Play لێرە بمێنەرەوە، مەڕۆ بۆ هیچ شوێنێكی تر، لە پلەیەوە دەتوانیت هەموو زانیارییەكان پلەی بكەی

10/03/2026
ترەمپ و پۆتن لەسەر جەنگی ئێران قسە دەکەندۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕو...
09/03/2026

ترەمپ و پۆتن لەسەر جەنگی ئێران قسە دەکەن

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕووسیا ئەنجامداو کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین) دەڵێت، پوتن چەند پێشنیارێکی خستووەتە بەردەم ترەمپ بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی ئێران.

قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەینقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی بەدوداچوو...
09/03/2026

قوباد تاڵەبانی: کار بۆ فرەسەرچاوەکردنی بەرهەمهێنانی کارەبا دەکەین

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران بە مەبەستی بەدوداچوون بۆ کێشەکانی کارەبا، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بەسەر کردەوە.
لە سەردانەکەیەدا قوباد تاڵەبانی بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای بەسەرکردەوە و سوپاس و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەران و ئەندازیاران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد کە لە ماوەکانی رابردوودا ئەرکەکانی خۆیان بە باشی و بە هەستێکی نیشتمانییەوە جێبەجێ کردووە.
پاشان لەگەڵ ئەندازیار ئەنوەر حەمە سەعید، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای سلێمانی و ستافی بەڕێوەبەریی بەڕێوەبەرایەتییەکە کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند هەرچەندە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانەوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا بە شێوەیەکی کاتی کەمبووەتەوە و دۆخی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کار بۆ فرەسەرچاوە کردنی بەرهەمهێنان بکەین بۆ ئەوەی لە داهاتوودا لە دۆخێکی نەخوازراوی هاوشێوەدا هاوڵاتییان تووشی کێشەی بێ کارەبایی نەبنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا باس لە پلانی چۆنییەتی پەرەپێدانی سیستەمی سۆلار کرا، کە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای سلێمانی بە هاوبەشی لەگەڵ کەرتی تایبەت هەنگاوی زۆر گەورەیان ناوە و لە داهاتوویەکی نزیکدا ئاستی بەرهەمهێنان لە رێگەی سیستەمی سۆلارەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە و جگە لەوەش خواستی هاوڵاتی بۆ بەکارهێنانی سیستمی سۆلار بەرزبووەتەوە.
هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پلانی نۆژەنکردنەوەی سیستەمی بەرهەمهێنانی کارەبا لە بەنداوەکان کرا و بەپێی ئەم پلانە لەڕێی بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیاوە ئاستی بەرهەمهێنانی کارۆئاوی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەبێتەوە. لەمبارەیەوە قوباد تاڵەبانی پشتیوانی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکە دەربڕی.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باس لە دوا قۆناغەکانی پڕۆژەی رووناکی و پەرەپێدان بە سیستمی پێوەری زیرەک کرا. لەم چوارچێوەیەدا بەپێی داتاکانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا، دانانی پێوەری زیرەک لە ساڵانی رابردوودا کاریگەری گەورەی هەبووە هەم لە کەمکردنەوەی ئاستی بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتییانەوە و هەم بەهۆی کۆکردنەوەی داتای ورد و زانستی لە ڕێگەی سیستەمەکەوە توانراوە سەرچاوەی کێشەکان بدۆزرێنەوە و بەشێکی بەرچاوی کێشەکانیش چارەسەر بکرێن.
لەم چوارچێوەیەدا باس لە گرنگیی پەرەپێدانی سیستەمی پێوەری زیرەک کرا بە جۆرێک کە ئاسانکاری بەرچاو پێشكەشی هاوڵاتییان دەکات.

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات.بەپێی خشتەکە ڕۆژی سێ شەممە ( ١٠ ی ئازار...
09/03/2026

خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی شوبات.

بەپێی خشتەکە ڕۆژی سێ شەممە ( ١٠ ی ئازاری ٢٠٢٦ ) دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی شوبات دەکرێت و ڕۆژی پێنج شەممە ( ١٢ ی ئازاری ٢٠٢٦ ) کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
٩ ی ئازاری ٢٠٢٦

هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانهەرێمی کوردستان چەند شەوێکی ناخۆشی بەڕێکرد، سوپاستان دەکەین بۆ خۆڕاگری و تێگەیشتنتا...
08/03/2026

هاوڵاتییانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان

هەرێمی کوردستان چەند شەوێکی ناخۆشی بەڕێکرد، سوپاستان دەکەین بۆ خۆڕاگری و تێگەیشتنتان لە ئەم بارودۆخە ئاڵۆزەی ناوچەکەمانی پێدا تێدەپەڕێت، هەر ئەوەش چاوەڕێ دەکرێت لە خەڵکە ئازا و خۆشەویستەکەمان.

ئێمە لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرجەم هەوڵە دیپلۆماسییەکانمان خستووەتەگەڕ، لە ئاستی باڵا لەگەڵ سەرکردەکانی ئێران، ئەمریکا و تورکیا قسەمان کردووە بەمەبەستی پاراستنی کوردستان لەم بارودۆخە.
لە دوای قسەکانی سەرۆک ترەمپ و سەرۆک پزیشکییان چاوەڕوانین کە ئاڵۆزییەکان لە هەرێمی کوردستان دووربخرێنەوە.

ئێمە ناوی هەندێک لەو کەس و لایەنانەمان داوەتە بەغداد، کە هێرش دەکەنە سەر هەرێمی کوردستان، چاوەڕوانی بەغدادین کە هەنگاوی جددی بۆ گرتنەبەری رێکاری پێویست بنێت، من دەزانم هاوڕێکانمان لە بەغداد هەموو هەوڵێکی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ بەرگرتن لە ئاڵۆزی زیاتر، بەڵام ئەگەر رێکار نەگیرایە بەر، ئەوا ئێمە خۆمان مامەڵەی لەگەڵ دەکەین.

عێراق وڵاتێکی خاوەن شارستانیی مەزن و مێژوویەکی تایبەتە، دەبێت هەموو هەوڵە شارستانییەکانیش بۆ سەقامگیری و ئاشتی هەر لەم ناوچەیەوە بن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی مەڵبەندی ١ی سلێمانی یەکێتیی کرد و لەگەڵ سەرکەوت ...
08/03/2026

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال سەردانی مەڵبەندی ١ی سلێمانی یەکێتیی کرد و لەگەڵ سەرکەوت زەکی سەرپەرشتیاری مەڵبەند و ژمارەیەک لە جێگران و کارگێڕان و کادیرانی مەڵبەندی سلێمانی کۆبووەوە.

لەو کۆبونەوەیەدا کە رۆژی یەکشەمە(8/3/2026) بەڕێوەچوو، قوباد تاڵەبانی دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و تەواوی ستافی مەڵبەند کرد، کە توانیویانە ئەرکەکانیان بە باشی راپەڕێنن و پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ چین و توێژەکانی شارەکە دروست بکەن.

راشیگەیاند: نابێت لە هیچ دۆخێکدا لە کارکردن سارد ببنەوە، بەڵکو دەبێت رۆژ لە دوای رۆژ گڕوتینی زیاترتان هەبێت بۆ کارکردن و پێشخستنی زیاتری یەکێتی.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای ناوچەکەش، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند: ئێمە نابین بە بەشێک لەم جەنگە و لایەنگری ناکەین، بەڵام ئامادەین ببین بە بەشێک لە چارەسەر و لایەنگری ئاشتین، ئاماژەی بە وتەکانی سەرۆکی یەکێتی کرد لە کەناڵی فۆکس نیوز کە زۆر راشکاوانە لەسەر ئەم دۆخە قسەی کرد و سیاسەت و هەڵوێستی یەکێتیی روونکردەوە.

سەرپەرشتیاری سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، لەبارەی گۆڕانکارییەکانی ناو یەکێتییشەوە رایگەیاند، دەمانەوێت هەیکەلی حزبەکەمان لەگەڵ چاوەروانییەکانی جەماوەر بگونجێنین، هەر بۆیە ئەم دۆخە کاریگەری نابێت لەسەر چاکسازی و گۆرانکارییەکانی ناو یەکێتیی، گۆڕانکارییەکانیش تەنیا گۆڕینی بەرپرس نین، بەڵکو گۆڕینی ئەرک و شێوازی کارکردنە، بۆ ئەوەی هەر هەڤاڵێک لەهەر پلە و پۆستێکدابێت دەبێت زۆرترین خزمەت بکات و بە باشترین شێوە سیاسەتی یەکێتی بباتە ناو خەڵکەوە.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، مەڵبەندی سلێمانی مەڵبەندی دایکە و گرنگی خۆی هەیە، بەرنامەمان هەیە بۆ پیشخستنی سلێمانی لە هەموو بوارەکاندا، سلێمانی شارێکی دەوڵەمەندە بە کلتوور و دەمانەوێت لەمەودا گرنگی زیاتر بە بواری کلتوور و رۆشنبیری و کار و چالاکیی گەنجان بدەین.

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی کوردستان و جیهان دەکەین و رێز دەگرین لە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو ئەو ...
08/03/2026

بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژنانەوە پیرۆزبایی لە هەموو ژنانی کوردستان و جیهان دەکەین و رێز دەگرین لە هەوڵ و تێکۆشانی هەموو ئەو ژنە ئازا و خەباتکارانەی کار دەکەن بۆ بەهێزکردنی پێگەی ژنان لە کۆمەڵگای کوردستاندا.
بەم بۆنەیەوە لەگەڵ بەڕێز لاڤە حیکمەت کۆبوومەوە کە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە راسپێردراوە بۆ رێکخستنەوە و بەهێزکردنەوەی رێکخراوی یەکێتیی ژنانی کوردستان. پشتگیری و ئامادەیی تەواوی خۆمان دەربڕی بۆ هەموو جۆرە هاوکارییەک تا لەم ئەرکە نوێیەیدا سەرکەوتووبێت.
جەختمان کردەوە دەبێت یەکێتیی ژنان بە جۆرێک رێکبخرێتەوە کە رۆڵی تەواو ببینێت لە بە‌هێزترکردنی پێگەی ژنان و کچان لە هەموو بوارەکاندا و پلانی گونجاو و تایبەتی هەبێت بۆ پێگەیاندنی ژنانی سەرکردە و پێشەنگ لەناو کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگەدا.

لە رۆژی جیهانیی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازم و...
08/03/2026

لە رۆژی جیهانیی ژناندا پیرۆزبایی گەرم لە ژنانی کوردستان و عیراق و جیهان دەکەم، هیوای سەلامەتی و سەرفرازییان بۆ دەخوازم و بە رێزەوە لە رۆڵ و پێگە و خزمەتەکانی هەموو ئەو ژنانە دەڕوانم کە لەپێناو ماف و یەکسانی قوربانییان داوە.

کارکردن بۆ نەهێشتنی جیاکاری و رێگریکردن لە توندوتیژی و بەدیهێنانی دادپەروەریی کۆمەڵایەتی ئەرکێکی هاوبەشی هەموومانە و دەبێت دوور لە دروشم هەنگاوبنێین بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی باشتر بۆ ژنانی ئازای کوردستان و داکۆکیکاریان بین بۆ پاراستنی ماف و ئازادییەکانیان.

ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان فراوانکردنی بەشداریی ژنان لە ناوەندەکانی بڕیار و دەسەڵات و بەڕێوەبردندا بە ئەرکی خۆمان دەزانین و وەک هەمیشە بە ژنان دەڵێم پشتیوان و پاڵپشتتانم.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ 8مارس ساڵڕۆژی جیهانی ژنانە
08/03/2026

ئەمڕۆ 8مارس ساڵڕۆژی جیهانی ژنانە

07/03/2026

لە زمناکۆوە بۆ ئازاد برادەران ئاگادار بکەنەوە ٧ ی مانگ زەماوەند بکەن

ئەمڕۆ ساڵیادی ئازادكردنی بازیانە   بەیانی ڕۆژی 6/3/1991 خەڵكی بازیان یان حەوزەی بازیان ئۆردوگاكانی باینجان (بەردەقارەمان...
06/03/2026

ئەمڕۆ ساڵیادی ئازادكردنی بازیانە
بەیانی ڕۆژی 6/3/1991 خەڵكی بازیان یان حەوزەی بازیان ئۆردوگاكانی باینجان (بەردەقارەمان )ی ئێستا ڕەقەم یەك و دووی ئەو سەردەمە، ناحیەی بازیان ،گۆپاڵە، تەیناڵ بەیانیەكی زوو بازووی مەقاوەمەتیان هەڵماڵی و بەزووی دەڤەرەكەیان لەدەستی بەعس و هێزە داپڵۆسێنەرەكانی ئەو كاتە پاككردەوە
حەوزی بازیان لەدەربەندی بازیان تا بازگەی تاسڵوجە هێزی ڕێكخستنی ( ی .ن. ك) و بەشێكی زۆری جەماوەری ئەو ناوچەیە توانیان بە ماوەیەكی كورت خەڵك و دامو دەزگاكان ئازاد بكەن و بەشێكی زۆری سەربازی عێراقیش بە دیلگیران
ڕاپەڕینەكە بەرمەبنای هێزی ڕاپەڕینی ڕۆژی پێشووی ڕانیەی دەروازەی ڕاپەڕین بوو كە توانیبویان دام و دەزگاكانی بەعس لە ڕابماڵن
دیارە لەبەر ئەنجامی هێرشی خەڵك و بەشێك لە ڕێكخستنەكانی (ی .ن. ك )ژمارەیەك شەهید دران و ناویان بە درەو شاوەیی چووە مێژووی گەشی بەرخۆدانی گەلی كوردستان كە بۆهەتا هەتایە ناویان بە زیندووی دەمێنێتەوە
هەنووكە بازیان یەكێكە لەقەزاكانی پارێزگای سلێمانی و دۆڵێكی پڕلەبەرهەم و ژمارەیەكی زۆر كارگەو كارخانەی باشی لێدامەزراوەو هەلی كاری بۆ لەسەدان گەنج و خەڵكی ناوچەكەو سلێمانی ڕەخساندووە .

Address

Iraq
As Sulaymaniyah
46002

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Play posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Play:

Share