25/08/2022
ئەمڕۆ هەڵەبجە ئاهەنگ دەگێڕێت
بەگوژمەی_٢,٥٠٠,٠٠٠_دۆلار لەسەر ئەرکی پیاوە ئاڵتونیەکەی شار، بەردی بناغەی درووستکردنەوەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان دادەنرێت
لە مەراسیمێکی شکۆدارو مێژوییدا، بەڕێز ( ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی) سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە، بڕی پێنج ملیۆن دۆلار دەخاتە خزمەتی کەرتی پەروەردەو فێرکردن بە شێوەی خێرخوازیی.
ئاسۆ بامۆکی لەسەر بودجەو ئەرکی خۆی قوتابخانەی ( ئەحمەد موختار جاف)ی لە پارێزگای هەڵەبجە دروستکردەوە بە جوانترین شێوەی سەرنج ڕاکێش.
پرۆژەکە ڕۆژی ٢٥/٨/٢٠٢٢ لەمەراسیمێکی شایستە رادەست دەکات بە حکومەتی هەرێمی کوردستان - وەزارەتی پەروەردە، کە لەسەر ڕوبەری ٩١٠٠ نۆهەزارو سەد مەتر چوارگۆشەو بە گوژمەی ٢.٥٠٠.٠٠٠ $ دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی دروست کراوەتەوە.
پرۆژەیەکی هاوچەرخی پەروەردەییە بەناوی قوتابخانەی ئامادەیی ئەحمەد موختار جاف.
- لەسەر ئەرکی بەڕێز ( ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی) خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی هەڵەبجە دروستکراوە.
- لە مەراسیمێکی فەرمیدا تەواوی پرۆژەکە ڕادەستی حکومەتی هەرێمی کوردستان - بەڕێز وەزارەتی پەروەردە دەکرێت.
- قوتابخانەکە بە جوانترین نەخشەو تەلارسازیی هاوچەرخ و کەرەستەی مۆدێرن و ناوازە دروست کراوەتەوە.
- پێک دێت لە ٢٧ پۆل و ٣ تاقیگەی مۆدێرن و یەکەی کارگێڕیی و هۆڵ و باخچەی گەورەو سەوزایی و کافتریاو یاریگا و ژووری کۆمپیوتەرو گەنجینە.
- لەسەر ڕوبەری ٩١٠٠ نۆهەزارو سەد مەتر چوارگۆشەو ڕوبەری تەلار ٥٧٠٠ پێنج هەزارو حەوسەد مەترو ڕوبەری سەوزایی ١٨٤٠ هەزارو هەشت سەدو چل مەتر، بەتێچوی ٢.٥٠٠.٠٠٠$ دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دۆلاری ئەمریکی بنیادنراوە.
دووەم
هەمان ڕۆژ ٢٥/٨/٢٠٢٢ بەردی بناغەی ئامادەیی هەڵەبجەی کچان دادەنرێت ، لەسەر ئەرکی بەڕێز ئاسۆ حاجی محمد بامۆکی، تەختی زەوی دەکرێت و دروست دەکرێتەوە.
- ڕوبەری پرۆژە ٦٧٢٣ م ، بریتییە لە شەش هەزارو حەوتسەدو بیست و سێ مەترچوارگۆشە، باخچەو سەوزایی و هۆڵ و یاریگاو گەنجینەو تاقیگەی مۆدێرن و یەکەی مامۆستایان و کافتریا لە خۆدەگرێت.
- پرۆژەکە دووساڵیتر تەواو دەبێت بە گوژمەی ٢،٥٠٠،٠٠٠$ دووملیۆن و پێنجسەد هەزار دۆلاری ئەمریکی.