قەزای بازیان

قەزای بازیان ئـامـانـجـمـان خـزمـەت کـردنـی قـەزای ـ بـازیـانـە

18/10/2025

مێردەکە هاتە ژورەوە بینی ژنەکەی دەگری بۆیە لێی پرسی بۆچی؟ وتی باڵندەکانی سەر دارەکەمان سەیری من دەکەن کاتێک بێ جلم ڕەنگە ئەمە گوناح بێت بەرامبەر بە خودا مێردەکەی نێوان چاوەکانی ماچ کرد لە پێناو پاکیزەیی و ترسی لە خودا تەورەکەی هێنا و دارەکەی بڕی دوای هەفتەیەک زوو لەکارەکەی گەڕایەوە بینی ژنەکەی لە باوەشی خۆشەویستە کۆنەکەیدا خەوتوە هیچی نەکرد تەنها ئەوەی پێویستی بو بیبات و هەموو شارەکە بەجێبهێڵێت گەیشتە شارێکی دور پاشان بینی خەڵک لە نزیک کۆشکی پاشا کۆبونەتەوە ئەو ویستی هۆکاری کۆبونەوەی نزیک کۆشکەکە بزانێت بۆیە پرسیاری هۆکارەکەی کرد خەڵکەکەش گوتیان خەزێنەی پاشا دزراوە لەم نێوەندەدا پیاوێک بەنوکی پێوە دەڕۆشت کابراش پرسی ئەمە کێیە گوتیان شێخی شارەکەیەو لەترسی ئەوەی پێ بە مێرولەیەک نەنێت و سەرپێچی خودا نەکات بۆیە بەسەر نوکی پێ دەڕوات کابرا گوتی بەخوا دزەکەم دۆیەوە بمبەن بۆلای پاشا کە گەیشتە بەردەم پاشا پێی گوت شێخی شار ئەو کەسەیە کە خەزێنەی تۆی دزیوە ئەگەر درۆم کرد سەرم ببڕە سەربازەکان شێخی شارەکەیان هێنا دوای لێکۆڵینەوە دانی پێدا نا کە ئەو دزی کردوە پاشا بە پیاوەکەی گوت چۆن زانیت ئەو دزەکەیە کابرا وتی کاتێک زیادەڕەوی کرا و باسی فەزیلەت و زیادەڕەوی کرا لە هەر شتێکدا ئەوا بزانە کە پەردەبۆش کردنە بۆ تاوانێک .

06/10/2025

کارەبای بازیان بۆتە 24 کاتژمێر بەڵام هەشتی بەیانی ئەیبڕن بۆدوای شەشی ئێوارئ

ئاسایشی گەرمیان: لەسەر کوشتنی ئەکبەر حاجی رۆستەم سێ کەس دەستگیرکراون، کە یەکێکیان بکوژەکەیە و دوو کەسەکەی دیکەش هاوکاری ...
24/09/2025

ئاسایشی گەرمیان: لەسەر کوشتنی ئەکبەر حاجی رۆستەم سێ کەس دەستگیرکراون، کە یەکێکیان بکوژەکەیە و دوو کەسەکەی دیکەش هاوکاری بوون.

16/09/2025

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بڵاویکردەوە، "مووچە زامنکراوە و لە وادەی خۆیدا دابەشدەکرێت".

لیژنەی ئەمنی سلێمانی بڕیاری کۆتایی لەبارەی پێدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان داوە و لە هەفتەی ئایندەوە دەستدەکرێت بە پ...
15/09/2025

لیژنەی ئەمنی سلێمانی بڕیاری کۆتایی لەبارەی پێدانی کۆد بە ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاکان داوە و لە هەفتەی ئایندەوە دەستدەکرێت بە پێدانی کۆد بەو ئۆتۆمبێلانە.
هەر بەپێی زانیارییەکان خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانە لە چ شوێنێک دابنیشن ، لە رێگەی ئاسایشی ئەو سنورەوە کۆدیان پێدەدرێت. ناتوانیت كڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلەكەتەوە بكەیت

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانیان كەشی وەرزەكانی پا...
14/09/2025

عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عیراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینیەكانیان كەشی وەرزەكانی پایز و زستانی 2025 بۆ 2026 لە ئەنجامی دروستبوونی شەپۆلێكی پەستان لە زەریای هێمنەوە ناجێگیر دەبێت و ئەگەری زۆرە بارانبارینی نائاسایی و ناوچەیی لە عیراق روبدات.

عامر جابری هۆشداریشیدا، لەبەر ئەوەی عیراق بە هاوینێكی وشكدا تێپەڕیوە، ئەگەری هەیە شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و لەناكاو چەند ناوچەیەك بگرێتەوە و لافاو دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، شێواز و رێژەی دابارین لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت، بەجۆرێك ناوچەكانی هەرێمی كوردستان زۆرترین رێژەی دابارینیان تێدا دەبێت و ناوچەكانی ناوەڕاست و خواروو ئاستێكی مامناوەندی داباریانیان بەردەكەوێت.

07/09/2025

سەرجەم مزگەوتەکانی بازیان نوێژی بەجەماعەتی مانگ گیران دەکرێت

15/08/2025

سێشەممە وەفد دەچێتە بەغدا، چوارشەممە دەگەنە لێکتێگەیشتن، پێنجشەممە رێکدەکەون، جومعەو شەممە پشووە، یەکشەممە رێککەوتن تێکدەچێ

14/08/2025

کارەبای بازیان بەبئ هۆ هەموشەوێک کوژانەوە مولیدەش کاتژمێرەکانی بەم بئ موچەییە ئەوەنەی ترزیاددەبێت لەسەرمان

10/08/2025

هەم تری شەد داوان

باشترین خزمەتگوزاری هەمومان بەرەو ماڵی خودا
08/08/2025

باشترین خزمەتگوزاری هەمومان بەرەو ماڵی خودا

دکتۆر ماکۆک محمد پسپۆری نەخۆشیەکانی چاو لە ئەکاونتی خۆی ئەم بەسەرهاتەی گێڕاوەتەوەو دەڵێت:ساڵی 2019 لە یەکێک لە بەنزینخان...
07/08/2025

دکتۆر ماکۆک محمد پسپۆری نەخۆشیەکانی چاو لە ئەکاونتی خۆی ئەم بەسەرهاتەی گێڕاوەتەوەو دەڵێت:
ساڵی 2019 لە یەکێک لە بەنزینخانەکانی دەرەوەی شار📌 ویستم بەنزین بکەمە سەیارەکەم. دابەزیم و دوای سڵاوکردن دەرگای تەنکی بەنزینم کردەوە و وتم فولی بکە.
دوای فولبوونی تەنکیەکە، شاگردە بەبێ ئەوەی دەمانچەی عەدادەکە بتەقێنێت ڕایکێشایە دەرەوە، منیش لە تەنیشتیەوە وەستابووم، جگە لەوەی جلەکانم بوو بە بەنزین، پرژەیەکیش چووە چاوم، لەتاو ئازار و کزانەوەی چاوم، توڕەبووم و وتم کاکە لێی نازانیت قسەت بکردایە خۆم ڕامکێشایە، لە جیاتی ئەوەی داوای لێبوردن بکا، وتی خەتای تۆیە لای عەدادەکە وەستاویت، قسەیەک لە من و قسەیەک لەو، دەنگمان بەسەریەکدا بەرز کردەوە، خێرا چووە ژوورەوە شیشێکی هێنا (وابزانم پێی ئەوترێ تالیبەر)
بە هێمنی پێم وت، گوێ بگرە کاکی برا، ئەگەر بکەوێتە باری لارێتی بەخوای گەورە لەتۆ خراپترم پێ ئەکرێ، بکەوێتە باری ئینکاری و سوکایەتی، سڵ لە مردن ناکەمەوە ئەگەر سەد تفەنگیش بەرامبەرم وەستابێ.
هەموومان بە ئاسانی دەستمان ئەگاتە چەک، بەڵام هەموومان بە ئاسانی دەستمان لە بەڵا و پەشیمانیەکانی دواتری نابێتەوە.
گوێبگرە کاکی برا، ئێستا من و تۆ لەسەر شتێکی ئاوا بێبایەخ شەڕبکەین لەوانەیە یەکێکمان بچینە ناو گۆڕ و ئەوی تریشمان بۆناو زیندان، هەردووکیشمان زەرەر ئەکەین و هەردوو دنیاشمان ئەڕوات.
کاکی برا، ئێمە لە کونە دیوارەوە نەهاتووین، ژیانمان تەنیا موڵکی خۆمان نیە، خەڵکی تریش ماف و بەشیان هەیە لە ژیانی ئێمەدا، دایکێک هەیە ئاواتەخوازە پێش ئەوەی بۆ هەمیشە چاوی لێکبنێ مناڵەکانی لەبەرچاوی بن و جەرگ سوتاو نەبێت، ژنێک هەیە ئاواتە خوازە بە پەروەردەی خۆی و پشت و پەنای مێردەکەی مناڵەکانی گەورە بکات، مناڵێک هەیە چاوەڕێیە ئێوارە باوکی بگەڕێتەوە و عەلاگەکەی دەستی لێ وەرگرێ و خنەخن پێشی کەوێت.
من لەم قسانەیا بووم لچێکی هەڵقورتان و دەنگێکیشی لێوەهات وابزانم جنێوی دا، پشتی تێکردم و ڕۆشتەوە بۆلای ژوورە بچوکەکەی خۆی.
منیش سەیری عەدادی بەنزینەکەم کرد بایی 38 هەزار بوو، چل هەزارم دایە دەستی و وتم باقیەکەی هەدێ بێت بۆخۆت، بە تووڕەییەوە دوو هەزارەکەی فرێدایە سەر عەرزەکە و وتی مەمنون نەبووم.
بەبێ ئەوەی باقیەکە هەڵگرمەوە سواری سەیارە بووم و ڕۆشتم.
دوای نزیکەی دوو مانگ، ڕۆژێک سکرتێرەکە هاتە ژوورەوە و وتی: کوڕێک هاتووە ئەڵێ نەخۆش نیم، تەنیا ئیشێکی بچوکم بە دکتۆر هەیە.
وتم با بفەرموێت.
دەرگا کرایەوە و کوڕێکی گەنج بە ڕێزەوە سڵاوێکی گەرمی کرد و ڕوخسەتی وەرگرت و دانیشت.
وتی دکتۆر گیان نامەوێ زۆر کاتت بگرم، لەوانەیە نەمناسیتەوە، ڕۆژێک لە بەنزینخانە خەریک بوو شەڕێک بکەین، بەڵام عاقڵی تۆ کە ئەوکاتە من بە ترسنۆکیم ئەزانی هەردووکمانی لە دوژمنایەتی و بەڵای هەردوو دنیا پاراست.
بڕوا بکە ئەو ئێوارەیە کە گەڕامەوە، هەندێک شتم کڕی بوو، مناڵەکە لە دوورەوە ڕایکرد و عەلاگەکەی لێوەرگرتم ڕێک ئەو قسانەی تۆم بیرکەوتەوە کە گاڵتەم پێی ئەهات، زۆر کەم ئەگریم، بەڵام لائیرادی دەستم کرد بە گریان، ژنەکەم وتی هەی ڕۆ پیاوەکە چی قەوماوە، وتم وەڵا ژنەکە بۆ شتێک ئەگریم کە نەقەوماوە، ئنجا ڕووداوەکەم بۆ ژنەکەم گێڕایەوە.
ژنەکەم وتی دوای سوپاسی خوا، ئەبێ لە کامێرای بەنزینخانەوە ئەو کەسە بدۆزیتەوە و بچی بۆلای و هەدیەکیشی بۆ ببەیت. ڕاستییەکەی مەشغەڵەت و ئیشوکار نەیهێشت زوو بێمە خزمەتت.
ئنجا عەلاگەیەکی دایە دەستم وتی: ئەوە زۆر بە تایبەت بۆمان دروست کردوویت.
ئێوارە کە عەلاگەکەم کردەوە، جگە لەوەی دەبەیەک ڕووبە هەناری تیابوو، دوو هەزار دیناریشی تیابوو...
یەکێک لەو کەسانەی خوای گەورە خۆشی ئەوێن، ئەو کەسەیە کە هێندە بەهێزە ئەتوانێت تووڕەیی خۆی بگێڕێتەوە (والكاظمين الغيظ)، چونکە جگە لەوەی ئازایەتیەکی زۆری ئەوێت، ئەبێت ئەوەش قبوڵ بکەیت ئەو کاتەی تۆ توڕەییت ئەگێڕیتەوە و تەنازول لە مافی خۆت ئەکەیت هەستی شکست لای تۆ دروست ئەبێ و هەستی سەرکەوتنیش لای بەرامبەر.
بەڵام سەرکەوتنی ڕاستەقینە بۆ ئەو کەسەیە لە کۆتاییدا دڵخۆشە و دوو بنەماڵە لە ئۆین و ناخۆشی ئەپارێزێت.

Address

As Sulaymaniyah
46009

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when قەزای بازیان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share