کەش و هەوای کوردستان

کەش و هەوای کوردستان تایبەت بە کەش و هەوای کوردستان

12/06/2025

کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات تاوەباران چەند ناوچەیەک بگرێتەوە و بروسکەشی لەگەڵ دەبێت.

12/05/2025

بارانبارینی بە لێزمەو هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە

10/05/2025

دەستپێکردنەوەی خۆڵبارین و چالاکبوونی باو و ھەورە بروسکە ⛈️

لەئەنجامی بەردەوامی کاریگەری بارستە ھەوای گەرمی باکوری ئەفریقا سبەی یەکشەمە 11/5/2025 پلەکانی کەمێک بەرزتر ئەبنەوە بەڕاورد بە ئەمڕۆ و لە دوو سبەی دووشەمەوە 12/5/2025 کاریگەری ئەو گەرما لە سەر ناوچەکانمان کەمدەبێتەوە لەئەنجامی نزیکبوونەوەی بارستە ھەوایەکی فێنک بۆ سەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا و وە ناجێگیربوونی کەش و ھەوا لەناوچەکانمان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری ھەورە بروسکە ونمە باران لەھەندێ شوێندا ئەبێت بۆ رۆژی سێشەمە 13/5/2025 کاریگەری ئەو ناجێگیریە زیاتر ئەبێت و ئەگەری چالاکبوونی بای رۆژئاواو و باشوری رۆژئاوا ئەبێت بەخێرای 15-40کم/ک بەھۆیەوە شەپۆلێکی خۆڵبارین لەناوچەکانی سوریا و رۆژئاوای عێراقەوە ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان ئەگرێتەوە بەتایبەتی زیاتر ناوچەکانی باشوری ھەرێم و پلەکانی گەرماش زیاتر نزمدەبنەوە و کەش تا رادەیەک فێنک ئەبێتەوە ، بەگشتی کاریگەری ئەم حاڵەتە تا کۆتای ھەفتە رۆژی پێنجشەمە 15/5/2025 بەردەوامی ئەبێت و ناوبەناویش لەشوێن و کاتی جیاوازدا بەتایبەت رۆژی پێنجشەمە ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت و ئەگەری تاوە باران ئەبێت وە بارانەکە بۆ زۆربەی ناوچەکان کەمە بەڵام لەھەندێ شوێندا بە دیاری نەکراوی بارانی بەخوڕ و تەرزەش ئەبارێت ...والله اعلم.

24/04/2025

لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوو ھەورە و بروسکە باران دەستپێدەکات ⛈️

لە ئەنجامی بەردەوامی کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی باکوری ئەفریقا و ھاتنی کەمێک شێ لەدەریای سوورەوە لەم ماوەیەدا کەشێکی گەرم لەناوچەکانماندا دەستی پێکردوە لەگەل خۆڵبارین و بوونی ھەوری بەرز و کەمباران ، کاریگەری ئەو نزمەپالەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان بەردەوامی ئەبێت لە رۆژانی داھاتوودا و لەرۆژی شەمەوە 26/4/2025 شێی زیاتر لەدەریای سوورەوە ئەگاتە ناوچەکانمان و لەگەڵ بوونی بارستە ھەوایەکی ساردیش لە بەرگەھەوای سەرەوەدا لەسەر ناوچەکانی دەریای ناوەراست و تورکیا بەھۆیەوە ناسەقامگیریەکی لاواز لە بەرگەھەوای ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دروست ئەبێت و لە نیوەرۆی رۆژی شەمەوە ئەگەری چالاکبوونی با و ھەورە بروسکە و نمە باران لە ناوچە جیاجیاکاندا ئەبێت و لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی رێژەی باران و ھەورە بروسکە زیاتر ئەبێت بەتایبەت لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا .

⛈️ کاریگەری ئەو ناسەقامگیریەی کەشوھەوا تا رۆژی چوارشەمەی داھاتوو 30/4/2025 بەردەوامی ئەبێت و ناوبەناو ھەورە بروسکە و بارانی کەم بۆ مامناوەند لە شوێن و کاتی جیاوازدا چالاک ئەبێت و لەھەندێ شوێنیشدا تاوە بارانەکان باش ئەبن بەتایبەت سنوری ناوچە شاخاویەکان بەگشتی و ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران ، پلەکانی گەرماش بەدرێژای ئەو ماوەیە گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نایەت تەنھا لەکاتی بارانبارین بەرێژەیەکی کەم نزمدەبنەوە و حاڵەتەکە بەگشتی لە بارستە ھەوایەکی گەرم و شێدار پێکھاتووە لە ئاستەکانی ڕووی زەوی و بەرگەھەوای نزمدا لەبەر ئەوە کەشەکە گەرم و شێدار ئەبێت ، لەئاستەکانی بەرگەھەوای سەرەوەشدا بارستە ھەوایەکی سارد ھەیە کاتێک ھەوای گەرم و شێداری خوارەوەی بەرگەھەوا بەرزدەبێتەوە بۆ ھەوا ساردەکە چردەبێتەوە و ئەو ھەورە ناجێگیرانە دروست ئەبێت کە ھەورە بروسکەیان لێ دروست ئەبێت ..والله اعلم..

15/04/2025

کەشناسی سلێمانی زەنگی ووشکە ساڵی لەسەر ئاستی پارێزگای سلێمانی لێدا

👇🏻

12/04/2025

باران و هەورە بروسکە⛈😱😥

لەرۆژی دووشەممە ١٤/٤ تا ١٦/٤ بارانی زستان و هەندی کات بەخوڕ ناوجەکانی هەرێم دەگریتەوە وەک پێشتریش ئاماژەم پیدا سەرتاسەری نابێ واللە اعلم خیرای با جالاک دەبیت بەتایبەت ٢شەممە پلەی گەرمی زیاتر نزم دەبیتەوە

هەولێر (٥_١٥)ملم ریژەکەی جیگیرنیە

سلیمانی (٣_١٠)ملم

هەلبجە (٤_٨)ملم

کەرکوک (٦_١٥) ئەگەر لاواز بون یان باشتر بونی ماوە

دهۆک (٥_١٢)ملم

موسڵ (٧_١٧)ملم دەکرێت حالەتی باشتریش روبدات تیایدا

گەرمیان بەشی باشوری (٠_٣)ملم بەهەرەمەکی

ناوەراستی (٠_٥)ملم بەهەرەمەکی

باکوری گەرمیان (٤_٨)ملم بەشێوەی هەرەمەکی واتە گشت ناوجەکانیان ناگرێت

قەڵادزی و سۆران و رانیە وکۆیە و شیلادزی و ئاکرێ و بەردەرەش و دوکان (١٢_٣٥)ملم تاوە باران و بارانئ زستان دەبێت واللە اعلم

پینجوین (٤_١٣)ملم

#تێبینی هەندی دەنگۆی هاوینی مێژوی هەیە ئەسڵ و ئەساسی نیە پێشتریش باسم کرد تەنها جەواشەکاریە و مەشغوڵ کردنی خەڵکە هاوینی ئەم ساڵ ان شاللە زۆر ئاسایی دەبێت

#تێبینی درێژەی پێی نادەم بەڵام دەنگۆیەک هەیە و کە عیراق بارانی دەست کرد بەکاربهینی بۆ سالانی داهاتوو ئەو جۆرەی عیراق کاری پیدەکات هەرزاترین جۆریەتی وە قەدەغەکراویشە تا ئەوکاتە بەپرسانی هەرێم رازی نەبن جونکە ئاستی دابارین لەهەرێم کەم دەبیتەوە وردەکاریەکانی زۆر زۆرە هەر کەس حەزی کرد بزانی جۆنە لەمەسنجەرەوە تیل بکاتە بەلام ئەوە بزانن بەهیج شێوەیەک قبوڵ نابیت بکری

بەکۆمینتێ هاوکارمان بن

05/04/2025

هۆشداری بۆ هاوڵاتیان:
ئۆتۆمبێلەکانتان داپۆشن تەرزەی قەبارە گەورە دەبارێت👇

17/03/2025

زیادبوونی خێرای با و بارانبارین ⛈️

لە ئەنجامی کاریگەری لاوازی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی سێشەمە 18/3/2025 ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور ئەبێت و لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سۆران کاتەکانی ئێوارە و شەو ئەگەری تاوە باران و ھەورە بروسکە ئەبێت ، وە بای باشویر بەتایبەت لەکاتەکانی نیوەرۆی سبەیەوە چالاک ئەبێت بەخێرای 15-35کم/ک و ئەگەری خۆڵبارینێکی کەمیش ئەبێت لەپارێزگای نەینەواو و دھۆک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر ، پلەکانی گەرما بەرێژەی 2 پلە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبنەوە.

⛈️ دوو سبەی چوارشەمە کاریگەری ئەو نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکانمان زیاتر ئەبێت و لەناوچەی جیاجیادا ھەندێک کات نمە باران ئەبارێت و ھەورە بروسکە چالاک ئەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە بارانی بەخوڕ لەھەندێ شوێندا ، بای باشور چالاکتر ئەبێت لە زۆربەی کاتەکان بەخێرای 15-45کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا ئەگەری خۆڵبارینی مامناوەند بۆ چر لە زۆربەی ناوچەکان ئەبێت و پلەکانی گەرماش بەرێژەی 4 تا 6 پلە نزمتر ئەبنەوە و لە رۆژانی داھاتووشدا زیاتر نزمدەبنەوە و کەش ساردەبێتەوە ..والله اعلم..

دووشەمە 17ی ئازاری 2025

03/03/2025

بەفربارین دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

28/02/2025

🔴 بەپەلە...
لیژنەی بینینی مانگ لە سعودیە،سبەی یەکەم ڕۆژی مانگی ڕەمەزانە.

28/02/2025

زانیاریمان لەسەر ھاتنی شەپۆلێکی ھەورە بروسکە و بارانبارین ⛈️

سەرەتا سبەی شەمە 1/3/2025 بەھۆی ھاتنی ھەور لە وڵاتی تورکیاوە ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور لە کاتەکانی نیوەرۆوە بۆ ماوەیەکی کورت لەبەشێکی ناوچە شاخاویەکانی باکوری پارێزگای دھۆک و ئیدارەی سۆران ئەگەری نمە بارانی پچر پچر و بارینی بەفرێک کەم لە شاخە بەرزەکان ئەبێت کاتەکانی شەو کۆتای پێدێت ، پلەکانی گەرماش لە رۆژانی داھاتوودا بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ئەبینێت بەتایبەت لە رۆژی سێشەمەوە 4/3/2025 بەھۆی نزیکبوونەوەی نزمەپاڵەپەستۆی گەرمی باکوری ئەفریقا کە لە دەریای سوورەوە دێت پلەکانی گەرما بەرێژەیەکی زیاتر لەسەرجەم ناوچەکانمان بەرز ئەبێتەوە کەشێکی فێنک و بەھاریانە ناوچەکە دەگرێتەوە .

⛈️ لەکۆتای ئەم ھەفتەوە رۆژی چوارشەمە 5/3/2025 کاریگەری نزمەپاڵەستۆکەی دەریای سوور زیاتر پەرەئەسەنێت و فراوان ئەبێت بۆ سەر ناوچەکانی باکوری سعودیە و عێراق و ھەرێمی کوردستان حاڵەتێکی ناجێگیری کەش لە بەرگەھەوای تەواوی ئەو ناوچانەدا ڕووئەدات و تا سەرەتای ھەفتەی داھاتوو رۆژی شەمە 8/3/2025 بەردەوامی ئەبێت ، لەماوەی ئاماژە پێکراودا لەناوچە جیاجیاکان ئاسمان بە زۆری ئەگۆرێ بۆ نیمچە ھەور و ھەوری تەواو لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بەھاریەکان کە ھەورە بروسکە و تاوە تەرزە و بارانی بەخوریان لەگەڵدایە بۆ سەرتاسەری ناوچەکانی عێراق و کوردستان بەرێژە و بری جیاواز بەتایبەتیش لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە و کەرکوک و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و پارێزگای ئەنبار بە رێژەیەکی زیاتر ئەگەری باران و تەرزە و ھەورەبروسکەی بەھێزیان ئەبێت لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و لافاو لەھەندێ شوێندا ، وە ناوچەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێریش و نەینەواش ئەگرێتەوە بەتایبەت ئەو ناوچانە زیاتر لەژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دووھەمدا ئەبن کە لە دەریای ناوەراستەوە دێت بەڕاورد بە ناوچەکانی پێشتر باران و ھەورە بروسکەیان ھەندێ کەمتر ئەبێت ، پلەکانی گەرما لەماوەی ئەو شەپۆلەدا نزمبوونەوە بەخۆیەوە نابینێ یان زۆر کەم ئەبێ بەرێژەی 1 پلە وەک باسمان کرد شەپۆلێکی گەرم و تەرو شێداری دەریای سوورە کە زیاتر کەشێکی ناسەقامگیر و بروسکە و باران و تەرزەی لەگەڵ ئەبێت و بەفریش تەنھا لەناوچە شاخاویە زۆر بەرزەکان ئەگەری ھەیە ببارێت لەبەرزی 2000 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریاوە .

⛈️ تێبینی :- بارانبارینەکان زیاتر بەشێوەی تاو تاو ئەبن بۆیە بەشێک لەکاتەکان لەدوای تاوە باران و چالاکبوونی ھەورە بروسکە لەماوەی ئەو چەند رۆژەدا کەش بۆ ماوەی کورت جاروبار لەناوچەکان جێگیر ئەبێتەوە پاشان لەکاتی جیاوازدا باران و بروسکە دەستپێدەکاتەوە و ئێوارەی رۆژی شەمە 8/3/2025 کۆتای پێدێت ... زانیاری زیاترم ئەبێت لەکاتی نزیکتردا ..والله اعلم..

24/02/2025

ساردترین شەوی زستانی ئەمساڵە
👇

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کەش و هەوای کوردستان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share