
17/12/2023
سکۆتلەندا وڵاتێکە لەو چوار وڵاتی کەوا شانشینی یەکگرتوویان پێکهێناوە سکۆتلەندییەکان خاوەنی پەرلەمان و حکومەتی خۆیان.
سکۆتلەندا دەکەوێتە باکووری شانشینە یەکگرتووەکان یان(بەریتانیا) سکۆتلەندا دووەم گەورەترین شانشینی بەریتانیا لە ڕووی ڕووبەر خاکەوە، وە بەپێی سەرژمێرییەکانی ساڵی 2019 ژمارەی دانیشتووانی سکۆتلەندا 5.454 پێنج ملیۆن و چوارسەد پەنجا و چوار کەسە. لە سەدا 8.2 % دەنیشتوانی بەریتانیا پێک دەهێنێت.
سکۆتلەندا 96 مایلە (154 کیلۆمەتر) لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە لەگەڵ ئینگلتەرا هاوسنوورە وەهەر وەها لە باکوورەوە بە زەریای ئەتڵەسی دەورە دراوە، لە ڕۆژاواوە دەریای باکوور لە باکووری ڕۆژھەڵات وە دەریای ئێرلەندا لە باشوور. ھەروەھا زیاتر لە 790 دوورگەی تێدایە، بە شێوەیەکی بنەڕەتی لە دوورگەکانی ھێبریدس و دوورگەکانی باکوور. زۆربەی دانیشتووان، وڵاتەکە لەئیدنبرەی پایتەخت و شاری گلاسکۆ کۆبوونەتەوە کەوا گلاسگۆ گەورەترین شاری وڵاتەکەیە.
وڵاتەکە بەسەر 32 ئەنجومەنی کارگێڕی یان دەسەڵاتی ناوخۆییدا دابەشبووە، بە ئەنجومەن شارەکان ناسراوە . شاری گلاسگۆ گەورەترین ڕووبەری ئەنجومەنەکانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە، ھایلاند گەورەترین ڕووبەرە لە ڕووی ڕووبەرەوە.
وڵاتەکە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری سنووردار پەیڕەوی دەکرێت، کەوا لە پرسەکانی پەروەردە، تەندروستی، خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان و ڕێگاوبان و گواستنەوە دەگرێت ئەم دەسەڵاتە و بڕیارانە لە حکومەتی سکۆتلەندا وەردەگرن. بوجە و کار و باری دەرە و بەرگری ڕاستەوخۆ سەر بە حکومەتی لەندەن.
سکۆتلەندا خاوەنی ئاڵا و زمان و دراوی تایبەت بەخۆێەتی، کەوا پێی دەوترێت (پاوەندی سکۆتلەندی)، بەزمانی گایلیکی قسە دەکەن، لە پاڵ زمانی ئینگلیزی.
وڵات خاوەنی مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە کەوا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڤاکینگەکان، بەدرێژی سەدەکانی رابردوو بەردەوام لە ڕوو بەڕوو بوونەوە دا بوون لەگەڵ دەسەڵاتی حکومەتی ئینگلتەرا.
سکۆتلەندا چەند شار ناوازە و دڵڕفێنی هەیە کەوا ساڵان لە تەواوی جیهانەوە سەردانی دەکرێت.
#سکۆتلەندا
#گلاسگۆ #ئیدنبرە
Admin22