Lvin Magazine

Lvin Magazine لاپەڕەی دووەمی دەزگای میدیای لڤین
لڤین دامەزراوەیەکی هەواڵی سیاسی گشتییە، ئامانجی گەیاندنی زانیاری دروست و وردە بە خوێنەرانی

Lvin is an independent, free and private magazine, emphasizing on following events and changes and providing accurate information in an impartial manner and following the principles of journalistic ethics, with the aim of participating in the process of perfecting the concept of citizenship. Lvin has no particular ideology and will not be part of the doubts of any particular ideology. His job is to tell people what’s there, he never tells people what to do.

گەنجێك لە ئاكرێ بە ناوی موراد حاجی كە نەخۆشی دەروونی هەیە لە پێشانگای ئوتومبێل، ئوتومبێلێك دەبات و پۆلیس هەوڵی وەستاندنی...
10/06/2026

گەنجێك لە ئاكرێ بە ناوی موراد حاجی كە نەخۆشی دەروونی هەیە لە پێشانگای ئوتومبێل، ئوتومبێلێك دەبات و پۆلیس هەوڵی وەستاندنی ئەدەن، بەڵام ناوەستێ و بە هۆی خێرا لێخورینەوە وەردەگەرێ و گەنجەكە گیان لە دەست دەدات

لەسەرووی ناکۆکییەکانەوە ..بۆ کۆچیدوایی هەڵکەوت عەزیز
08/06/2026

لەسەرووی ناکۆکییەکانەوە ..بۆ کۆچیدوایی هەڵکەوت عەزیز

مردن گەورەترین مۆچیارییە، فێرمان دەکات مرۆڤ دەڕوات و تەنها کارەکانی دەمێننەوە.

لە پیشەی ڕۆژنامەنووسی و نووسیندا بۆ من گرنگ نییە لە چ سەنگەرێکدا نووسیوتە و کارت کردووە، بەڵکو ئەوە گرنگە چەندە کارەکەت خۆشویستووە و چەندە سەرسەختانە بەرگریت لە بیروڕاکانت کردووە.

لەم ڕوانگەیەوە، مەرگی ڕۆژنامەنووس هەڵکەوت عەزیز جێگەی دڵتەنگی و نیگەرانییەکی قووڵە، و لە هەمان کاتدا ئەو ڕاستییە دەخاتە ڕوو کە ژیانی ڕۆژنامەنووس ململانێیەکی بەردەوامە لە نێوان مەرگ و گەیاندنی ڕاستی و زانیارییەکاندا.

ئەم مەرگە ناوادەیە، ڕووداوێکی هۆشیارکەرەوەیە بۆ ڕۆژنامەنووسان کە مێژووی ڕاستەقینە دوای بێدەنگبوونی پێنووس و مایکەکان دەست پێ دەکات؛ بەوەی دوای مردنت چیت لەبارەوە دەوترێت و دەنوسرێت؟!

"بۆچوونی ئێمە مەرگی هەڵکەوت عەزیز، مردنی شاهیدێکی بوێر بوو لە ڕاستی ڕووداوە سیاسییەکانی بەغدا و پێگەی کورد لەو ناوەندە سیاسییەدا. مایکەکەی ئەو گەورەتر بوو لە جەستە بەخوێنەکەی؛ ئەو لە پێناو دۆزێکدا ژیا و مرد کە بە دڵ عاشقی بوو."

نزا دەکەم خوداوەند بیخاتە بەر میهرەبانیی خۆی و سەبووریی ئازیزانی بدات.

ئەحمەد میرە

سمکۆی شکاک: شێری کوردستان کە سێ ئیمپراتۆریەتی تۆقاندبوونئیسماعیل ئاغای شکاک، یەکێکە لە گرنگترین و دیارترین سەرکردەکانی ک...
08/06/2026

سمکۆی شکاک: شێری کوردستان کە سێ ئیمپراتۆریەتی تۆقاندبوون

ئیسماعیل ئاغای شکاک، یەکێکە لە گرنگترین و دیارترین سەرکردەکانی کورد لە سەدەی بیستەمدا. با لێرەدا خاڵە سەرەکییەکانی مێژووەکەی ڕوون بکەینەوە:
١. سمکۆ کێیە؟
(ئیسماعیل ئاغا سمکۆی شکاک) (١٨٨٧ - ١٩٣٠)، سەرۆکی هۆزی شکاک بوو. لە قەڵای {چەهریق} لە باشووری شەڵماش لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایکبووە. سەرکردایەتی هۆزەکەی لە محەمەد پاشای باوکی و عەلی خانی باپیرییەوە بۆ مابووەوە.
سمکۆ تەنها سەرۆک هۆزێکی ئاسایی نەبوو، بەڵکو پڕۆژەیەکی ڕوونی هەبوو: دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆ، لەو بۆشاییە سیاسییەی کە دوای جەنگی جیهانی یەکەم و بەهۆی داڕمانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانی و قاجارییەوە دروستبووبوو.
٢. ئەو دەوڵەتەی لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ - ١٩٢٢دا سازی کرد:
لە لووتکەی هێز و دەسەڵاتی خۆیدا لە ساڵی ١٩٢١، سمکۆ حوکمی ڕووبەرێکی بەرفراوانی دەکرد کە پێکهاتبوو لە:
(ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لە خۆی و سەڵماس لە باکوورەوە، بۆ ورمێ، مەهاباد، سەقز و بانە لە باشوورەوە.
(بەشێک لە باشوور و باکووری کوردستان) دەوروبەری دهۆک و هەکاری.
پایتەخت: مەهاباد (سابڵاخ).
دامەزراوەکانی دەوڵەت: ئاڵایەک کە لەسەری نووسرابوو "کوردستانی سەربەخۆ"، دەرکردنی ڕۆژنامە بە زمانەکانی کوردی و فارسی، کۆکردنەوەی باج، و دامەزراندنی دادوەر و پارێزگارەکان.

گرنگترین شەڕەکانی:
شەڕی شیکەر یازی (١٩٢٠): تێیدا هێزەکانی جەندەرمەی ئێرانی تێکشکاند.
شەڕی مەهاباد (١٩٢١): سەربازگەیەکی تەواوی سوپای ئێرانی کە لە ٧٠٠ سەرباز پێکهاتبوو، بە تەواوی لەناو برد.

٣. بۆچی سێ ئیمپراتۆریەت لێی دەترسان؟

قاجارییەکان / ڕەزا شا: چونکە سمکۆ بە کرداری ناوچەی ئازەربایجانی ڕۆژاوای لە ئێران جیاکردبووەوە. ڕەزا خان سوپایەکی ١٠ هەزار کەسی بە تۆپخانەوە نارد بۆ ئەوەی سەڵماس کۆنترۆڵ بکاتەوە.
تورکە کەمالییەکان: دەترسان سمکۆ ببێتە پردێک لە نێوان کوردانی تورکیا و ئێراندا. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩١٨دا هاوکاری تورکەکانی کرد دژی ئەرمەنەکان، لە ساڵی ١٩٢٢دا تورکەکان هەڵوێستیان گۆڕی و پاڵپشتی ئێرانیان کرد دژی، چونکە کوردستانێکی سەربەخۆ ڕێگای ئەوانی بەرەو مووسڵ دەبڕی.
ئینگلیزەکان (مەترسیدارترینیان): سمکۆ لە ساڵی ١٩١٩دا نامەی بۆ ئارنۆڵد ویڵسن، نوێنەری بەریتانیا نارد و داوای "سەربەخۆیی کوردستان"ی کرد. لەندەن ئەم داوایەی ڕەتکردەوە چونکە پلانی هەبوو وولا‌یەتی مووسڵ (کە زۆربەی کوردی بوو) لەبەر نەوتەکەی بخاتە سەر دەوڵەتی عێراقی عەرەبی. لە ڕاپۆرتێکی نهێنی بەریتانیدا لە ساڵی ١٩١٩، سمکۆ بە کەسایەتییەک وەسف کراوە کە "کۆنترۆڵ ناکرێت".
دوای کۆمەڵکوژییەکانی سەیفۆ، ئینگلیزەکان هێزەکانی "لیڤی ئاشووری"یان لە بەعقوبە بە سەرکردایەتی (ئاغا پترۆس و مالیک خۆشابە) پڕچەک کرد. ئامانجی بەریتانیا لێدانی هەر پڕۆژەیەکی کوردی سەربەخۆ بوو کە ببێتە مەترسی بۆ سەر نەخشەی سنوورەکانی عێراق.

٤. کۆتایی: خیانەتی شنۆ (٣٠ی تەممووزی ١٩٣٠):
دوای ئەوەی هەمووان لە دژی یەکگرتن، ئەفسەرانی ڕەزا شا بە ناوی "کۆبوونەوەی ئاشتی" سمکۆیان بۆ شارۆچکەی **شنۆ** ڕاکێشا و لەوێ تێرۆریان کرد (تەقەیان لێکرد). دواتر تەرمەکەی لە شاری سنە نێژرا.

«کاتێک سمکۆ لە پێناو کوردستاندا دەجەنگا، هێشتا دەوڵەتە هاوچەرخەکانی عێراق و سووریا لەدایک نەببوون.»
ئەم قسەیە تەواو ڕاستە. پەیمانی سایکس-پیکۆ لە ساڵی ١٩١٦دا واژۆ کرا، بەڵام سمکۆ لە نێوان ساڵانی ١٩١٨ - ١٩٢٢دا دەجەنگا، لە کاتێکدا (عێراق لە ساڵی ١٩٢١) و (سووریا لە ساڵی ١٩٤٦)دا دامەزران. ئەو لە پێش دەوڵەتە نەتەوەییە هاوچەرخەکانەوە بوو.

کۆڵەکەی مێژوویی ئەو:
سمکۆ یەکەم سەرکردەی کورد بوو لە سەدەی بیستەمدا کە نەخشەی کوردستانی خستە سەر مێزی گفتوگۆی پاریس و لەندەن، و ڕێگای خۆشکرد بۆ دامەزراندنی کۆماری مەهاباد لە ساڵی ١٩٤٦دا بە سەرکردایەتی پێشەوا قازی محەمەد.

#لڤین

06/06/2026

📌کێ نایەوێت کابینەی نوێ دروست بێت ؟!

📌کێ هەوڵ دەدات هێزی پێشمەرگە هەڵبوەشێتەوە؟!

ئەحمەد میرە

دیمەنی رۆژئاوابوونلە شاخی ئاسنگەران ـــ سلێمانیوێنە:  #لڤین
04/06/2026

دیمەنی رۆژئاوابوون
لە شاخی ئاسنگەران ـــ سلێمانی
وێنە: #لڤین

31/05/2026

کاتێک گەشتیار دەبێت بە هەڕەشە ،شار دەبێتە زبڵدان

تۆ بڵێت دەرگای خێرمان لەسەرکرابێتەوە .دوای دوانزە ساڵ بۆ یەکەمینجار مووچەی مانگی ئایار لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت !ئەمە ه...
25/05/2026

تۆ بڵێت دەرگای خێرمان لەسەرکرابێتەوە .

دوای دوانزە ساڵ بۆ یەکەمینجار مووچەی مانگی ئایار لە کاتی خۆیدا دابەشدەکرێت !

ئەمە هێمنی پێش گەردەلوولە یان بەرامەی خێروخۆشی و فەرحانی و سەردەمێکی نوێیە ،لە چیرۆکی یوسف پێغەمبەردا هاتووە میسر حەوت ساڵ قات وقڕی و حەوت ساڵ خێر و فەرحانی بووە.

ئەی لەهەرێمی داماوەکان و فیرعەونەکانی سەردەمی زیرەکی دەستکردا دوانزە ساڵ نەهامەتی و بێ مووچەیی و قەیرانی زۆر ،تۆبڵێت :دوانزە ساڵ فەرحانی بەدوادا بێت !

بەهەموو پێوەرێک و بە پێی ژیری ئەم سەرکردە بێخەمانەی کورد بێت ،شتێک لە موستەحیلەوە نزیکە؟!!

ئەحمەد میرە

نەوشیروان مستەفا لە ژیان و مردنیدا، هەموان ناچاردەکات قسەی لەسەربکەین.ئەو لەو سیاسییانەیە، دوای مردنیشی دەبێت گفتوگۆی لە...
19/05/2026

نەوشیروان مستەفا لە ژیان و مردنیدا، هەموان ناچاردەکات قسەی لەسەربکەین.

ئەو لەو سیاسییانەیە، دوای مردنیشی دەبێت گفتوگۆی لەبارەوەبکرێت.

بەشێکمان گۆڕەکەی هەڵدەدەینەوە و بەشێکی ترمان گوڵبارانی گۆڕەکەی دەکەین.

ئەوانەی گۆڕی هەڵدەدەنەوە، بە میراتگرە ناڕەسەنەکانی دادگایی دەکەن و کارەکانی کۆتایی تەمەنی لە بواری میراتی سیاسی و موڵکداریی گۆڕان، دەکەنە سەنگی مەحەک.

لەمڕووەوە، دروست دەڕوانن، چونکە ئەوەی، کە دوای مردنی گوزەرا، هیچی ناچێتەوە سەر کیمیاگەرە سیاسییەکەی، کە لە مێژوودا ناسیومانە.

ئەوانەشی گوڵبارانی دەکەن، پێیانوایە ئەو بۆ ئێستاش بوونێکی پێویستی هەیە، چونکە مردنی دەنگێکی سیاسی، بۆشیاییەکی گەورەی لە نەخشەی سیاسەتدا دروستکردووە.

خراپترین شت، کە لەدوای مردنی نەوشیروان مستەفادا ڕوویدا، هەڵتۆقینی ئۆپۆزیسیۆنی لەتوپەت و سەیروسەمەرە بوو . ئەم جۆرە ئۆپۆزیسۆنە بەشێکی دانەبڕاوی میراتی نەوشیروان مستەفایە. هەربۆیە مردنی ئەو، جارێکیتر دەرفەتە بۆ ئەوەی کۆی ئەزموونی ئۆپۆزیسیۆن ڕاڤەبکەینەوە و گفتوگۆی جدی و قووڵی لەبارەوە ئەنجامبدەین. لەکاتی ژیانی سیاسیی ئەودا، هەندێک بە چاوی مەترسی سەیریاندەکرد و هەندێکیش بە چاوی ئومێدەوە، بەڵام دوای مردنی، دەبێت ئارامتر و وردتر قسەی لەسەربکرێت و مێژووی کارەکانی ببنە میکانیزمی دادوەری لەبارەیەوە.

دۆستەکانی، کە ئێستا ژمارەیان زۆر کەمە، بەردەوام خەریکی نەخشاندنی تابلۆیەکی بێوێنەن بۆ ژیان و ئەزموونی ئەو.

نەیارەکانی، کە لە ئێستادا ژمارەیان زۆر زۆرە، دەرگای دۆزەخێکی گەورەیان لەسەر کار و ژیانی نەوشیروان مستەفا کردووەتەوە. دواجار بڕیاردان لەمبارەیەوە، کەمێک گران دەبێت و دەکەوینە بەردەم بڕیاردانێکی لۆژیکی و مێژووییەوە.

ئەگەر بەپێی پێوەرەکانی ڕابردوو قسەی لەبارەوە بکەین، دەبێت هەروەک کیمیاگەری سیاسەتی کوردیی لێیبڕوانین، بەڵام ئەگەر بەپێی ئەدەبیاتی میراتگرە سیاسیەکانی خەمڵاندنی بۆ بکەین، ئەوا دەبێت بوترێت: پیاوێکی ئاسایی سیاسەت بوو، زۆرێک لە خەڵکی ئەم وڵاتەی لەسەرخوانێکی ژەهراوی کۆکردەوە.

ئەحمەد میرە

16/05/2026

چیرۆکێکی سەرنج ڕاکێش .خوێنێکی بێدەنگ کە لاپەڕەکانی بەداخراوی ماوتەوە!؟؟؟

ئەحمەد میرە

وەزیرێکی وەک حەملان لە پەڵەهەورێکی ڕەش دەچێت. نە سێبەری هەیە و نەباران، تەنها ناهێڵێت تیشکی خۆر لەزەوی بدات.ئەم پیاوە جگ...
14/05/2026

وەزیرێکی وەک حەملان لە پەڵەهەورێکی ڕەش دەچێت.

نە سێبەری هەیە و نەباران، تەنها ناهێڵێت تیشکی خۆر لەزەوی بدات.

ئەم پیاوە جگە لە دزێکی زۆر خراپی دزینی سەروەتی وڵات، سەرتۆپی دزینی هیواکانی خەڵکی ناڕازیی کوردستانە.

کەمجار بوونەوەرێکی لە تەرزی ئەم پیاوە لە سیاسەتدا هەڵدەتۆقێت، کە تا دوا ئاست لە کونی خۆی هەڵبگەڕێتەوە.

باشترین خاڵی ئەم خڕە وەزیرە ئەوەیە، کە بەردەوام دەبێتە نموونەی باڵای شکستی سیاسەتەکانی زڕحیزب و زڕبرا گەورەکە و لێرە و لەوێ ئاوێنەی ڕەسەنی سیاسەتی ناڕەسەنی پارتییە، زۆر کەم وەزیرێکی ئەم هەرێمە لێرە و لە بەغدادیش نوزەی خێری تێدابووە، بەڵام حەملان جگە لە حامیلی خەمەکانی حیزبی قائیدی، خێری بۆ ئومەت نەبووە و یەکێکە لە نموونە ڕەشەکانی گۆڕانکاریی ڕابوردوو، کە لەگەڵ بوونیدا هەموو شتێکی نامەعقولکردووە، جارێکیان لەدیدارێکی تەلەڤیزۆنیدا بە کادرێکی داماوی حیزبی قائیدم گوت، کە هەر بوونت نامەعقولە، بەڵام ئێستا تەواو دڵنیام، کە حەملان چەندە نامەعقولیەتی بەحیزب و خۆی و حکومەتەکەی بەخشیوە.

زۆر لادەری سیاسیم بینیون و لە جۆگەی ئەم و ئەو گەڵای سەوزی کۆیلایەتییان حەپەلوشکردووە، بەڵام دۆزینەوەی بوونەوەری لە تایپی کاک حەملان زۆر نادرە. تۆ دواجار بوویتە مرۆڤێکی بێشوێن، نە لەشاری نازداری باوانت دەتوانیت گەزۆی بەختەوەری بخۆیت و نە بەغداد ڕێگەدەدات ببیتە وەزیری ئاوەدانکردنەوەی شار و گوندەکانی، تا لەژێر باڵی مەرجەعەکەتدا باس لە گەرمای ژیانی کرێکاران بکەیت.

زۆر دڵخۆشدەبم کاتێک دەبینم مرۆڤی وەک تۆ لەسەر هەموو خوانێک مراوییەکی ناشیرینیت و چەند لەدەرگا بدەیت، کەس ئامادە نییە فەرمووی چایەکت لێبکات، هەرچەند تۆ ڕاهاتوویت بۆ فرۆشتنی کڵاوی حیزب، سەدان کڵاوی شکۆمەندی لەسەر کەللەی تاریکت فڕێبدەیت.

ئەحمەد میرە

Address

As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Lvin Magazine posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share