Shaqam News

Shaqam News سەکۆی ئه‌و هه‌واڵ و زانیاریانه‌یە کە شوێنی تر ناوێرن توخنى بكه‌ون

ڕۆژنامەى یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى لەڕاپۆرتێکدا ئەوە ئاشکرادەکات، دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشەکەى ئیسرائیل، قەتەر هێشتا ...
14/09/2025

ڕۆژنامەى یه‌دیعۆت ئه‌حرونۆتى ئیسرائیلى لەڕاپۆرتێکدا ئەوە ئاشکرادەکات، دوای چەند ڕۆژێک لە هێرشەکەى ئیسرائیل، قەتەر هێشتا بێدەنگەو چارەنووسی بەرپرسانی بزووتنەوەی حەماسى لەو وڵاتە باسنەکردوە.
بەپێى سەرچاوەکانی ئەو ڕۆنامەیەکە ئاشکرایان کردووە: "بەرپرسانى قەتەر دواى هێرشەکە سەرکردەکانى حەمسیان گواستوەتەوە بۆ شوێنێکى نهێنى و پارێزراو رێگە نادەن هیچ جۆرە مۆبایل و تەلەفۆنێکیان پێبێت و ئەوەشیان قەدەغەکردوە کە لەگەڵ کەسانى دەرەوەى ئەو شوێنە پارێزراوە قسەبکەن و پەیوەندى بکەن بەکەسانى دیکەوە.
لە هەمان کاتدا بەرپرسانى حکومەتى میسر ئاسایش و هێزى ئەمنى زیاتریان بۆ زیاد نەهالا سەرۆکی جیهاد و ئەو کەسانە زیادکردوەو ڕێوشوێنەکانیان توندوتۆڵکردوە لەدەوروبەرى ئەوکەسانەى کە لەلایەن ئیسرائیلەوە ئازادکراون و ئیستا لە قاهیرە دەمێننەوە - و پەیامێکی هەڕەشەئامێزیشیان بۆ ئیسرائیل ناردووە.
سەرچاوە فەلەستینییەکان بانگەشەى ئەوەدەکەن: هاوکێشەکە لەدواى هێرشەکەى قەتەر گۆڕاوە ئیستا میسر چیتر تەنیا نێوەندگیری نییە، بەڵکو پارێزەری بەرپرسانى باڵاى حەماسە.
بەپێى ڕاپۆرتى ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە هێرشە شکستخواردووەکەی ئیسرائیل بۆ سەر بارەگاکانی حەماس لە دەوحە وایکردوە میسر ڕێوشوێنی ئەمنی بێ وێنەی لە دەوری بەرپرسانی باڵای فەلەستین لە قاهیرە بگرێتەبەر - لەنێویاندا ئەوانەی لە گرێبەستی گۆڕینەوەی بارمتەدا ئازادکراون. لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەزگای هەواڵگری میسر سیستەمی بەرگریی لە دەوری بەرپرسانی باڵای حەماس و جیهادی ئیسلامی کە لەو وڵاتەن بەهێزتر کردووە.
لە ناوە دیارەکان: زیاد نەحەلە ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی، و شانبەشانی ئەویش فەلەستینیەکان کە بە بارمتە ئازاد کران و لە میسر وەرگیراون لە چوارچێوەی ڕێکخستنە تایبەتەکانی مانەوە.
زیاد نەهالە تەمەن 72 ساڵ، لە دایکبووی شاری خان یونس، لە ئێستادا بە یەکێک لە کەسایەتییە باڵا و کاریگەرەکانی گۆڕەپانی فەلەستین دادەنرێت. لە ساڵی ٢٠١٨ەوە وەک ئەمینداری گشتی جیهادی ئیسلامی کاری کردووە.
لە ڕوانگەی ئیسرائیلەوە، نەهالە لە ئێستادا وەک ئامانجی ژمارە سێ بۆ تیرۆرکردن، لە دوای سەرکردە باڵاکانی حەماسەوە ڕیزبەندی کراوە. هەروەها ئەمریکا بە "تیرۆریستێکی باڵای جیهانی" پێناسەی دەکات و تەنانەت وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پاداشتی ملیۆنان دۆلاری پێشکەش کردووە بۆ هەر زانیارییەک کە ببێتە هۆی دەستگیرکردنی.
لەلایەکى دیکەوە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو ئاماژەی بەوەدا کە ئیسرائیل دەستبەرداری ئامانجی نەهێشتنی سەرکردایەتی بزووتنەوەی حەماس نەبووە، گرنگ نییە سەرکردە باڵاکانی ئەو ڕێکخراوە تیرۆریستییە لە کوێدا خۆیان حەشارداوە.
ناوبراو لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئێکس نێتۆرک بە زمانی ئینگلیزی نووسیویەتی "ئەوان گرنگی بە خەڵکی غەززە نادەن. ئەوان ڕێگرییان لە هەموو هەوڵەکانی ئاگربەست کردووە بۆ ئەوەی شەڕەکە تا کاتێکی نادیار ڕابکێشن". "ڕزگاربوون لێیان، بەربەستی سەرەکی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و کۆتاییهێنان بە شەڕەکە لادەبات".

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ساڵی ئایندە، لە سەرانسەری عێراق ئینتەرنێت دەبیت بە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و جێ...
14/09/2025

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، تا ساڵی ئایندە، لە سەرانسەری عێراق ئینتەرنێت دەبیت بە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک و جێگەی وای فای “Wi-Fi” دەگرێتەوە و نرخەكەشی هەرزان دەكرێت.
هیام یاسری، وەزیری پەروەندییەكانی عێراق بۆ میدیاكان ڕایگەیاندووە، داخستنی وای فای “Wi-Fi”، بە مانای داخستنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت نییە وەک هەندێک بانگەشەیان بۆ کردووە، بەڵکو دەمانەویت خزمەتگوزاری ئینتەرنێت باشتر بکەین، چونکە کێبڵی فایبەر ئۆپتیک زۆر خێراتر و باشترە لە وای فای.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لە ئێستادا وەزارەتەکەیان دەستی کردوە بە لابردنی خزمەتگوزاری وای فای و ئەو شوێنانەی، کە کێبڵی فایبەر ئۆپتیکیان تێدایە، خزمەتگوزاری وای فای تێدا وەستێندراوە”.
دەشڵێت: “بەپێی ئەو خشتە و پلانانەی کە دانروان، خزمەتگوزاری وای فای، لە ساڵی داهاتودا بە تەواوی کۆتایی دێت و بەکارهێنانی کێبڵی فایبەر ئۆپتیک بە تەواوی پەسەند دەکرێت”.
وەزیری پەروەرەندییەكان جەختیشی کردۆتەوە، خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە ڕێگەی کێبڵی فایبەر ئۆپتیکەوە دەیان هێندە باشتر دەبێت لە وای فای و نرخەکەشی گونجاوە کاتێک بەراورد دەکرێت بە نرخی بەشداریکردن و خێرایی ئینتەرنێتی دابینکراو.
بەپێی هەواڵی میدیاكان، نرخی بەشداری كردنی مانگانەی ئەو ئینتەرنێتە نوێیەی عێراق دابینی دەكات بۆ هاووڵاتیان تەنها 10 هەزار دینارە، كە بڕێكی زۆر یەكەی پەیوەندی تەلەفۆنیشی تێدایە و حكومەتی عێراق خۆی هاوبەشی كردووە لە دابین كردنی لەگەڵ كۆمپانیای (ڤۆدافۆن)ی جیهانی.

بەفشاری ئێرانیەکان کەناڵ 8 ی بافڵ تاڵەبانی زمانی فارسی زیادکرد،بەڵام 4 کاتژمێر پۆستێکیان کرد تەنها 1 لایکی بۆ هات ئەویش ...
14/09/2025

بەفشاری ئێرانیەکان کەناڵ 8 ی بافڵ تاڵەبانی زمانی فارسی زیادکرد،بەڵام 4 کاتژمێر پۆستێکیان کرد تەنها 1 لایکی بۆ هات ئەویش ئەدمینەکە خۆی بوو

ئاوات جەنگی تاڵەبانی لەبارەی بەكارهێنانی فەیسبووكەوە لەلایەن پۆڵاد جەنگی برایەوە ڕوونكردنەوە دەدات...بەپێی بەدواداچوونەك...
14/09/2025

ئاوات جەنگی تاڵەبانی لەبارەی بەكارهێنانی فەیسبووكەوە لەلایەن پۆڵاد جەنگی برایەوە ڕوونكردنەوە دەدات...
بەپێی بەدواداچوونەكانی(شەقام نیوز)، لە ماسنجەری تایبەت بە هەندێك لەوكەسانەی كە لە ڕۆژی 22ـی ئاب لە شەڕی لالەزار دەستگیركران، وا دەردەكەوێت لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك و ماسنجەر كاران، یەكێك لەو كەسانە پۆڵاد جەنگی تاڵەبانییە.
لەوبارەیەوە (ئاوات جەنگی تاڵەبانی)، خوشكی گەورەی لاهور جەنگی تاڵەبانی و پۆڵاد جەنگی لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردۆتەوە و ئاماژە بەوە دەكات، پۆڵاد جەنگی هیچ ئامێرێكی وەك مۆبایل و لاپتۆپی لەبەردەست نییە، بۆیە باوەڕی پێمەكەن و بۆ خەڵەتاندنی خەڵكە بۆ ئەوەی تووشی كێشەتان بكەن.

ئاگرەکەی نیپال بە هەموو جیهاندا دەسوڕێتەوە✍ئەنوەر نەجمەدینسیستمی سیاسی نیپاڵ لەسەر بنەمای دیموکراسییە -فرە حزبی و هەڵبژا...
14/09/2025

ئاگرەکەی نیپال بە هەموو جیهاندا دەسوڕێتەوە
✍ئەنوەر نەجمەدین

سیستمی سیاسی نیپاڵ لەسەر بنەمای دیموکراسییە -فرە حزبی و هەڵبژاردن. ئەو حیزبەیشی تیایا دەسەڵاتدار بوو حیزبی شیوعی نیپاڵ (مارکسیست-لینینیستی یەکگرتوو) بوو. لەو وڵاتە بە دەیان حیزبی شیوعی و مارکسی-لینینی لە بوندان و زۆرینەشیان لە ماویزمەوە سەرچاوە دەگرن.
کریشنا خانال، مامۆستای زانستە سیاسییەکان؛ لە ساڵی ٢٠٢٢ دا دەنوسێت: "سیاسەت لێرە تەنها سەوداومامەڵەیە .. لە نیپاڵ تاکە هێزێکی کۆمۆنیستیی ڕاستەقینە بوونی نییە، سەرەڕای زۆری ژمارەی حیزبە کۆمۆنیستەکان". ئا ئەمانە کاتێک چوونەتە سەر تەختی عەرش، خاوەنی عانەیەک نەبوون. ئێستا ئەرز و ئاسمانیان لەسەر خۆیان تاپۆ کردووە.
لە نیپاڵ، دینەمۆی ڕاپەڕینەکان، بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەژاری و بێکاری بوو، ئەو ڕێژەیەی لە سێبەری حیزبی شیوعییدا، لە شارە گەورەکاندا دەگاتە سەروو ٣٠٪ و لەنێو گوندنشینانیشدا ٢٤٪. دژی ئا ئەم کۆمۆنیستانەیش کە هەمیشە لە دەسەڵات و لە پاڵ حیزبە دەسەڵاتدارەکاندا خۆیان حەشارداوە و بەناوی چینی پرۆلێتاریاوە، لەسەر ئیمتیازەکانی دەسەڵات دەحەوێنەوە؛ لە هەموو شوێنێکیش -هەروەک نیپاڵ- لەژێر هەڕەشەی جەماوەری پرۆلێتاریای برسی و تووڕەدان.
ئەو حیزبانەی لەگەڵ دوژمنانی پرۆلێتارە هەژارەکاندا قۆڵ بە قۆڵ، یاری بەو چینە هەژارە و بەرژەوەندییەکانی و چارەنوسی دەکەن بە مەبەستی زیاتر سوککردن و ڕسواکردنی سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم. بەڵام ئەوانە –وەک کارل مارکس دەڵێت: ".. لە هەژاریدا هیچ نابینن هەژاری نەبێت، ئیتر بەبێ ئەوەی لایەنە شۆڕشگێریەکەیشی ببینن، ئەو لایەنە ڕووخێنەرەی کۆمەڵگای کۆن هەڵدەگێڕێتەوە." (هەژاریی فەلسەفە). ئا ئەم تراژیدیا کۆمیدییە بە تەواوی دەیسەلمێنێت: سۆشیالیزم/کۆمۆنیزم بوونی نییە لە سیستمێکی هەرەوەزکاریی کۆمۆنەییدا نەبێت، ئیتر با هەموو حیزبە شیوعییەکانی نیپاڵ وای نیشان بدەن گوایە سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم دەسەڵاتە پیرۆزەکەی ئەوانە.
لە نیپاڵ گڕی ئاگری بارەگای پەرلەمان و خانوی سەرۆک و بەرپرسان، دەچێت بە ئاسماندا، موڵک و ماڵیان داگیر دەکرێت، شکۆی دەسەڵات دەشکێنرێت، وەزیرەکان بەڕوتی بەدەست ڕاپەڕینخوازانەوە بە شەقامەکاندا ڕادەکێشرێن. ئەوەیە دیاردەی هاوچەرخ: یاساشکێنی، خستنەژێرپێی دەستوور، ئەو دەستورەی مافی بەهەشتی داوە بە دەسەڵاتداران و سەرمایەدارە هاوبەشەکانیان و مافی دۆزەخیشی بۆ چینە پرۆلێتارییە هەژار و بەشمەینەتەکە دیاری کردووە، ئەو دەستورەی ناز و نیعمەت و تەلاری ڕوناک و بەرزی بە سەرمایەداران و دەسەڵاتداران بەخشیوە و خانۆچکەیەکیشی بەو هەژارانە داوە کە جیهانیان بە عارەقی ناوچەوانی خۆیان دروستکردووە، ئەو دەستورەی مافی سەروەرێتیی بۆ چینە حوکمدار و خاوەن سەرمایەکە دیاری کردوە و مافی ملکەچیشی بە چینە هەژارەکە داوە.
ئا ئەو دەستوورە ڕۆژ بەڕۆژ بە گڕی ئاگرێک دەسووتێنرێت کە تادێت لەژێر زەبری قەیرانە ئابوورییەکاندا، لە هەموو شوێنێک هەڵدەگیرسێت، گڕی ئەو ئاگرە بە جیهاندا دەسوڕێتەوە و درەنگ یان زوو؛ هەموو کۆشک و تەلارە بەرزەکان دەگرێتەوە. ئەوەیش دەرسێکە بۆ چینە هەژارەکە لە هەموو شوێنێک: بە هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر بەرژەوەندییەکانیان، ئیرادەی دەسەڵات، ملکەچی ئیرادەی چینە شۆڕشگێرەکە دەکرێت، هەر حیزبێکیش بە هەر بیانوویەک، داوای هێوربوونەوەی ئەو چینە شۆڕشگێرە دەکات، ئەوە بەبێ هیچ شک و گومانێک بەشێکە لە دەسەڵات، ئیتر گرنگ نییە ئەو حیزبە لەسەر پەڕۆ سوور و زەردەکەی یان سەوز و شینەکەی دەنوسێت: دەبێت ئاسایش بپارێزین!

زنجیره‌یه‌ك وتاره‌ ده‌رباره‌ى رۆژه‌ڤى شه‌قام ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9به‌كاتى هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه
14/09/2025

زنجیره‌یه‌ك وتاره‌ ده‌رباره‌ى رۆژه‌ڤى شه‌قام
ئه‌مشه‌و كاتژمێر 9به‌كاتى هه‌ولێر بڵاوده‌كرێته‌وه

دووای ئەوەی هێلکەکەن پیس دەبن!!گۆران بە دوو باڵ و ٧ تەکەتولەوە دوو کورسیان نەهێنا،کەچی تائێستا ٢٨سکاڵایان لەسەر یەکتری ت...
14/09/2025

دووای ئەوەی هێلکەکەن پیس دەبن!!
گۆران بە دوو باڵ و ٧ تەکەتولەوە دوو کورسیان نەهێنا،کەچی تائێستا ٢٨سکاڵایان لەسەر یەکتری تۆمارکردووە

ئاوى سلێمانى: "ئاوەکەمان سەلامەتە"بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رەتیدەکاتەوە کە ئاوی دوو گەڕەکی شارەکە تێکەڵ بە نەوت بووب...
14/09/2025

ئاوى سلێمانى: "ئاوەکەمان سەلامەتە"
بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی رەتیدەکاتەوە کە ئاوی دوو گەڕەکی شارەکە تێکەڵ بە نەوت بووبێت و دەڵێت "ئاوەکە سەلامەتە".
ئەمەش لە کاتێکدایە کە دانیشتووانی گەڕەکەکانی خاک و راپەڕین سکاڵا دەکەن و دەڵێن، ئاوەکە بۆنی نەوتی لێدێت و دەموچاویان دەسوتێنێتەوە.

گەشبینم بە چارەسەرکردنی پرسی مووچەدانا عەبدولکەریم : گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ بەغداوەزیری ئاوەدانکردنە...
14/09/2025

گەشبینم بە چارەسەرکردنی پرسی مووچە
دانا عەبدولکەریم : گەشبینین بە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەگەڵ بەغدا
وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن گەشبینە بە چارەسەرکردنی پرسی مووچە و دووپاتی دەکاتەوە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانە پابەندییەکانی بەرامبەر بە حکوومەتی فیدراڵی جێبەجێ کردووە.

نەخۆشی شێرپەنجە هەرێمی کوردستانی داغان کردووە...بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە ٧٠٠ نەخۆش سەردان...
14/09/2025

نەخۆشی شێرپەنجە هەرێمی کوردستانی داغان کردووە...
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا ڕایگەیاند، لە ئێستادا ڕۆژانە ٧٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن، هەروەها بۆ بەردەوامبوونی کارەکانمان ساڵانە پێویستمان بە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.
یاد نەقشبەندی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی هیوا سەبارەت بە سەردانی نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکە و پێویستی نەخۆشخانەکە بەم شێوەیە زانیاری بۆ میدیا ناوخۆییەکان خستەڕوو.
یاد نەقشبەندی ڕایگەیاند: لە ئێستادا ڕۆژانە ٧٠٠ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی هیوا دەکەن، هەروەها بۆ بەردەوامبوونی کارەکانمان ساڵانە پێویستمان بە ١٠٠ ملیۆن دۆلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد: جگە لە نزیکەی ٣٠٠ ملیۆن دیناری سندوقی شێرپەنجە، کە مانگانەیە، بودجەی ساڵانەی نەخۆشخانەکە هەشت ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینارە و لەلایەن تەندروستی سلێمانییەوە دابیندەکرێت.
وتیشی: ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە شێرپەنجە زیادی کردووە و نەخۆشخانەی هیوا تایبەت بە منداڵان هەشت پزیشکی پسپۆڕی هەیە.
یاد نەقشبەندی لەبارەی جۆرەکانی شێرپەنجە و تووشبوونی لە ژنان و پیاواندا باسی لەوەکرد: باوترین شێرپەنجە لە ژناندا مەمکە و لە پیاوانیشدا سی و کۆڵۆنە، دواتریش بە پلەی دووەم و سێیەم شێرپەنجەکانی پرۆسات و خوێنن، کە بە زۆری لە نەخۆشخانەی هیوادا تۆمار دەکرێن.

" كەمپی هۆل بۆمبێكی دواخراوە بۆ ئاسایشی عێراق "کەریم نوری، بریكاری وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت: كەمپی هۆل لە باكو...
14/09/2025

" كەمپی هۆل بۆمبێكی دواخراوە بۆ ئاسایشی عێراق "
کەریم نوری، بریكاری وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عێراق دەڵێت: كەمپی هۆل لە باكوری رۆژهەڵاتی سوریا لە پارێزگای حەسەكە، كەمپێكی نەهامەتی ئاوارەكان نیە، بەڵكو مۆڵگەیەكە بۆ دروستكردنی داعـ.ــش، یان بۆمبێكی دواخراوە بۆ ئاسایشی عێراق و رەنگە هەر كاتێك بیانەوێت دژمان بەكاریبهێنن.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک داوا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان دەکات، ناوی دەرچ...
14/09/2025

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێک داوا لە سەرجەم زانکۆ حکومییەکان دەکات، ناوی دەرچووانی سێ یەکەمەکان، هەموو دەرچووانی پزیشکی، تەندروستی و بەشە پزیشکییەکانی ساڵانی خوێندنی 2017-2018 تاوەکو ساڵی 2024-2025یان بۆ بنێرن بۆ ناردنیان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق بە مەبەستی دامەزراندن.
نووسراوەکە ژمارە 17010 و رێککەوتی 14-09-2025 و واژۆی د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و بۆ هەموو زانکۆکان نێردراوە.
د. توانا نەجەف بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتووە: "ئەوانەی لە بەشەپزیشکی و تەندروستییەکان داوای ناوەکانیان کراوە، سەرجەم دەرچووانی ئەو بەشانەن لەو ساڵانەدا نەوەک تەنیا یەکەمەکان".
بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵا گوتی: "دوای گەڕانەوەی ناوەکان، سەرجەمان دەگەیێنینە وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ بۆ رەزامەندیدان بە دامەزراندنیان".
لەبارەی دەرچووانی پێش ئەو ساڵانەی لە نووسراوەکەدا دیاری کراوە، د. توانا نەجەف گوتی: "ئەوانەی پێش ساڵی 2017 لە رابردوودا نێردراون بۆ وەزارەتی دارایی عێراق".

دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:
ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتی میلاک ژمارە (3859) لە رێککەوتی 19-08-2025، ئاراستەی نووسراوی ئەنجوومەنی وەزیران/سەرۆکایەتیی دیوان کراوە، ئاماژە بە نووسراوی سەرۆکایەتی دیوان/فەرمانگەی کاروباری کارگێڕی و دارایی ژمارە (10547) لە رێککەوتی 28-08-2025 کە هاوپێچەکەی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری/بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بودجە/ بەڕێوەبەرایەتی میلاکات ژمارە (3859) لە رێککەوتی 19-08-2025 کە هاوپێچەکەی نووسراوی وەزارەتی دارایی عێراقی فیدراڵ ژمارە (31453) لە رێککەوتی 08-04-2025 تایبەت بە دەرچووانی (سێ یەکەمەکان) زانکۆکان و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا و دەرچووانی (پزیشکی گشتیی و بەشە تەندروستی و پزیشکییەکان) کە لە خشتەی بودجەی ئیتیحادی دیاریکراوە دەنێرین بۆتان.
داوا لە بەڕێزتان دەکەین لە ماوەی یەک مانگدا ژمارەی کۆی گشتیی دەرچووانی سێ یەکەمەکان و دەرچووانی (پزیشکی گشتی و بەشە تەندروستی و پزیشکییەکان) هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا کە تاوەکو ئێستا دانەمەزراون، ناوەکانیان بنێرن بۆ ساڵانی (2017-2018) تاوەکو (2024-2025) بە زمانی عەرەبی و بە فایلی ئەکسڵ لەسەر سیدی بە گوێرەی خشتەی هاوپێچ بۆمان رەوانە بکەن، بۆ ئەوەی بتوانین لە پێویستی میلاکات و رەشنووسی بودجەی خەمڵێندراوی ساڵی 2026 جێگای بکەینەوە.

Address

Ankawa
Ankawa
44001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Shaqam News posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Shaqam News:

Share