10/03/2023
تیۆری پیاوانەیی
لە ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانییدا
نووسینی: پێشڕەو محەمەد
لە دیاگنۆسەکانی ڕەشبینیی کولتووریی ڕاستڕەوی توندڕەودا، قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە وەک قەیرانی «پیاوانەیی» شیکارکراون و بەردەوامیش بەمجۆرە لێکدەدرێنەوە. بۆ نموونە لەئەفسانەداماڵینی جیهان، بەشارستانییکردنی کۆمەڵگەی مۆدێرن، پێشکەوتنی تەکنیکیی و فۆرمالیزەکردنی چارەسەری ناکۆکییەکان لەڕێگەی سیاسەتەوە بووەتە هۆی سافکردن، ژنانەییکردن و ماڵییکردنی پیاوان. شۆڕشی فەڕەنسیی ١٧٨٩ یەکەمجار ترسی لەسەر «پیاوانەیی» دروستکرد، پاشان سەرهەڵدانی بزووتنەوە جەماوەرییەکانی ناوەڕاستی سەدەی نۆزدە، بەڵام لەگەڵ ئەوەی مرۆڤایەتیی پێی نایە ناو سەدەی بیستەوە، چەمکی «پیاوانەیی» زۆر زیاتر هەستی بە مەترسیی دەکرد. ئەریستۆکراتەکان، نوخبە بەجێماوەکانی سەردەمی فیودالیزم، ناسیۆنالیستەکان و بزووتنەوە تازە دەرکەوتووە نازیی و فاشیستەکان، بەڵێنی ئەوەیان دابوو شکۆی «پیاوانەیی» بگەڕێننەوە. ئەگەر بە وردیی گوتار و نووسراوەکانی هیتلەر و موسۆلینی و پاشان بیرمەندانی سەدەی نۆزدە و سەدەی بیست هەڵبسەنگێنین، بە فراوانیی لەو ترسە تێدەگەین کە ڕاستڕەوەکان لەژێرناوی «قەیرانی پیاوانەیی» و ترس لە سەرهەڵدانی «ژنانەیی» هەیانبووە. ئەم کورتە نووسینە، بەشدارییەکی خێرایە لە کێشانی هێڵە گشتییەکانی تیۆری پیاوانەیی لە ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانییدا، بەڵام بەبێ گومان ئەم پرسە زۆر لەوە فراوانتر و گشتگیرترە وەک لەم نووسینەدا هاتووە. بە هیوای ئەوەی لە دەرفەتەکانی داهاتوودا کاری زیاتر لەسەر ئەم پرسە بکرێت.
لە مینێرڤاوە خوێنەری ئەم لێکۆڵینەوەیە بن:
تیۆری پیاوانەیی لە ئایدیۆلۆژیای ئەڵمانییدا نووسینی: پێشڕەو محەمەد لە دیاگنۆسەکانی ڕەشبینیی کولتووریی ڕاستڕەوی توندڕەودا، قەیرانە کۆمەڵایەتییەکان هەمیشە وەک قەی....