08/03/2023
19 نهێنی فەیسبووک لە 2023 پێویستە بیزانیت
1- پێویستە تۆ پەیجی کارەکەت بە تەواوی رێکبخەی .
بەشی ئەباوت دەبارەی کارەکەت بە پوختی ٢ دێر بنوسە بۆ ئەوەی بینەر بیخوێنێتەوە وە ئیمەیلی کار و ژمارەی مۆبایل دابنێ.
٢- ئەگەر تۆ لە وێبسایت یاخود هەر تۆرە کۆمەڵایەکیەتی تر پێشتر چالاکیت هەیە پەیجەکەت شەیری بکە تێیدا .
٣- باشترین پۆستت پین بکە بۆ سەرەتای پۆستەکانی ناو پەیجەکەت .
4- بۆ دۆزینەوەی بابەت و زانیاری لەسەر کارەکەت لە گەرانی فەیس بوک و گۆگل بەدوای پەیجەکانی هاوشێوەت
بگەرێ و بزانە ئارەزوومەندانی ئەم بوارەی تۆ حەز بە چ بابەتێك ئەکەن و چالاکیان بۆ چ بابەتێک زۆرە.
5- کۆل تو ئەکشن( کلیکی سەر پەیجەکەت) بە پێی جۆری پەیجەکەت دابنێ بۆ نمونە بینەر بتوانێت پەیوەندیت پێوە بکات یاخود نامەت بۆ بنێرێت لە رێگەی ئەو بتەنەوە .
6- یوسەر نەیم بۆ پەیجەکەت دابنێ و ئاسان و کورت بێت و خەلک بتوانێت بە ئاسانی بینوسێت و لە خەیاڵیدا بمێنێتەوە.
7-روکار و تابەکانی سەر پەیجەکەت رێک بخە بە پێی جۆری کارەکەت.
8- فەیس بووک شۆپ دابنێ بۆ سەر پەیجەکەت ئەگەر کاری فرۆشتن ئەکەی و کالاکانت لە شۆپی فەیس بووک دابنێ.
9-هەرچەند بۆ کوردستان ئەمە کەمە بەڵام ئەتوانی سۆشیال کۆمێرس دابنێی بۆ ئەوەی راستەوخۆ لە ناو فەیس بووک
فرۆشتن بکەی بەبێ ئەوەی کریار بەریتە دەرەوەی تۆرەکە بۆ هەر وێب سایتێکی تر .
10- ئەگەر پەیجێکی تایبەت و بوارێکی تایبەتت هەیە ئەتوانی کۆمەڵە بابەتێک ئامادە بکەی بۆ ناو گروپێك و گروپێك دروست بکەی و رەبتی بکەی بە پەیجەکەتەوە.
11- یەکێک لە رێگا باشەکان بۆ گەورەکردنی پەیجەکەت رۆشتنە ناو لایڤ و لە رێگەی لایڤەوە خێراتر بینەر بەدەست دەهێنی.
12- بۆ رێکخستنی پۆستەکانت دەتوانی سود وەرگری لە کاتت دانان بۆ هەر بابەتێک و لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی تر پۆستەکە سکێچوەل بکەیت و لە کاتی دیاری کراو پۆست بکرێت.
13-سود وەرگرە لە بەشی ئین سایت بینینی چالاکیەکانی سەر پەیجەکەت بۆ ئەوەی بزانی بینەرەکانی کام پۆست و چ کاتێك و چ تەمەن و رەگەزێك بینەری پۆستەکانتن.
14- وە دەتوانی سود وەرگری لە بەشی ئین سایتی پەیجەکەت دەربارەی خودی پەیجەکەت و چالاکیەکانت.
15-بەدەست هێنانی دروشمەکانی فەیس بووک تایبەت بە خێرایی تۆ لە وڵامدانەوەی ئەوانەی مسج بۆ پەیجەکەت دەنێرن.
16-چات بووت بەکاربهێنە بۆ خێرا وڵامدانەوەی ئەوانەی کۆمێنت دەکەن بۆ پەیجەکەت بە مەبەستی بەدەست هێنانی چالاکی زیاتر .
17-فەیسبووک پێکسل بەکاربهێنە بۆ بەدواداچوونی ئەوانەی لە سۆشیال میدیا چالاکن لەگەڵتا و پاشان بەکارهێنانەوەیان بۆ مەبەستی مارکیتین لە وێب سایتەکەت
18-باشترین پۆستەکانت سپۆنسەری بکە کە شانازی پییەوە دەکەی وەک داشکاندن و ئۆفەر و هێانەوەی موادێک کە داواکاری زۆرە و کریار چاوەڕوانیەتی.
19- سپۆنسەریەکانت شی بکەرەوەو بزانە بینەرە گشتیەکانی تۆری کۆمەڵایەتی وڵامدانەوەیان چۆن بۆ ئەم سپۆنسەریەو سودی لیوەرگرە بۆ سپۆنسەری داهاتووت....
بە هیوای سوود بینین
جبار عبدالله
شارەزا و پسپۆر لە بواری سۆشیال میدیا و سپۆنسەری و ریکلام کردن