الإعلامي ھۆزان جاسم - Journaliste Hozan

الإعلامي ھۆزان جاسم - Journaliste Hozan ئینتیمام تەنھا بۆ نیشتیمانە

11/11/2025

🔻تکایە مەرۆنە گەڕەکەکانی تری قەزای #خورماتوو⚠️

گرژی و پێکدادانی چەکداری روویداوە و تەقە لەسوپای عێراق کراوە لەنزیک ناوەندی ئیدریسی لەخورماتوو و ئەفسەرێک بەپلەی موقەدەم بەسەختی برینداربووە و سێ سەربازی تر برینداربوون و تەقەکەرەکان گەمارۆ دراون.

11/11/2025

#بەڤیدیۆ
ئەمە سەربازگە نیە و بنکەیەکی ھەڵبژاردنە لە #خورماتوو کە
ژمارەیەک ئەفسەر و سەربازی سوپای عێراق لەنێویدا بەو شێوەیە دەسووڕێنەوە.

کە دەڵێین شەڕی شوناس ئەکەین و ئەیانەوێ بمانسڕنەوە ئەم ڤیدیۆیانە شاھێدی قسەکانمان.

🔻گەلی کوردی شارەکەم ئێوە ھەمیشە بەھەڵوێست بوون و جێگەی شانازینلەپێناو پاراستنی شوناسی شارەکەم و خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵات...
11/11/2025

🔻گەلی کوردی شارەکەم ئێوە ھەمیشە بەھەڵوێست بوون و جێگەی شانازین

لەپێناو پاراستنی شوناسی شارەکەم و خزمەتکردنی زیاتری ھاوڵاتیان و بەرپەرچدانەوەی رەگەزپەرستان وەکو ئەرکێکی نەتەوەیی و ئەخلاقی دەنگی خۆم دا لەپێناو سەرکەوتنی کورد لە #خورماتوو.




11/11/2025

#بەڤیدیۆ
ھاوشێوەی بەعس حەقدیان لەدڵایە بەرامبەر کورد و ببینە چۆن مامەڵە دەکەن

ببینە چۆن سەربازێکی سوپای عێراق ھێرش دەکاتە سەر گەنجێکی کوردی #خورماتوو تەنھا لەبەر ئەوەی ئاڵای کوردستانی بەرزکردۆتەوە.

تاوانمان ئەوەیە تەنھا کوردین و بەھەموو شێوەیەک دژایەتی کوردی ئەم شارە ئەکەن بۆ ئەوەی رێگری بکەن لەوەی کورد بەشداری پرۆسەی ھەڵبژاردن بکات.

11/11/2025

🔻 #بەڤیدیۆ
بەئامادەبوونی نوێنەرانی کورد و کەسوکار گەنجە کوردەکەی #خورماتوو فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژھەڵاتی سەڵاحەدین فریق رکن عەلی مالکی بەناوی سوپاوە داوای لێبوردنیان لەگەنجە کوردەکە و کەسوکاری کرد کەلەلایەن سەربازێکەوە ھێرشی کرابووە سەر و سەربازەکەش دەستگیرکراوە و مجلس تحقیقی لەسەڕ پێکھێنراوە.

11/11/2025

#بەپەلە
تکایە ھەر کەسێک دەنگەکانی لەھەردوو ناوەندی عائیشە و ئیبن خەلدونە لەپێناو #خورماتوودا لەماوەی ئەم نیو کاتژمێرەدا برۆن دەنگ بدەن و کەمترین دەنگ لەو ناوەندانە دراوە و نەتەوەکانی تر بەلێشاو دەرۆنە سەر سندوقی ھەڵبژاردن.

11/11/2025

#بەڤیدیۆ
براکەی شەھید دانیار کە سبەی ساڵیادی شەھیدبوونی براکەیەتی بەچاوی پڕ فرمێسکەوە داوا لەھاوڵاتیانی کوردی #خورماتوو دەکات کە برۆنە سەر سندوقەکانی ھەڵبژاردن و دەنگی کورد سەربخەن.

11/11/2025

🔴 #بەڤیدیۆ
ئەو گەنجە کوردەی #خورماتوو لەلایەن سەربازێکی سوپای عێراقەوە بەتفەنگ لێی درا باسی روداوەکە دەکات و داوایەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق و فەرماندەی ھێزە چەکدارەکان محەمەد شیاع سودانی دەکات

11/11/2025

#بەڤیدیۆ
”لێرە ناڕۆم تا دەنگ نەدەم”

ھەستی نەتەوایەتی لەخورماتوو وای لە مام حاجیەک کردووە لەبەرەبەیانەوە چاوەڕوانە بۆ ئەوەی پەنجەمۆری دەستی دەربچێت و دەنگبدات

برۆنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و نوێنەرانی کورد سەربخەن ئەوانەشی لەدەرەوەی شار و ناوچەکانی ھەرێمن ھێشتا کات ماوە و #خورماتوو پێویستی بەھیمەتی ئێوەیە.

Address

KNN
As Sulaymaniyah

Telephone

+9647716761882

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when الإعلامي ھۆزان جاسم - Journaliste Hozan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to الإعلامي ھۆزان جاسم - Journaliste Hozan:

Share