Vadang +

Vadang + پەیجی فەرمی دەزگای میدیای ڤەدەنگ
(1)

گۆڕانكاریی لەناوچەكە بەڕێوەیە، پێشبینی دەكرێت ئەم بەهارە، بەهاری كوردی بێت پێدەچێت خۆپێشاندانەكانی سلێمانی زیاتر تەشەنە ...
03/02/2025

گۆڕانكاریی لەناوچەكە بەڕێوەیە، پێشبینی دەكرێت ئەم بەهارە، بەهاری كوردی بێت

پێدەچێت خۆپێشاندانەكانی سلێمانی زیاتر تەشەنە بستێنێ، پێشبینی دەكرێت گۆڕانكاریی لەناوچەكە رووبدات و كوردستانیش بەدەرنەبێت لەوگۆڕانكارییانە، پێشبینی دەكرێت مانگی داهاتوو بەهاری كوردی بێت.
لێدوان و قسەی بەشێك لەبەرپرسانی كوردستان لەماوەی چەند رۆژی رابردوو لەبارەی مانگرتووان و خۆپێشاندەرانی سلێمانیی لەبری موساهەمەبكات لەدامركاندنەوەی ئەو توڕەییەی خەڵك، بووەهۆی گەشاندنەوەی پشكۆو و ئاگری دڵی خەڵك كە زوڵم و ستەمكاریی دەسەڵاتدارێتی كوردستان دایپۆشیوە، بەپێچەوانەوە توڕەیی و خەڵكی زیاتر كرد.
لێدوانی جەعفەر مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێم لە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و وتەبێژی حكومەت لەپارتی دیموكراتی كوردستان لەلێدوانی ئەو دەربارانە دەچوو كە بەرلەرووخانی رژێمەكانیان بێمنەتانە لەبری داننان بەستەمكاریی و خراپی حوكمڕانیی، تۆمەتی خراپیان خستەپاڵ مانگرتوان و خۆپێشاندەران.
لەمێژووی نوێی گەلان نمونەی زۆر لەوشێوەیە هەبووە، ئەنجامەكەی زۆر خراپ بووە. ئەوەی جێی سەرنجە، هەموو ستەمكارەكان هەمان رێچكەی یەكتر دەگرن و لەبری چارەسەری كێشەو گرفتەكان و كەمكردنەوەی ستەمكارییەكانیان، غرور بەری چاویان بەرنادات و سود لەرابردووی خۆیان نابینن و سەرئەنجام لێكەوتەكانی زۆر خراپتر دەبێت لەوەی چاوەڕێی دەكەن.
لەوڵامی توڕەیی خەڵك، چاوچیسكۆ (نیكۆلای چاوچیسكۆ) لەكۆتایی 1989 دەیان هەزار هاوڵاتیی بەزۆر هێنایە شەقام و لەبەردەم كۆشكە گەورەكەی راگرت تا هەڕەشە لەخەڵكی مەزلومی وڵاتەكەی بكات، بەڵام دوای تەنها 10 خولەك هەر ئەو خەڵكەی ئەو بەزۆر هێنابوونیە جادە لێی راپەڕین و پەلاماریاندا، ئیدی وتارەكەی بۆ تەواونەكراو رایكرد. دوای سێ‌ رۆژ دەستگیركراو لەدادگاییەكی چەند خولەكی بڕیاری گولەبارانكردنی درا.
ئەو مانگرتن و خۆپێشاندانانەی سلێمانیی، خۆپێشاندانی هەموو خەڵكی كوردستانە نەك ناوچەیەكی دیاریكراو. خۆپێشاندانی ئەو خەڵكەیە كە دەیان ساڵە لەچاوەڕوانیی باشتربوونی حوكمڕانین. خۆپێشاندانی ئەو خەڵكەیە كە بەبەرچاویانەوە رۆژانە سەدان تەنكەر نەوت دەڕوات و ملیۆنەها دۆلاری داهاتی سنورەكان نازانن بۆكوێ دەچێت. پەرلەمانەكەیان داخراوەو حكومەتەكەشیان بووە بەحكومەتی كەمینەیەكی دەستڕۆیشتوو، لەبری ژیاندنی خەڵك، دەست بۆ گیرفانی خەڵك دەبات و لەهەموو كون و قوژبنێكەوە پارە لەخەڵك وەردەگرێت.
خۆپێشاندانەكەی سلێمانیی، خۆپێشاندانی خەڵكە نەك هیچ هێزێكی ئۆپۆزسیۆن. ئەگەر دەسەڵات و دەسەڵاتداران بەردەوامبووبن لە ستەم و ستەمكارییان، بەداخەوە زۆربەی ئۆپۆزسیۆنیش هەوڵدان بووە بۆ لەخشتەبردن و خاپاندنی خەڵك بەدروشم و موزایەدەی بریقەدار، بگرە بەشێك بوون لەئەجێندای بێئومیدكردنی خەڵك. ئۆپۆزسیۆن تائێستا خاوەنی ئەجێندایەكی سیاسی و نەخشەڕێیەكی روون نین، بۆیە خەڵك ئەگەر دەنگیشی پێدابن لەبەرخاتری ئەوان نەبووە، بەڵكو لەبێچارەیی بووە، تەنانەت حزبی ئۆپۆزسیۆن هەیە ئامادەنییە یەك هەواڵیش لەتەلفزیۆنەكەی لەسەر خۆپێشاندەران بڵاوبكاتەوە.
كورتیەكەی، فشاری بەرەو گۆڕانكاریی زۆر زیادیكردووە. ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم نەیەنە ژێرباری گۆڕانكاریی دۆخەكە لەگرێژنە دەردەچێت. هەمیشە پێشوەختە خەڵكانێك پێشبینی و ئامۆژگاریی دەسەڵاتدارانیان كردووە، بەڵام ئاسان نییە گوێگرتنیان، چونكە ئەوان لەناو چواردیوارێكی قایم، یان لەبەرزاییەكن نازانن لەخوارەوە چی دەگوزەرێت، ئەوەندەیان دەربارو بەرژەوەندیخواز بەدەورەوەیە رێنادەن بەرچاویان ببینن، سەرئەنجام كارلەكار دەترازێت و ئەنجامی هەموو ستەمكارانیش ئەوەیە كە بەردەوام دووبارە دەبێتەوە.
سەرتیپ جەوهەر

03/02/2025

خۆپیشاندەران هاوار دەکەن؛ قوباد و مەسرور لەکوێن ؟

عومرەکارێکی کورد لەکاتی نوێژی بەیانی دا لەمەدینە گیانی لەدەستدابەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان بڵاوى کردەوە کە هاوڵ...
03/02/2025

عومرەکارێکی کورد لەکاتی نوێژی بەیانی دا لەمەدینە گیانی لەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى کوردستان بڵاوى کردەوە کە هاوڵاتی محەمەد عەبدول غەفور دانیشتووى زاخۆ، لە شارى مەدینە کۆچى دوایى کرد، کە بە مەبەستى عومرە سەردانى سعودیەى کردبوو.

عومرەکارەکە تەمەنى سەروو 60 ساڵە و هیچ نەخۆشییەکى نەبووە و لە کاتى نوێژى بەیانى تەندروستى تێکچووە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانى لەدەستداوە، بڕیارە هەرە ئەمڕۆ لە گۆڕستانى بەقیع لە شارى مەدینە بەخاک بسپێردرێت.

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س بوونه‌ قوربانی.كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بی) بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ ده‌...
03/02/2025

ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه‌ چه‌ندین كه‌س بوونه‌ قوربانی.

كه‌ناڵی (ئه‌لعه‌ره‌بی) بڵاوی كرده‌وه‌، له‌ ده‌روازه‌ی شاری منبج له‌ سووریا، ئۆتۆمبێلێك ته‌قیه‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ حه‌وت ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ست دا و 14 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

مەزڵووم عەبدی، بۆ ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس: ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی بوو، چونکە خواستی گەلی سووریا ...
03/02/2025

مەزڵووم عەبدی، بۆ ئاژانسی ئەسیۆشەیتد پرێس:

ڕووخاندنی ڕژێمی ئەسەد هەنگاوێکی گرنگ و مێژوویی بوو، چونکە خواستی گەلی سووریا بوو، ئومێدەوارین سووریایەکی نوێ بنیاد بنرێتەوە، نەوەک هەمان ئەزموونی ڕژێمی بەعس دووبارە بکرێتەوە.

ئێمە لە پرۆسەی دانانی ئەحمەد شەرع بە سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەر بەشدار نەبووین، هەربۆیە هیچ قسەیەک لەسەر ئەم بابەتە ناکەین.

دیدارەکان لەگەڵ ئێدارەی نوێی سوریا بەردەوام دەبن، لە نێوانماندا نێوەندگیر هەن، نزیکبوونەوەشمان لەگەڵ حکوومەتی شام لەسەر ئەنجام و دەستکەوتی دانووستاندنەکان دەبێت.

ئێمە کێشەیەکمان نییە لەوەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ببنە بەشێک لە سیستمی بەرگریی سووریا و دەبینە بەشێک لە پێکهاتەی وەزارەتی بەرگری، بەڵام ئەمەش دانووستانی پێویستە ڕەنگە لە کاتێکی وەها زوودا نەکرێت.

ئێمە دەمانەوێت سووریایەکی دیموکراسی و مەدەنی بێت بۆ ئەوەی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا پارێزراو بێت، نەک دەسەڵاتێکی مەرکەزی، ئەمەش تێڕوانینی ئێمەیە بۆ سووریا بە گشتی.

لە سلێمانی تەرمی کچێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولـ.ــلە بە جەستەیەوە هەیە
02/02/2025

لە سلێمانی تەرمی کچێک دۆزرایەوە کە ئاسەواری گولـ.ــلە بە جەستەیەوە هەیە

02/02/2025

پەسەندکردنی هەمواری یاسای بودجە ، کۆتایی کێشەکانی هەرێم

بەدرۆن هێرشکرایە سەر کۆرمۆرکەمێک پێش ئێستا بەدرۆنێکی بۆمبڕێژ کراوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوت و غازی کۆرمۆر.
02/02/2025

بەدرۆن هێرشکرایە سەر کۆرمۆر

کەمێک پێش ئێستا بەدرۆنێکی بۆمبڕێژ کراوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوت و غازی کۆرمۆر.

پەڕلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد ، کە یەکێک لە بڕگە گرنگەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە .
02/02/2025

پەڕلەمانی عێراق هەمواری یاسای بودجەی پەسەند کرد ، کە یەکێک لە بڕگە گرنگەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمە .

خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدرێت ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 3/ ...
02/02/2025

خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجامدەدرێت

ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازیی رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە 3/ 2/ 2025 خۆپیشاندانێکی گەورە و بەرفراوان بۆ پشتیوانی لە مامۆستا و فەرمانبەرە مانگرتووەکان ئەنجامدەدەن.

ئەنجوومەنەکە داوا لە سەرجەم "مامۆستایان و فەرمانبەران و چین و توێژە جیاوازەکان و هاووڵاتیانی ویژدان زیندوو و بەهەڵوێستی سەرجەم شار و شارۆچکەکان" دەکات؛ سبەینێ کاتژمێر (10:30)ی بەیانی؛ لەبەردەم پارکی مەلیک مەحمود (لە شەقامی بازنەی مەلیک مەحمود) ئامادەبن.

سەدان هاوڵاتی لە شاری سارین لە رۆژئاوای کوردستان رژانە سەرشەقام بۆ ئیدانەکردنی بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن حکومە...
02/02/2025

سەدان هاوڵاتی لە شاری سارین لە رۆژئاوای کوردستان رژانە سەرشەقام بۆ ئیدانەکردنی بۆردومانی هاوڵاتیانی مەدەنی لەلایەن حکومەتی تورکیاوە .

هەفتەی رابردوو لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆسەر بازاڕی شاری سارین ، ١٢ هاوڵاتی شەهید بوون و ١٨ی دیکە برینداربوون .

مەحموود مەشهەدانی ، سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند لە دانیشتنی ئەمجارەی پەڕلەمان یاسای هەمواری بودجە وەک ئەوەی حکومەت ...
02/02/2025

مەحموود مەشهەدانی ، سەرۆکی پەڕلەمانی عێراق رایگەیاند لە دانیشتنی ئەمجارەی پەڕلەمان یاسای هەمواری بودجە وەک ئەوەی حکومەت ناردویەتی بێ دەستکاری پەسەند دەکەین .

ئــــــەوەی ئێستا دەگوزەرێت ئـەوپەڕی بێ شعوریە، ئەوپەڕی بێ بــــاکیە، ئــــەوپەڕی نـــــامەردیـــە بـــەرامبەر ئەم میللە...
01/02/2025

ئــــــەوەی ئێستا دەگوزەرێت ئـەوپەڕی بێ شعوریە، ئەوپەڕی بێ بــــاکیە، ئــــەوپەڕی نـــــامەردیـــە بـــەرامبەر ئەم میللەتە و بەرامبەر مامۆستا و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت .

لاهور شێخ جەنگی

01/02/2025
01/02/2025

لاهور شێخ جەنگی سەردانی خێمەی مامۆستایانی مانگرتوو دەکات.

01/02/2025

تا پرتەقاڵ و سێو و مۆز مابن، کۆبونەوەکان قەت تەواو نابن!

لاهور شێخ جەنگی بەشداری پرسەی هاوژینی هونەرمەند کاروان نوری کرد  ئەمرۆ شەممە ، ١ی٢ی٢٠٢٥، لاهور شێخ جەنگی لە شاری سلێمانی...
01/02/2025

لاهور شێخ جەنگی بەشداری پرسەی هاوژینی هونەرمەند کاروان نوری کرد

ئەمرۆ شەممە ، ١ی٢ی٢٠٢٥، لاهور شێخ جەنگی لە شاری سلێمانی بەشداری کرد لە پرسەی خاتوو(ناز ماجد کەریم) هاوژینی هونەرمەندی دیاری کورد کاروان نوری.

لاهور شێخ جەنگی پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆی ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە و بنەماڵە سەربەرزەکەیان کرد، لە پەروەردگارى مەزن داواکار بوو کە گیانی خاتوو ناز بە بەهەشت شاد بکات و دڵنەوایی و سەبووری بە خێزان و بنەماڵە سەربەرزەکەیان ببەخشێت، ئەمە دوا کۆست و ناخۆشییان بێ، هەرگیز ناخۆشی نەبینن.

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ـی شوباتی 2025 له‌ هه‌رێمی كوردستان بەفر ...
01/02/2025

ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسیی و بومه‌له‌رزه‌زانیی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 5ـی شوباتی 2025 له‌ هه‌رێمی كوردستان بەفر و بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو نزمدەبنەوە.

Address

Vadang Media
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Vadang + posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Vadang +:

Share