KurdEx Media

KurdEx Media دەنگ و ڕەنگی کوردانی تاراوگە. بەم زووانە... Voicing Truth. Shaping Tomorrow

17/05/2026

دیمەنی ناو یاریگای Intuit dome لە شاری لۆس ئەنجلس لە ئەمریکا کە دوێنی شەو یاریزانی کورد (نامۆ فازیل) سەرکەوتنێکی گەورەی تێدا بەدەستهێنا لە پاڵەوانێتی MMA. پیرۆزبایی لە کاك نامۆ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین.







11/05/2026

ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە چەند شارێکی بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. ئەمڕۆ ١١ / ٥ / ٢٠٢٦ ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی لە وڵاتی بەریتانیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا لەبەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لەشاری لەندەن. خۆپیشاندانەکە لەژێر دروشمی : ( نــا بۆ حوکمڕانی حیزب و بنەماڵە و
تائیفی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، بەڵێ بۆ سەروەری یاســـا و دادپەروەری بۆ
هەمووان) بەڕێوەچوو کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان دژی دەسەڵات گردبوونەوە. هەروەها لە شارەکانی گڵاسگۆ و بێرمینگهام و مانچستەریش خۆپیشاندان ئەنجامدرا.


09/05/2026

لە شاری بێرمینگهام یادی سەردەشت عوسمان کرایەوە.
ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ لە شازدەیەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس (سەردەشت عوسمان) چالاکییەکی لە شاری بێرمینگهام لە بەریتانیا ڕێکخست کە تیایدا ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانان و ڕۆژنامەنووسان و ڕەوەندی کوردی بەژداربوون. لە چالاکییەکەدا داوای دادپەروەری کرا بۆ دۆسیەی سەردەشت عوسمان کە لە ساڵی ٢٠١٠ پاش ڕفاندنی لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین دوای چەند ڕۆژێك تەرمەکەی دۆزرایەوە.


17/02/2026

ڕێکخراوی ١٧ی شوبات کۆنفرانسی ساڵانەی خۆی ڕێکخست.
ئەمڕۆ لە شاری نیوکاسڵ بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لە چالاکوانان و ئەندامانی ڕێکخراوی ١٧ی شوبات ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی ١٧ی شوباتی ٢٠١١ کرایەوە و کە هاوکاتی ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەشە.

ڕێکخراوی ١٧ی شوبات لە بەریتانیا یادی شەهیدانی ١٧ی شوبات دەکاتەوە. دەقی ئاگاداری ڕێکخراوەکە: ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ ماف...
10/02/2026

ڕێکخراوی ١٧ی شوبات لە بەریتانیا یادی شەهیدانی ١٧ی شوبات دەکاتەوە. دەقی ئاگاداری ڕێکخراوەکە:
ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ بانگهێشتی سەرجەم ئەندامانی دەکات لە ووڵاتی بەریتانیا بۆ بەشداری کردن لە کۆنفرانسی گشتی ڕێکخراوەکە. بە مەبەستی ناساندنی دەستەی نوێی کارگێڕی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات و بەرنامە و کار و پلانی ڕێکخراوەکە بۆ ساڵی نوێ،
هەروەها بە مەبەستی یادکردنەوە و بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی شەهیدانی حەڤدەی شوبات و ڕۆژانی دوایی کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێکخراوی حەڤدەی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ.

شوێنی کۆنفرانس شاری نیوکاسڵ

ڕۆژ : سێ شەمە
بەروار : ١٧/٢/٢٠٢٦
کات : ٢ ی پاش نیوەڕۆ
ناونیشان :
Gateshead Leisure centre
Alexandra Road Gateshead
NE8 4JA
Newcastle

خۆشحاڵین بە ئامادەبوونتان.

چەند وێنەیەکی خۆپیشاندانە گەورەکەی لەندەن کە تیایدا هەزاران کورد پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە.
27/01/2026

چەند وێنەیەکی خۆپیشاندانە گەورەکەی لەندەن کە تیایدا هەزاران کورد پاڵپشتی خۆیان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دووپاتکردەوە.



20/01/2026

گردبوونەوەی ناڕەزایەتی کوردانی بەریتانیا لەبەردەم ماڵی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بۆ ئیدانەکردنی هێرشی هێزەکانی دیمەشق بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

Video credit: FB: Ranj Barznjy

30/11/2025

ڕێکخراوەکانی ١٧ی شوبات و ڕێگای ئازادی بە هاوبەشی سیمینارێکیان ئەنجامدا بۆ نوسەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان(عبدالله مەلا نوری).
سیمینارەکە لە ٢٥ / ١١ / ٢٠٢٥ لە شاری مانچێستەر بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چاودێرانی سیاسی و یاسایی، ڕۆشنبیران، ئەندامانی هەردوو ڕێکخراوەکە و ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی تاراوگە.
لە سیمینارەکەدا تیشك خرایە سەر بابەتی دادگا و بواری دادوەری بە گشتی لە ژێر هەژموونی حیزبیدا لە هەرێمی کوردستان و شیکردنەوەی بەشێك لە کتێبی(مەشخەڵی ژیانەوە) ی بەڕێز عبداللە مەلا نوری. نوسەر بە شێوەیەکی پوخت گرینگی سەروەری یاسا و سەربەخۆیی دادگاکانی ڕوونکردەوە و کاریگەری خراپی هەژموونی حیزبی بەسەر سیستمی دادوەری باسکرد و شیکردەوە. هەروەها ئاماژەی بە ناوەڕۆك و پەیامە سەرەکییەکانی کتێبەکەی کرد. بەشێکی دیکەی سیمینارەکە تەرخانکرابوو بۆ گفتوگۆ و وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی ئامادەبووان.
وەك ڕێزلێنانێك، بەڵگەنامەیەکی سوپاس و پێزانین بە ناوی هەردوو ڕێکخراوەکە پێشکەشی بەڕێز عەبدوڵڵای مەلا نوری کرا. هەروەها لەلایەن ڕێکخەرانی سیمینارەکەوە نامەیەکی سوپاسگوزاری بۆ هاوکاری و بەشداریکردن پێشکەشی ئامادەبووانی سیمینارەکە کرا.

ڕێکخراوەکانی حەڤدەی شوبات و ڕێگای ئازادی سیمینارێك بۆ نوسەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان (عبداللە مەلا نوری) ڕێکد...
23/11/2025

ڕێکخراوەکانی حەڤدەی شوبات و ڕێگای ئازادی سیمینارێك بۆ نوسەر و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان (عبداللە مەلا نوری) ڕێکدەخەن. دەقی بانگهێشتنامەکەیان:
بە شانازییەوە ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی و ڕێکخراوی ١٧ی شوبات بە هاوبەشی هەڵدەستن بە ئەنجامدانی سیمینارێک بۆ بەڕێز عەبدوڵڵا مەلا نووری.
لەژێر ناونیشانی "دادگا و دادوەرەکان لەژێر دەسەڵات و هەژموونی حیزبیدا لە عێراق و هەرێمی کوردستاندا"
کات و بەروار:
سێشەممە، ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
کاتژمێر ١٢:٣٠ی نیوەڕۆ
شوێن: مانچستەر
Green Ln, Hazel Grove, Stockport SK7 4EA
سیمینارەکە پێکدێت لە سێ پانێڵی سەرەکی:
پانێڵی یەکەم: قسەکردن لەسەر ناونیشانی سیمینارەکە.
پانێڵی دووەم: گفتوگۆی کراوە سەبارەت بە کتێبی "مەشخەڵی ژیانەوە".
پانێڵی سێیەم: پرسیاری ئامادەبووان.
تێبینی: هاتن بۆ هەمووانە
ئامانجمان تیشکخستنە سەر پرسێکی گرنگی کۆمەڵگا و گفتوگۆکردنی هاوبەشە لەسەر چۆنیەتی باشترکردنی دۆخی دادوەری لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا.
چاوەڕوانتانین!
ڕێکخراوی ڕێگای ئازادی و ڕێکخراوی ١٧ی شوبات

Announcement
The Regay Azadi Organisation and the 17 Shubat Organisation are honoured to invite you to a seminar featuring Mr Abdulla Mala Nuri, held under the title:

“Courts and Judges under Political Authority and Politician Influence in Iraq and the Kurdistan Region.”

Date: Tuesday, 25 November 2025
Time: 12:30 pm
Venue:
Manchester
Green Ln, Hazel Grove, Stockport SK7 4EA

The seminar will comprise three principal panels:
1. Opening Panel: A scholarly introduction and analysis of the seminar’s central theme.
2. Second Panel: An open and critical discussion of the book The Dilemma of Survival.
3. Third Panel: A question-and-answer session engaging directly with participants.
Attendance is open to all.
The purpose of this event is to provide a thoughtful and rigorous forum for examining one of the most pressing issues facing our society today: the role of the judiciary within contexts shaped by political dominance and party influence. Through collective dialogue, we aim to reflect on pathways toward strengthening judicial independence and improving the broader landscape of justice in both the Kurdistan Region and Iraq.
We look forward to welcoming you.
Regay Azadi Organisation
17 Shubat Organisation

10/11/2025

خۆپیشاندانی چالاکوانانی کورد لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا. خۆپیشاندانەکە لەلایەن دەستەی چالاکوانانی بەریتانیا ڕێکخرابوو بۆ ئیدانەکردنی ئەو گرژی و ئاڵۆزیانەی کە لە ٢٢ی ئاب لە لالەزار ڕوویدا.
١٠ / ١١ / ٢٠٢٥
لەندەن

Address

Stockport

Telephone

+447777352277

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KurdEx Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to KurdEx Media:

Share