گەلی کورد

گەلی کورد كار دەكەین بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كورد.

17/10/2024

كوێستان مەحمود ناسراو بە ( ترێ مەحمود ) كاندیدی بەرەی گەل، واز هێنانی خۆی ڕاگەیاند و لە لێدوانێکیدا هۆکاری کشانەوەکەی ئاشکرا کرد .

ئەو کاندیدانەی لیستی هاوپەیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی یەکێتییەوە کرد
17/10/2024

ئەو کاندیدانەی لیستی هاوپەیمانی کوردستان پەیوەندیان بە ڕیزەکانی یەکێتییەوە کرد

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٥-٧-٢٠٢٤ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری سەرۆکی ئاژانسی زانیاری هەرێم ، بەڕ...
15/07/2024

ئەمڕۆ رێکەوتی ١٥-٧-٢٠٢٤ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە یاوەری سەرۆکی ئاژانسی زانیاری هەرێم ، بەڕێز جەلال شێخ ناجی لە گەڵ قاسم ئەعرەجی و شاندێکی باڵای ئەمنی هاوەڵی کۆبوونەوە بەمەبەستی تاو توێکردنی ڕەوشی ئەمنی عێراق و هەرێم و هەماهەنگی نێوانیان .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی بڵاویکردەوە، لەسەر ڕاسپاردەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بە یاوەری وەفدێکی باڵا گەیشتووەتە سلێمانی.

شاڵاو کۆسرەت ڕەسول ئەم وێنەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، 33 ساڵ پێش ئێستا خۆت سەرکردایەتیت کرد و ئازادت کرد، ئەمڕۆ هەزاران خ...
11/03/2024

شاڵاو کۆسرەت ڕەسول ئەم وێنەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، 33 ساڵ پێش ئێستا خۆت سەرکردایەتیت کرد و ئازادت کرد، ئەمڕۆ هەزاران خوێندکارت هەیە، رۆژێک دادێ وەری دەگرینەوە.

ئاماژە بەوەشدەکات، "لێت فێربووم، هەتا لە ژیاندابم بە وەفابم بۆ خاک و نیشتمان، بۆ برادەر، لۆ هەولێرو مێژووەکەت".

10/03/2024

جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی زانیاری بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز گەرمترین پیرۆزبایی لە مسوڵمانان دەکات،
بە بۆنەی هاتنەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز ، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق دەکەم.

لەخوای گەورەو میهرەبان داواکارم نوێژ و ڕۆژو و نزای هەمووان قبوڵ بکات و هاتنی ئەم مانگە پڕخێروبەرەکەتە ببێتە مایەی خۆشی و ئارامیی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان و هەرێمەکەمان .

كار دەكەین بۆ پارێزگاری لە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی

ئەمڕۆ بەڕێز جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن وزانیاری / زانیاری، سەردانی  دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد ولەلایەن بەرێ...
19/02/2024

ئەمڕۆ بەڕێز جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن وزانیاری / زانیاری، سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد ولەلایەن بەرێزان هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و شاهۆعوسمان کریم جێگری پارێزگارو ئازاد محمەد ئەمین پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
لەدیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی خزمەت کردنی هاوڵاتیانی سلێمانی ودەوروبەری کراو،
لای خۆشیەوە بەڕێز سەرۆکی ئاژانسی زانیاری وێڕای پیرۆزبایی لە شاهۆعوسمان لەئەرکی نوێیدا پشتیوانی خۆی بۆکاری هەماهەنگی و هاوکاری دەربڕی لە پێناو ئاسایش و سەقامگیری و بەرقەراری یاسا.
دواتر لە دیدارێکیتردا بەرێزجەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری، سەردانی مەڵبەندی یەکی ڕێکخستنی سلێمانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کردو لەلایەن بەڕێزان زیاد جەبار لێپرسراوی مەڵبەند و کارگێڕ و ئەندامانی مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.

لە میانەی بەشداریکردنیان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان ب...
16/02/2024

لە میانەی بەشداریکردنیان لە کۆنفڕانسی ئاسایشی میونشن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدارێکیان ئەنجامدا.

ڕۆژی دوەمی کۆنفرانسی مەکتەبی ڕێکخستنلەدوەم ڕۆژی کۆنفرانسی مەکتەبی ڕێکخستندا سەعات ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ. لەبارەگای مەکتەب...
07/02/2024

ڕۆژی دوەمی کۆنفرانسی مەکتەبی ڕێکخستن

لەدوەم ڕۆژی کۆنفرانسی مەکتەبی ڕێکخستندا سەعات ٩ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ. لەبارەگای مەکتەبی ڕێکخستن لیژنەکانی تایبەت بەکارنامەی مەکتەب کەبریتی بوولەهەشت لیژنە کەزۆرترین. هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی وسەرکردایەتی وئەندامانی کۆنفرانس بەشداری کۆنفرانسەکانیان کرد بۆگفتوگۆی چڕ لەسەر ڕاسپردە وپێشنیارەکان لەدووەمین ڕۆژی کۆنفرانسدا لیژنەکانەکان ڕاپۆرتەکانیان ئامادەکرد بۆ ڕۆژی سێهەمی کۆنفرانس.

حامیدی حاجی غالی سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری ئێل بەگی جاف ڕایگەیاند، "ئێمە لەم سنورەداین و لە ژێر چەتری یەکێتیداین، من بە بێ...
23/01/2024

حامیدی حاجی غالی سەرۆکی سەنتەری ڕۆشنبیری ئێل بەگی جاف ڕایگەیاند، "ئێمە لەم سنورەداین و لە ژێر چەتری یەکێتیداین، من بە بێ یەکێتی ئیش لەو سەنتەرەدا ناکەم. گەر یەکێتی هاوکاری کردین، ئیش دەکەم، هاوکاری نەکردین، لێی دەردەچم و ڕادەستی ئەوانی تری دەکەم."
وتیشى، "سەنتەری ئێل بەگی جاف لە بینایەکی کۆندا بوو، من بینایەکی تازەم بۆ سەنتەرەکە گرتووە کە هەرگیز سەنتەرەکە بینای وای نەبووە. بافڵ تاڵەبانی پاڵپشتی کردین و هەموو کەرەستەی تازەی بۆ بینا تازەکە دابینکرد."

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی: لە رووداوێكی تەقەكردندا پۆلیسێک گیانی لەدەستدا لە شەقامی پیرەمێرد لە  شاری سلێمانی داواكراوێك...
21/01/2024

وتەبێژی تەندروستی سلێمانی: لە رووداوێكی تەقەكردندا پۆلیسێک گیانی لەدەستدا

لە شەقامی پیرەمێرد لە شاری سلێمانی داواكراوێك تەقەی لە سێ كارمەندی پۆلیس کرد و بەهۆیەوە كارمەندێكیان گیانیلەدەستدا و دووانی دیكەشیان برینداربوون.

سامان شێخ لەتیف وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند ئەمشەو لە شەقامی پیرەمێرد تەقە لە سێ كارمەندی هێزەكانی پۆلیس كراوە و بەهۆیەوە یەکێک لە پۆلیسەکان بەداخەوە گیانیلەدەستداوە و دوو كارمەندی دیكەشیان برینداربوون.

مام جەلال لە یەك كاتدا بە نووسین و تیۆری سەردەم كوردایەتی دەهێنایە بەر باستەحسین تەها چۆمانی، رۆژنامەنووس و نووسەر لە وت...
15/01/2024

مام جەلال لە یەك كاتدا بە نووسین و تیۆری سەردەم كوردایەتی دەهێنایە بەر باس
تەحسین تەها چۆمانی، رۆژنامەنووس و نووسەر لە وتارێكیدا لەبارەی زنجیرەی (ژیانی سیاسیی مام لە شام) ئاماژە بەوە دەكات، "كە ئەم چیرۆكە سیاسییەی مام لەم بەدواداچوونەدا دەخوێنینەوە، تێدەگەین كە لە خەباتی نەتەوەییدا مام جەلال چ كارەكتەرێك بووە".
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەڵبژاردنی بابەتی ئەمجارەی عەلی شەمدین كە 50 زنجیرە بوو بەناونیشانی (ژیانی سیاسیی مام لە شام) و لەبارەی ژیانی سیاسیی مام جەلال لە مەنفا و بەدواداچوونی ئەو جموجۆڵە سیاسییانەی مامە لە شام، بایی ئەوە دەكات كە بە گرنگییەوە لێی بڕوانین".
دەشڵێت، "ئەم چیرۆكە سیاسییەی مام لەم بەدواداچوونەدا دەخوێنینەوە، تێدەگەین كە لە خەباتی نەتەوەییدا مام جەلال چ كارەكتەرێك بووە، بیرمە كاتێك مام كۆچی دوایی كرد، رۆژنامەی واشنتن پۆست لە نووسینێكدا بەم جۆرە باسی لێوەكرد، (ئەو پیاوەی زۆربەی ژیانی لە خەباتدا بەسەر برد بۆ پرسی كورد)".
ئەو رۆژنامەنووسە جەختلەوە دەكاتەوە، "پرسی كورد بۆ مام جەلال پرس و كێشە گەورەكە بوو، لە یەك كاتدا بە نووسین و تیۆری سەردەم كوردایەتی دەهێنایە بەر باس و كتێب و وتاری لەبارەوە دەنووسین، بۆیە زیادەڕەوی نییە كە بڵێم ئەدەبیاتی كوردایەتی لە دوای دەیەی 1960 بەبێ باسكردنی ئەدەبیاتی سیاسی مام لە كردن نایەت".
لە كۆتایی وتارەكەیدا تەحسین تەها چۆمانی دەڵێت، "كارەكتەری مام لە شام ئەو دەرفەتەی بۆ لە دایكبوونی قۆناغێكی نوێی كوردایەتی لە باشووری كوردستان هێنایە دی، هاوكات ئەم چیرۆكە نووسینەوە و داڕشتنەوەی مێژووی چەند دەیەی رابردووی كوردە لە خۆرئاوا، خۆرهەڵات، باكوور و باشووری كوردستان و پیشاندانی رۆڵی جوامێرانەی مامە لەناو كۆی خەباتی نەتەوەیی كورد".

قوباد تاڵەبانی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، پێویستمان بە کاری پێکەوەیی هەیە.
14/01/2024

قوباد تاڵەبانی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا، پێویستمان بە کاری پێکەوەیی هەیە.

Address

As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when گەلی کورد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share