Pishti-News

Pishti-News We had an idea to create a News website to write about the truth for Kurdistan Region and Midlle East.
(1)

We created our official website : www.pishti-news.com and we publish news about Kurdistan Region and Middle East and we write exactly the News as it is. There are a lots of News websites in Kurdistan Region, but they are manipulated by the political Parties. We decided to Create an independent News Website, to tell the truth as it is.

13/09/2026

لە شاری بۆخومی ئەڵمانیا، ژمارەیەک عەرەبی سوری و لایەنگرانی چەتەکانی سوریا، ئاهەنگ دەگێڕن بۆ شەهید کردنی سیپان حزنی... کۆمێنتان چییە بۆ ئەم عەرەبە سوریانە؟

بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری پەنابەر ڕوویان لە وڵاتی سوید کردووە و بوونەتە خاوەن مافی پەنابەری لەو وڵاتە، لە ئێستادا حکومەت...
11/09/2026

بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەکی زۆری پەنابەر ڕوویان لە وڵاتی سوید کردووە و بوونەتە خاوەن مافی پەنابەری لەو وڵاتە، لە ئێستادا حکومەتی سوید دەیەوێت هانی ئەو پەنابەرانە بدات کە ئیقامەیان لەو وڵاتە هەیە، لە سەر خواستی خۆیان بگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
بۆ ئەو مەبەستەش وڵاتی سوید بۆ هەر پەنابەرێک کە خاوەنی ئیقامەیە لە سوید، بڕی 350.000 کرۆنی پێدەدات کە دەکاتە نزیکەی 37.000 دۆلاری ئەمریکی، وە ئەگەر خێزانێک پێکەوە خۆیان دیپۆرت بکەنەوە، ئەگەری هەیە تا 60.000 دۆلات وەربگرن.
ئەم بڕیارە لە 01/1/2026 دەست پێ کردووە، وە بڕیار وایە لە داهاتوودا ئەوانەش بگرێتەوە کە بوونەتە خاوەنی ڕەگەزنامەی سویدی، ئەگەر لە سەر خواستی خۆیان واز لە ڕەگەزنامەی سویدی بهێنن، ئەوا برە پارەیەکی زۆر زیاتر وەردەگرن.

ئەمادەیت بۆ ئەو برە پارەیە خۆت دیپۆرتی هەرێمی کوردستان بکەیتەوە؟


08/09/2026
سەرۆکی کۆمەڵەی کورد و جووەکان لە ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕایگەیاند کە کورد مافی خۆیەتی بب...
07/09/2026

سەرۆکی کۆمەڵەی کورد و جووەکان لە ئیسرائیل لە کۆنفرانسێکدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا ڕایگەیاند کە کورد مافی خۆیەتی ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆ، پەیوەندی نێوان ئیسرائیل و کوردستان تەنها لەسەر بنەمای بەرژەوەندی جیۆپۆلەتیکی و دوژمنی هاوبەش نییە بەڵکو مێژوو و کەلتوور و یادەوەری هاوبەشی پێکەوەژیانی 2800 ساڵە. پێویستە گەلی کورد تێبگات کە تاکە وڵات لە جیهاندا ڕاشکەوانە پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات، دەوڵێتی ئیسرائیلە.

کۆمێنتان چیە لە سەر ئەم لێدوانە؟ ئایە ئیسرائیل تاکە وڵاتە کە پشتگیری لە سەربەخۆیی کوردستان دەکات؟


مۆساب حەسەن یوسف کە کوری یەکێک لە دامەزرێنەرانی حەماسە، چەندین ساڵە وەک سیخور کار دەکات بۆ ئیسرائیل و دەزگاو هەواڵگری مۆ...
04/09/2026

مۆساب حەسەن یوسف کە کوری یەکێک لە دامەزرێنەرانی حەماسە، چەندین ساڵە وەک سیخور کار دەکات بۆ ئیسرائیل و دەزگاو هەواڵگری مۆساد، کەسوکاری حاشایان لێکردووە و ئەویش لە ئەمریکا خۆی کردووە بە مەسیح و ناوە ناوە دژی مسوڵمانان و ئیسلام لێدوان دەدات.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەمریکا لە ئیڤێنتێکی ئیسرائیلیەکان گوتی کە ئەمریکا شوێنی نیە بۆ ئیسلام، دەوڵەتی ئیسلام نیە. من وەک خۆم هیچ مسوڵمانێکم ناوێت لە ئەمریکا. بگەڕێنەوە بۆ وڵاتە ناشرینە ئیسلامیەکانی خۆتان و لەوێ چاکسازی بکەن.

کۆمێنتان بۆ ئەمە چییە کە پێشوتر مسوڵمان بووە و ئەندامی حەماس بووە، بەڵام لە ژێرەوە کاری سیخوری بۆ ئیسرائیل دەکرد، بۆ ئەوەی نەیکوژن، بۆ ئەمریکا هەڵهات و خۆی کرد بە مەسیح و ئێستاش دژایەتی ئیسلام دەکات.


23/08/2026

ژمارەیەک گەنجی کورد ڕوویان لە شارێکی تورکیا کردووە بۆ کار کردن، کەچی چەند تورکێک بە دڕندانە پەلاماری کوردەکان دەدەن و بەردیان تێدەگرن....
کۆمێنتان چییە لە سەر ئەم تورکانە؟

تورکیا لە ڕێگەی ئینتەرپۆلەوە فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نێتانیاهو دەرکردبەهۆی ئەوەی ئیسر...
21/08/2026

تورکیا لە ڕێگەی ئینتەرپۆلەوە فەرمانی دەستگیرکردنی نێودەوڵەتی بۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نێتانیاهو دەرکرد
بەهۆی ئەوەی ئیسرائیل لە ماوەی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆری چالاکوانانی دەستبەسەرکرد کە هەوڵیاندا بە چەند کەشتیەک لە ڕێگەی دەریایاوە هاوکاری مرۆیی بگەیەنن بە کەرتی غەززە.

دوای ئەم بڕیارە، نێتانیاهوو وەڵامی ئەردۆغانی دایەوە و گوتی : تۆ کورد کوژیت، تۆ دیکتاتۆریت، کۆمەڵکوژیت لە دژی کوردەکان ئەنجامداوە، تیرۆریستانی حەماس لە وڵاتی تۆ خۆیان دەشارنەوە و نیوەی قوبرسی یۆنانت داگیرکردووە و ژمارەیەکی زۆری ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدارەکانیش زیندانی کردووە لە بەر ئەوەی دژی سیاسەتەکانی تۆن.

وەک کوردێک کۆمێنتت چیە بۆ ئەم هەڕەشانە؟


゚viralシ

16/08/2026

دیندار زێباری: ئێمە دژین بە گەڕاندنەوەی بە زۆرەملێی پەنابەران و کۆچبەران. پێویستە گەڕانەوەکانیان بە شێوەیەکی ئارەزوومەندانە، سەلامەت و بە ڕێزگرتن لە ماف و کرامەتی مرۆڤ بێت. هیوادارین هەر کەسێک بە ئیرادەی خۆی و بە دڵنیایی لە ئاسایش و داهاتووی خۆی بگەڕێتەوە



゚viralシ

چاوپێکەوتنێکی تایبەت لە گەڵ بەڕێز، د . دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارە...
12/08/2026

چاوپێکەوتنێکی تایبەت لە گەڵ بەڕێز، د . دیندار زێباری، ڕێکخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە کۆچی گەنجان لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو ئەوروپا و هەلی کار و مامەڵەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و دیپۆرت کردنی کوردان بەرەو عێراق و هەرێمی کوردستان…

چاوەڕوان بن….


سەرۆک ئەرکانی سوپای یۆنان لەچاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە یۆنان لە ڕووی سەربازی و چەک و تەقەمەنییەوە پێشکەوتووە و چەن...
06/08/2026

سەرۆک ئەرکانی سوپای یۆنان لەچاوپێکەوتنێکدا باس لەوە دەکات کە یۆنان لە ڕووی سەربازی و چەک و تەقەمەنییەوە پێشکەوتووە و چەند گرێبەستێکی لە گەڵ وڵاتی فەڕەنسا واژوو کردووە بۆ وەرگرتنی فرۆکەی جەنگی جۆری Rafale کە زۆر پێشکەوتوون هەروەها وڵاتی فەڕەنسا لە سەر هەمان ڕێکەوتندا کەشتیەکی جەنگی جۆری FDI HN) Belharra)
وەرگرتووە و بڕیار وایە 3 دانەی دیکەیش تا ساڵی 2028 وەربگرێت کە هێزی سەربازی یۆنان لە ڕووی دەریاییەوە زۆر بەهێزتر دەکات.
سەرۆک ئەرکانی سوپای یۆنان دەڵێت، "لەمەو دوا هەر کەسێک بیر لەوە بکاتەوە قاچی بخاتا ناو خاکی یۆنان، سەرەتا دەیسوتێنین پاشان لێی دەپرین کێیە..."

ئەم هەڕەشانەی یۆنان دوای ئەوە دێن، چونکە تورکیا لە ماوەی ڕابردوودا چەند جارێک بەرپرسانی باڵا و تەنانات سەرۆکی تورکیاش ئەردۆغان ڕایگەیاندووە، "لە شەوێکدا لە ناکاودا دێین (بۆ یۆنان) وە "لە ناکاودا قاچمان دەخەینە ناو دوورگەکان (یۆنان)".

بە ڕای ئێوە یۆنان دەتوانێت لە ڕووی سەربازییەوە ڕوبەڕووی تورکیا ببێتەوە؟


Address

Marnis 56 , Metaxourgeio
Néa Smírni
10437

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pishti-News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Pishti-News:

Shortcuts

Share