Pairaw Media

Pairaw Media Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Pairaw Media, Media/News Company, As Sulaymaniyah.

02/10/2022
I would like to share my deepest sorrow for the passing of her majesty the queen Elizabeth II, the greatest and longest ...
09/09/2022

I would like to share my deepest sorrow for the passing of her majesty the queen Elizabeth II, the greatest and longest serving monarch of modern times.
Her contribution to the world over the last 70 years is unmatched, her majesty was a beacon for all that is good, just, honourable and true in Great Britain and humanity as a whole. Her majesty’s service to her and all people in the most difficult times, define her majesty’s noble leadership.
Her majesty will be missed by all and the legacy shall live forever just as her majesty will forever be in our hearts.

I convey my deepest condolences to the Royal Family, the British Government and the people of United Kingdom and common wealth.

Rest in Peace your Majesty.

God Save the King

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە،  بافڵ جەلال تاڵەبانی و شالاو کۆسرەت رەسول و میر فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی و ژمارەیەک کەسایەتی ن...
07/09/2022

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، بافڵ جەلال تاڵەبانی و شالاو کۆسرەت رەسول و میر فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی و ژمارەیەک کەسایەتی ناو یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان سەردانی چەند شوێنێکی ناو هەولێریان کرد.

سەرۆکی یەکێتیی مەرجی حزبەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکاتبافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمدا را...
07/09/2022

سەرۆکی یەکێتیی مەرجی حزبەکەی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن ئاشکرادەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن لە هەرێمدا رایدەگەیەنێت: یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەو مەرجەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە. دەبێت یاساکە لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی هەرێم بگونجێت و بۆ ئەمەش پێویستیمان بە سازانی نیشتمانی و رێککەوتنێکی هەمەلایەنە.

ئەم وتەیەی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانی دیدارێکیدابوە لەگەڵ وەفدێکی باڵای سیاسی و سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامسپۆن، راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سی...
07/09/2022

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی باڵای سیاسی و سەربازیی بەریتانیا بە سەرۆکایەتی مارشاڵ سامی سامسپۆن، راوێژکاری باڵای سەربازیی بەریتانیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا.

لە دیدارێکدا کە دەیڤد هەنت، کونسوڵی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، دوایین پێشھاتە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان تاوتوێکران و جەخت لە یەکخستنی هەوڵەکان کرایەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رەخساندنی زەمینەیەکی لەبار بۆ گفتوگۆیەکی نیشتمانیی بەرهەمدار بە بەشداری هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان لەپێناو تێپەڕاندنی بەربەستەکان و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکان.

لە درێژەی دیدارەکەدا پرسی هەڵبژاردن لە هەرێم گفتوگۆی لەبارەوە کرا و سەرۆک بافڵ هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی ئەو پرسەوە روونکردەوە و وتی، یەکێتی لەگەڵ هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا بەو مەرجەی یاسای هەڵبژاردن هەموار بکرێتەوە. دەبێت یاساکە لەگەڵ دۆخی ئەمڕۆی هەرێم بگونجێت و بۆ ئەمەش پێویستیمان بە سازانی نیشتمانی و رێککەوتنێکی هەمەلایەنە.

پاراستنی سەقامگیریی ناوچەکە و رووبەڕووبوونەوەی پاشماوەکانی داعش تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو و بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە پێویستی و بەردەوامی هەماهەنگی نێوان هێزەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و هاوپەیمانان کردەوە لەپێناو ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە و داوایکرد، بەریتانیا لە هاوکارییەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە بەردەوامبن.

‎‏‎بەهەمووشێوەیەک دژی گەندەڵی و تەمبەڵی دەوەستمەوە. ئەرکی ئێمەیە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییانمان دەستەبەر بکەین و بۆ ئەم...
07/09/2022

‎‏‎بەهەمووشێوەیەک دژی گەندەڵی و تەمبەڵی دەوەستمەوە. ئەرکی ئێمەیە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییانمان دەستەبەر بکەین و بۆ ئەمەش رێگە بەهیچ کەسێک نادەین دەست بۆ ماف و موڵکی گشتی ببات دەبین

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە باربارا لیف، ی...
07/09/2022

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وەفدێکی یاوەری کە پێکھاتبوون لە ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عیراق و ئێرڤن ھیکس کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە ھەرێمی کوردستان.

‏‎سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەبارەی کۆی پرس و پێشهاتەکانەوە هەڵوێستی نیشتمانی و بەرپرسیارانەی یەکێتی خستەڕوو و وتی، لەسەرەتاوە هەوڵەکانمان لەپێناو یەکخستنەوەی نێوماڵی کورد و یەکڕیزیی نێوان هێز و لایەنە کوردییەکان بووە. چونکە پێمانوایە یەکگوتاریی کورد لە بەغدا فاکتەری پاراستن و بەدەستهێنانی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی کورد و بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێمە. لەسەر ئاستی عیراقیش دەستوور بنەمای کارکردنمانە و باوەڕی نەگۆڕمان بە تەبایی و پێکەوەژیانە و دەمانەوێت هەمووان پێکەوە لەپێناو بونیادنانی داهاتوویەکی گەشتر کار بکەین.

‏‎سەبارەت بە پرسی نەوت و گاز لەنێوان ھەرێم و بەغدا، سەرۆکی یەکێتی راشکاوانە روونکردنەوەی پێشکەشی وەفدی ئەمریکا کرد و وتی، پابەندنەبوون بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان و ململانێ سیاسییەکان ھۆکاربووە بۆ رێکنەکەوتن و پێنەدانی شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان. هەرچەندە پێمانوابووە نابێت کێشەسیاسییەکان ببەسترێتەوە بەقوتی خەڵک و دەبێت سامانی ئەم وڵاتە لە خزمەت هەموواندا بێت. بەردەوام لە ھەوڵیشدا بووین تاوەکو کێشەکان لە رێگای گفتوگۆوە چارەسەر بکەین و تیمی یەکێتیش لە حکومەت رۆڵی گرنگی لەوبارەیەوە گێڕاوە.

‏‎لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا رووبەڕوونەوەی گەندەڵی و سەرخستنی پرۆسەی چاکسازی لە هەرێم گفتوگۆی لەبارەوەکرا و سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، بەهەمووشێوەیەک دژی گەندەڵی و تەمبەڵی دەوەستمەوە. ئەرکی ئێمەیە ژیانێکی شایستە بۆ هاوڵاتییانمان دەستەبەر بکەین و بۆ ئەمەش رێگە بەهیچ کەسێک نادەین دەست بۆ ماف و موڵکی گشتی ببات.

کوردی| Englishئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەدانییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و ...
07/09/2022

کوردی| English

ئێمە کێشەمان لەگەڵ ئەوەدانییە کێ نەوت دەفرۆشێت، بەڵکو کێشەی ئێمە گەرەنتیکردنی بودجە و شایستە داراییەکان و مافە دەستورییەکانی هەرێمی کوردستانە. ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەم لەگەڵ باربارا لیف یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نزیک تاوتوێی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدامان کرد لەسەر پرسی نەوت و گاز و بودجە، هەڵوێستی حکومەتی هەرێمم بۆ ڕوونکردەوە و داوامکرد ئەمریکا رۆڵی زیاتر ببینێت لە لێکنزیککردنەوەی بۆچوونی هەولێر و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکەکان بەپێی دەستور. لەهەمانکاتدا سوپاسی هاوکارییە بەردەوامەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانم کرد لەپرۆسەی چاکسازی حکومەتی هەرێم.

Today I met with US Assistant Secretary of of State for Near Eastern Affairs Barbara Leaf to discuss the differences between Erbil and Baghdad over oil, gas and budget issues.

Our problem is not with who sells oil, but guaranteeing the budget, financial entitlements and constitutional rights of the Kurdistan Region, according to the constitution.

I also thanked the United States for its continued assistance in the KRG's reform process.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە فیلیپ هۆڵساپفێڵ،...
07/09/2022

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە ھەولێر پێشوازیکرد لە فیلیپ هۆڵساپفێڵ، جێگری باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عیراق و سڤێن مۆسلەر، جێگری کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا کە شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە، د. جوان ئیحسان و ئەمین بابە شێخ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، وەفدی میوان پیرۆزباییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هیوای سەرکەوتنیان لەو ئەرکە مێژووییەدا بۆ خواست.

لە درێژەی دیدارەکەدا دۆخی سیاسیی هەرێم و عیراق تاوتوێکرا و سەرۆک بافڵ ئاماژەی بە دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکان کرد و وتی، یەکڕیزی و دیدی هاوبەشی هێزە کوردستانییەکان لە بەغدا پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە و زامنی پاراستنی مافە یاسایی و دەستوورییەکانی گەلی کوردە. کورد دەتوانێت رۆڵێکی کاریگەر و بەهێزتر ببینێت لە بەغدا و ئێمەش وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەوڵەکانمان بۆ ئەو ئامانجە باڵایە بەردەوامین.

هەر لە دیدارەکە جەخت لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرایەوە بەتایبەت لەڕووی بازرگانی، هەروەها سەرۆک بافڵ ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هانی سەرمایەدارانی ئەڵمانیا دەدەین تاوەکو بێنە کوردستان و سەرمایەکانیان بخەنەگەڕ. بەمەش ژێرخانی ئابووریی هەرێم پتەوتر دەبێت و ئێمەش پشتیوان و هاوکار دەبین.

‏‎ ‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری ...
01/09/2022

‏‎

‏‎بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە رەییان كلدانی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی بابلیون.

‏‎لە دیدارێكدا دوایین پەرەسەندنە سیاسییەكان و دۆخی چەند رۆژی رابردووی عیراق تاوتوێكرا و جەخت لە خێراكردنی هەنگاوەكان و چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە. هەردوولا هاوڕابوون كە گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن تاكە بژاردەیە بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگییەكان و دووبارەنەبوونەوەی رووداوی هاوشێوەی ئەوەی لە بەغدا و چەند پارێزگایەكی دیكە روویدا.

‏‎لەدرێژەی دیدارەكەدا بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە درێژەدان بە سیاسەتی حەكیمانە و ئاشتیخوازانەی سەرۆك مام جەلال كردەوە و وتی، لە هەوڵەكانمان لەپێناو قووڵكردنەوەی گیانی تەبایی و برایەتی بەردەوام دەبین. بەهەموو شێوەیەك لێكترازان و دووبەرەكی رەت دەكەینەوە و بەئومێدەوە بۆ بونیادنانی داهاتوویەكی گەشتر هەنگاو دەنێین.

سەرۆک تاڵەبانی بەھێز لە بڕیار ڕاستگۆ لە کردار
01/09/2022

سەرۆک تاڵەبانی بەھێز لە بڕیار ڕاستگۆ لە کردار

دەست پێدەکەین.
01/09/2022

دەست پێدەکەین.

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Pairaw Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share