Keper

Keper ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر

گێڕانەوەیەک لە بەرزەخدا: خوێندنەوەیەک لەسەر شانۆنامەی هەستانەوەی دانا رەئووف فائزە مەحموودی ١-دیمەنێک لە دەرەوەی زەمەنی ...
15/09/2026

گێڕانەوەیەک لە بەرزەخدا: خوێندنەوەیەک لەسەر شانۆنامەی هەستانەوەی دانا رەئووف

فائزە مەحموودی

١-دیمەنێک لە دەرەوەی زەمەنی زیندووان
شانۆنامەی هەستانەوە بە بڕیارێکی پێکهاتەییەوە دەست پێدەکات کە لە ناوەرۆکی بەرهەمەکە جیا ناکرێتەوە: سێ ژن، هەر سێکیان مردوو، لە فەزایەک لە دەرەوەی تەکووزی زیندووان، لە بەرزەخ یان بەرەبەرەی پەسڵان لە تەنیشت یەک دادەنیشن و سەربوردەی خۆیان دەگێڕنەوە. نابێ ئەم هەڵبژاردنە فۆرمییە تەنیا بە ئامرازێکی گێڕانەوەیی بۆ لە تەنیشت یەک دانانی سێ چارەنووس بزانین؛ ئەم هەڵبژاردنە، خۆی لە خۆیدا، یەکەم گوزارەی لێکدانەوەیی دەقە. ئەو ژنانەی وا لە جیهانی زیندوواندا مافی قسەکردنیان نەبووە، چارەنووسیان بەردەوام لە لایەن ئەوی‌ترەوە، لە بێدەنگیی خۆیاندا، دیاری کراوە. تەنیا لەم ساتەوەختدا، پاش مەرگ، دەبنە خاوەن دەنگ. ئەوەی وا لە درێژەی شانۆنامەدا دەیبیستین، گێڕانەوەی خودی ئەم ژنانەیە لە ژیانی خۆیان؛ گێڕانەوەیەک کە تا بەر لە مەرگ، نەدەهاتە گۆ.

هەر ئەم چوارچێوەیەیە وا مانایەکی هاوبەشی سەرتر کە ناوەرۆکەکەیان بەم سێ سەربوردەیە دەبەخشێت: ئەم ژنانە ئێستا، لە نەبوونی جەستە وەک نەبوونی ئەو تەکووزە کۆمەڵایەتییەی وا بێدەنگی کردبوون، گوێ بۆ یەک دەگرن. بیستران، ئەو شتەی وا لە ژیاندا لێی بێبەش کرابوون و تەنیا لە مەرگ و گفتوگۆدا لەگەڵ هاوچارەنووسەکانی خۆیاندا مەیسەر دەبێت. ئەو سێ گێڕانەوەیەی وا لە درێژەدا دێن، گێڕانەوەی ژنێکە بۆ دوو ژنی‌تر، نە دانپێدانانێک بۆ جیهانی زیندووان.

٢- سێ سەربوردە، یەک لۆژیک

کەیسی یەکەم
یەکەم ژن، لە هەوڵی تێپەڕین لە سنوور و پەنا بردن بۆ وڵاتێکی‌تر، لە لایەن براکەیەوە دەکوژرێت. بنکەی بنەماڵە، لە ڕێگەی لۆژیکی نامووس، هەم پاڵنەر و هەم جێبەجێکاری کوشتنەکەیە. ئەو سنوورە جوغڕافیاییەی وا ئەو هەوڵ دەدا لێی تێپەڕ بێت، هەر لەو کاتەدا دەبێت بە سنووری نێوان مان و نەمان؛ وەک ئەوەی ژن تەنانەت لە کاتی کۆچ کردنیشدا ئیزنی ڕاکردن لە سیستەمی خاوەنایەتیی بنەماڵە بەسەر جەستەیدا نییە.

کەیسی دووهەم
دووهەم ژن، کاتێک کە ژیانی هاوبەشی شکستخواردوو دەبێ ، ئەو بەپێچەوانەی وێنەی باو لە قوربانیی پاسیڤ، کردەوەی دەبێت؛ هەڵدێت و پەنا بۆ بنکەی یارمەتیدەر دەبات. بەڵام هاوسەرەکەی تەنانەت لەو پەناگەیەش دەیدۆزێتەوە و دەکوژرێ. سەربوردەی ئەو دوا بە دوای یەک سێ بنکە نمایش دەکات؛ بنەماڵە کە ڕجووی گەڕانەوەی بۆ نییە، هاوسەرگیری کە بوو بە فەزای توندوتیژی و بنکەی فەرمیی پشتیوانکار کە نەیتوانی ئەوجۆرەی وا پێویستە بیپارێزێت. هەر ئەم ناکامییەیە وا سەربوردەی ئەو لە دوو کەیسەکەی تر جیا دەکاتەوە و لەهەمان ‌کاتدا لەوانیشی گرێ دەدات: تەنانەت ئەو کاتەی وا ژن بە شێوەی ئاگامەندانە پەنا بۆ میکانیزمێک لە دەرەوەی بنەماڵە و لە دەرەوەی لۆژیکی نەریتی دەبات، هەر ئەو دەستی توندوتیژییە دەیدۆزێتەوە.

کەیسی سێهەم
سێهەم ژن، کۆیلەی داعشە، شەڕ و ئایدیۆلۆژیی توندئاژۆ، لە ڕێگەی سیستەمی ڕێکخراوی کۆیلایەتیی جنسییەوە، جەستەی ژن دەکات بە مڵکی خۆی و دواجار هەر ئەو سیستەمەیە کە مەرگەکەشی وەدی دێنێت؛ ئەو مەرگەی وا بەپێچەوانەی ئەو دوو کەیسەی پێشتر بینیمان، تەنانەت وەکوو دوایین بڕیاریش هی خۆی نییە.

کاتێک ئەم سێ کەیسە، هەر ئەو جۆرەی وا خودی ژنەکان لە بەرزەخ لە تەنیشت یەک دایدەنێن، لە درێژەی یەکدیدا بخوێنینەوە، بابەتێکی سەرتر لە سێ ڕووداوی سەربەخۆ ئاشکاردەبێت: زنجیرەیەک لە توندوتیژیی باوکسالارانە کە لە قەبارە جۆراوجۆرەکاندا لە وردترین یەکەی کۆمەڵایەتی بنەماڵـەوە هەتا بنکە فەرمییە نێوەندییەکان هاوسەرگیری،بنکەی یارمەتیدەر و هەتا قەبەترین ئاستی سیاسی شەڕ دووبارە بەرهەم دێتەوە. گرنگیی ئەم پێکهاتەیە لەوە دایە کە دوو داوی لێکدانەوەیی باو پارێز دەکات: یەکەم، دابەزاندنی توندوتیژی لەدژی ژنان بۆ ئاستی خەسارە فەرهەنگی و خۆماڵییەکان، بەدەرەوەیی‌کردنی توندوتیژیی وەکوو بەرهەمی بێ‌ئەملاولای شەڕ. حوزووری کەیسی دووهەم، بە ناکام‌مانەوەی بنکەی یارمەتیدەر لەو ناوەندەدا، شانۆنامەکە لە دوو داو دوور دەخاتەوە: دەری دەخات کە تەنانەت بنکە مۆدێرن و فەرمییەکانیش، کە بەپێی پرەنسیپەکان دەبێ لە دەرەوەی ئەم لۆژیکە بجووڵێنەوە، لە کردەوەدا لە کاریگەرییەکانی بەدوور نین.

٣.نکرۆپۆلیتیک: کێ مافی مردنی هەیە؟
بۆ تێگەیشتن لەم زنجیرەیە دەکرێ سەرنجی چەمکی نکرۆپۆلێتیکی ئاشیل مێمبە بدەین. ئارگیۆمێنتی مێمبە بۆ ڕەخنەگرتن لە تیۆریی ژینگە‌سیاسەتی فۆکۆ ئەوەیە کە لە زۆرینەی سیستەمەکانی دەسەڵاتداریدا بەتایەبەت لە دۆخە ئاوارتەکاندا، شەڕ و پێکهاتە باوکسالارانەکان، کارکردنی سەرەکیی دەسەڵات نەک بەڕێوەبەرایەتیی ژیان، بەڵکوو دەستنیشان کردنی ئەوەیە کە مەرگی چ کەسێک گرنگ نییە و کام یەک لە جەستەکان بەبێ سزادان دەکرێ بکووژرێن.

هەر سێ ژنی ناو شانۆنامەی هەستانەوە لە وەها بارودۆخێک دان. برا، هاوسەر و داعشی، هەر کامیان لە پێگەیەکی دەسەڵاتدا دەوەستن، بەڵام هەر سێکیان یەک نیازی هاوبەشیان هەیە: دەرەتانی کوشتن بەبێ سزا. خاڵێک وا کەیسی دووهەم لەم چوارچێوەیەی جیا دەکات ڕادیکاڵ‌تر لەو شتەیە وا لە ڕوانینی یەکەمدا دێتە بەر چاو: تەنانەت کاتێک ژن پەنا بۆ بنکەی پشتیوانکاریی فەرمی، ئەو بنکەکەی وا بەڵێنی پاراستن دەدات دەبات، هەر ئەو تەکووزییە نکرۆپۆلێتیکە دەیبینێتەوە.
ئەمە دەری دەخات کە تەکووزیی داڕێژراو لە شانۆنامەدا تەنیا بەرهەمی بنکە نەریتیـیەکان نییە؛ ژێرخانە مۆدێرنە پشتیوانکارەکانیش، لانی‌کەم لە کردەوەدا، لە هەمبەریدا دۆشداماون. مەرگی ئەو سێ ژنە، لە فەرهەنگی نامووس‌تەوەردا بە چاوپۆشی کۆمەڵایەتی، لە توندوتیژیی ماڵەوەدا بە ناکارامەبوونی بنکە پشتیوانکارەکان و لە لۆژیکی شەڕدا بە نابەدی‌مانەوە لە گێڕانەوەی فەرمیدا، دەبێت بە بابەتێکی چاوپۆشی‌هەڵگر.
لێرە دایە کە چوارجێوەی بەرزەخ، هەم دیسان گرنگیی خۆی دەنوێنێت؛ لە جیهانی زیندوواندا، ئەم سێ مەرگە وەکوو سێ ڕووداوی پەرتەوازە و لێک‌جیا دێنە بەر چاو. تەنیا لە فەزای پاش مەرگدا، لە گفتوگۆی نێوان ئەم سێ ژنەدا، لۆژیکی هاوبەشی پشت ئەم ڕوودوانە ئاشکرا دەبێت. شانۆنامەکە، بە لەتەنیشت یەک دانانی ئەم ژنانە لای یەک، هەر ئەو کارە دەکات وا لێکدانەوەی نکرۆپۆلێتیک ئەنجامی دەدات؛ پێوەندیی نابەدیی نێوان ئەو توندوتیژییانە دەر دەخات وا لە جیهانی زیندوواندا بەئانقەست لێک جیا کراونەتەوە.

بەرهەمی نوێخەمی مەستوورە (ڕۆمان)میران ئەبراهامچاپکراوی ناوەندی ڕەهەند و ناوەندی کەپرلە داهاتوودا
12/09/2026

بەرهەمی نوێ
خەمی مەستوورە (ڕۆمان)
میران ئەبراهام
چاپکراوی ناوەندی ڕەهەند و ناوەندی کەپر
لە داهاتوودا

بەرهەمی نوێ
خەمی مەستوورە
ڕۆمان
میران ئەبراهام
چاپکراوی ناوەندی ڕەهەند و ناوەندی کەپر
لە داهاتوودا

خه‌ڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی کوردیوەرزی شەشەم ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر لە پێناوی برەودان بە نووسینی دەقی شانۆیی و...
12/09/2026

خه‌ڵاتی دانا ڕه‌ئووف بۆ شانۆنامه‌ی کوردی
وەرزی شەشەم
ناوەندی بڵاوکردنەوەی کەپر لە پێناوی برەودان بە نووسینی دەقی شانۆیی و هاندانی شانۆنامەنووساندا خەڵاتێکی ساڵانە پێشکەش دەکات.

هه‌موو ساڵێک له‌ هه‌مان کات و ڕۆژدا ئه‌م خه‌ڵاته‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بۆ ساڵی ٢٠٢٧، مۆڵه‌تی ناردنی شانۆنامه‌ (٢٠٢٦/١٠/١ بۆ ٢٠٢٧/٥/١)

نووسه‌رانی شانۆنامه‌ی کوردی، ئاگاداری کاتی دیاریکراوبن بۆ به‌شداری و ناردنی شانۆنامه‌کانتان
[email protected]

مەرج و زانیاری بۆ ئەو نووسەرانەی دەیانەوێت بەشداری بکەن:
• خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی بۆ ئەو نووسەر و شانۆنامه‌نووسانه‌یه به ‌زمانی کوردی شانۆنامە دەنووسن. ته‌مه‌ن و شوێنی نیشته‌جێبوون گرنگ نین، هه‌موو که‌سێک ده‌توانێت به‌شدار بێت.
• نووسەر پێویسته دەقەکەی خۆی بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکورد بنووسێت و لەگەڵ دەقەکەیدا، سی ڤیی خۆیشی هاوپێچ بکات.
• دەقی نێردراو نابێت پێشتر بڵاو کرابێتەوە یان نەمانیش کرابێت.
• گرنگ، ده‌قه‌که‌ نابێت له ٣٠ لاپه‌ڕه‌ی (A4) که‌متربێت.
• خەڵاتی دانا ڕەئووف بۆ شانۆنامەی کوردی گرنگییەکی زۆر بە زمانی کوردی دەدات. دەق دەبێت بە زمانێکی پاراو نووسرابێت و خاڵبەندی و ڕێنووسی دروستی کوردی ڕەچاو کرابێت.
• بەڕێوەبەرانی کەپر دەقەکان دەخوێننەوە و بیروبۆچوونی خۆیان تاوتوێ دەکەن. بە دەر لە بەڕێوەبەرانی کەپر، بۆ هەڵسەنگاندنی دەقەکان، پرس و ڕاوێژ بە نووسەران و پسپۆڕانی دیکەیش دەکرێت.
• شانۆنامه‌ی هه‌ڵبژێردراو به‌ بڕی (٥٠٠ دۆلار) خه‌ڵات ده‌کرێت، ئەمەیش وه‌کو پشتگرییه‌کی دارایییە بۆ نووسەر و ماندووبوونەکەی.
• ناوەندی کەپر لە هەموو ساڵێکدا، له ڕێوڕه‌سمێکی تایبەتدا ناوی دەقی براوە ئاشکرا ده‌کات.
بێجگە لەو بڕە پارەیە کە بە دەقی هەڵبژێردراو دەدرێت، ناوەندی کەپر هەوڵ دەدات دەقەکەیش وەک کتێب چاپ و بڵاو بکاتەوە.
• په‌یکه‌ری خه‌ڵاته‌که‌ هه‌موو ساڵێک له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند (شوان که‌مال)ه‌وه دروست ده‌کرێت.

** ئاگاداربە به‌بێ ڕه‌چاو کردنی ئه‌م خاڵانە شانۆنامه‌که‌ت گرنگی پێ نادرێت!

وەرزی پێنجەمی تەنیاییشەش مۆنۆدرامانوێترین بەرهەمی دانا ڕەئووفچاپکراوی هاوبەشی ناوەندی ڕەهەند و ناوەندی کەپرلە داهاتوودا
12/09/2026

وەرزی پێنجەمی تەنیایی
شەش مۆنۆدراما
نوێترین بەرهەمی دانا ڕەئووف
چاپکراوی هاوبەشی ناوەندی ڕەهەند و ناوەندی کەپر
لە داهاتوودا

شەوگەڕەکانمیران ئەبراهامڕۆمانێک دەربارەی دیوی تاریکیی شوناسشەوگەڕەکان ڕۆمانێکە لەسەر سنوورەکان دەژی: لەنێوان ئەمستردام و...
26/08/2026

شەوگەڕەکان
میران ئەبراهام
ڕۆمانێک دەربارەی دیوی تاریکیی شوناس

شەوگەڕەکان ڕۆمانێکە لەسەر سنوورەکان دەژی: لەنێوان ئەمستردام و قاهیرە، لەنێوان هونەر و واقیعی تاڵ، لەنێوان یادەوەریی هۆشیاری و فەرامۆشییەکی تراوما ئامێزدا. بەم کتێبە پێگەی خۆی لە ناو نەریتی ئەدەبیاتی کوردیدا جێگیر کردووە، چیرۆکێکمان بۆ دەگێڕێتەوە کە هەم سەفەرێکی ئۆدیسەیی شەخسییە و هەم ناڕەزایەتییەکی گەردوونییە دژی نامۆبوونی مرۆڤی هاوچەرخ...
چاپکراوی ناوەندی ڕەهەند
ئێستا بەردەستە

خانەقای میرزاڕۆمانی، میران ئەبراھام.نووسەر و زمانزانی گەورەی کورد، مامۆستا حەمەسەعید حەسەن دەڵێت: نووسەری ڕاستەقینە دەست...
25/08/2026

خانەقای میرزا
ڕۆمانی، میران ئەبراھام.

نووسەر و زمانزانی گەورەی کورد، مامۆستا حەمەسەعید حەسەن دەڵێت: نووسەری ڕاستەقینە دەست بۆ قوڕیش ببات، دەیکات بە زێڕ، ئاخر سەدان لاپەڕە بەسەر دەکاتەوە، بۆ ئەوەی هەندێک ڕستەی جوانیان لێوە فێر ببێت، ئینجا ئەو ڕستانە، هێندە سەرنجڕاکێش دادەڕێژێتەوە، خوێنەر تووشی حەپەسان دەکات.

من دڵنیام کاک میران ماندووە، لێ زۆریش ئاسوودەیە، چونکە کێتبەکان پێناسەی ویستی ئەو دەکەن لە نووسین.
مامۆستا میران، زۆر بە جوانی دەستی پێکرد، تا ئێستاش ھەر بە جوانی ماوەتەوە لە شەوگەڕەکانەوە تا خانەقای میرزا، لێ ھیچان ناگەن بە ئاستی ڕۆمانی نیشتمانی سارا. نیشتمانی سارا، شاکارێکی کوردی و جیھانییە.
ھیوادارم ئەم پێنووسە، ھەر وا بە گەورەی و باڵا بمێنێتەوە، ھیوادارم مینا ستێرکەکا گەش بمێنێتەوە لە دونیایی نووسین.

خانەقای میرزا، ڕۆمانێکە وەک ئەستێرەیەکی گەش دێتە پێش چاو، لەبەردەم خانەقای میرزا کەریمەوە، تیشکی بۆ ھەموو کوردستان و جیھانیش دەڕوا. ئەم جۆرە دەقانە زۆر بە زەحمەت دروست دەبن، چونکە تەواو لەژێر کاریگەر “دیرۆک” نووسراوە، زۆر ئاگایانە دروست بووە.

زمان ئەوپەڕی ڕەوانبێژییە، ھیچ وشەیەک لە خوێنەر نابێتە گرێ. ئەوەی من زۆر پێی سەرسام بووم، زمانی کارەکتەرەکان بوو وەک خۆی، زۆر گرینگ و چێژبەخشە، چونکە دەنگی نووسەر زاڵ نابێت بەسەر ھیچ لە ڕووداوەکان.

ھێزێک ھەبوو لە ناو ئەو ڕۆمانە، ئەویش ھێزی ڕاکێشان بوو، چیڕۆک لە دوای چیڕۆک، بێ ئەوەی ھەست بە ماندوو بوو بکەی، حەزم نەدەکرد خۆم ڕاست بکەمەوە، ھەر ویستم بوو وەک دروێنە بەدوای بڕۆم. چیڕۆک ھەبوو لە کۆتایییەکاندا دەیگەڕاندەوە سەرەتاکان، چەندە جوانە ئەو ھێزە بەستەنەوەیە ھەبێت. گێڕانەوە ئەوەندە جوانییکی بێسنووری ھەبوو، وەسف ناکرێت، بەبێ ئەوەی سەر لە خوێنەر تێکبدا و لێی ئاڵۆز بکات، لە یەک چیڕۆک دا سێ تا چوار چیڕۆکی تریشی پێ ئاشنا دەکردی.

ڕۆمان چەند بەھێز بێت و چەندە ئاگایانە نووسرابێت، بێ ھەڵەش نابێت.
بەتایبەت لە وشەکاندا نموونەی ھەڵە زۆر بوون، وشەی بێگانە زۆر بوون. لە ھەندێک چیڕۆک دا، کاتێک جەلالی میرزا کەریم قسەی دەکرد، لە ناکاو ڤەگێڕ پەیدا دەبوو، ھەر لە ناکاویش ون دەبوو، جارێکی تر جەلال دەپەیفیەوە.

گشت بەرھەمەکانی مامۆستا میران شایەنی خوێندەوەن، مامۆستا میران ئەستێرەیەکی گەشی کتێبخانە و ئەدەبی کوردییە.
ھیوای ئەوپەڕی بەردەوامی بۆ ئەو پێنووسە باڵایە دەخوازم.

بەشـــــدار وسوو
٣ی٨ی٢٠٢٤

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647511921735

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Keper posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Keper:

Shortcuts

Share

Category