
05/09/2025
#بابەت
مەردان کوڵەجۆیی: "شەقامی پێشمەرگە لە پاریس و چەند پرسیارێک!
لە کاتێکدا وەک پێشمەرگەیەکی دێرین خۆشحاڵ بووم کە وڵاتی فەرەنسا، ئامادەبوو شەقامێکی پایتەختی وڵاتەکەی بە ناوی "پێشمەرگە"وە ناوبنێ و بەئامادەبونی کاک مەسعود بارزانی، لە سوکە بۆنەیەکدا ئەو شەقامەش کرایەوە، وەلێ لە هەمان کاتدا پرسیارگەلێک لە ناخمدا سەریان هەڵداوە!
ئایا کردنەوەی شەقامێک لە پاریس بە ناوی پێشمەرگەوە گرنگە، یاخود یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کردنی هێزێکی نیشتمانی خاک و گەل پارێز، نەک بە کارهێنانی وەک دەستەواژەیەکی حزبی و کەسیی بۆ شەڕی کورد کوژی؟!
ئایا لە کاتێکدا شەقام و باخچە دەکرێن بە ناوی پێشمەرگەوە، لەهەمان کاتدا بژێوی پێشمەرگە و خێزانەکانی دابینکراوە؟!
گەرچی وەکو پێشمەرگەیەکی دێرین شانازی دەکەم لە وڵاتێکی وەکو فەرەنسا تابلۆک ناوی پیرۆزی پێشمەرگە هەڵدەوەسترێ، بەڵام لە باری
پێشمەرگەوە پرسیارەکان لە کردنەوەی شەقامێک بەناویانەوە، فرەترن!
ئایا لە کاتی کردنەوەی شەقامێک بەناوی پێشمەرگەوە لە شاری پاریس، چەند لەوانەی کە ئامادەی ئەو بۆنەیەبوون، پێشمەرگەی دێرین و خێزانی پێشمەرگەی شەهید، بوون؟!