
13/08/2025
کورت و پوخت لەسەر بارودۆخی ئێران"
ئەوەی تا ئێستا ڕوویداوە و ڕوون بووەتەوە، ئەمریکا و ئوروپا هەوڵیان گۆڕینی ڕەفتاری دەوڵەتی ئێران، سەرانی دەوڵەت، بە ڕۆژکردنەوەی سیستەم و تەعمیری مۆتۆری دەوڵەتی ئێرانە، بۆ ئەوە کڵاپس نەکات، چون ئەزانن ئەم سیستەمە پێویستی بە گۆڕینە و مۆتۆری دەوڵەت ئاو و ڕۆنی تێکەڵە و کاتی گۆڕینی تایم بێڵتی هاتووە، ئەگینا بەم شێوەیە ناتوانێت بەردەوام بێت و لە جێگەیەک ڕادەوەستێ و ئەڕووخێت.
ئەمریکا و ئوروپا تا چەند سەرکەوتوو ئەبن لەم جەڕاحی گەورە و مێژووییە بۆ ئێران، هێشتاکە بە تەواوی ڕوون نییە، چوون ئێمەش وەکو خەڵک ئەتوانین لە پڕۆسەکەدا ڕۆڵ و کاریگەری نگەتیڤ و پۆزەتیڤی یەکلاکەرەوەمان هەبێت کە تا ئێستا نەمان بووە و بە گشتی پەراوێز خراو و ناچالاکین کە نە ئەبوو وا بوایە.
ئەوەش بێژم، تا ئێستاش ئەو چتەی پێی ئێژن ئۆپۆزیسیۆن، چاولێکەرە و چاوەڕێی موعجیزەی ئەمریکا و ئوروپایە بە قازانجی ئەم کە چتی وا نابێت و ئاوا بچێتە پێشیش سەری ئۆپۆزیسیۆن بێ کڵاو ئەمێنێتەوە و لە ناو تەوەهومی خۆیدا ئەخنکێت!