سێبتراڵی شارەزور گەرمیان پ.د.د

سێبتراڵی شارەزور گەرمیان پ.د.د Baban.News بابان نویس میدیای دەنگی شار

18/06/2025

هەموو دەزانین کە هەرێمی کورودستان بە بارودۆخێکی سەختی پڕقەیرانی ئابووری و سیاسی تێدەپەرێ گەر لەباتی چارەسەری ڕەوشەکە بکەین کێشە و قەیرانەکان زیاتربکەین و ململانێی سیاسیەکان تۆخبکرێنەوە ئەوا ئەمنی قەومی و مانەوەمان لە هەرێمی کوردستان لەم سەروبەندی گۆرانکاریانەی ڕۆژهەڵاتی ناوراست ناجێگیر و نادیار دەبێت وە تەنها ڕێگە لەبەردەم کوردبێت یەک گرتوویی ختابی سیاسی پلاندانان بۆ داهاتو لەسەرئاستی هەرێمی کوردستان لەم دۆغە مەترسیدارە دەربازمان دەکات .

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح برزنجی

17/06/2025

نابێت کورد و هێزە سیاسەیکان بێدەنگبن و بێ ستراتیژی سیاسی بن
لەم روداوا و گۆرانکاریانەدا کە لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست رودەدەن

دابەشبونی کورد بەسەر جەمسەری سونی و شیعەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست سەنگ و قورسایی سیاسەتی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست لاواز کردوە.!
لەسەروبەندی ئەم گۆڕانکاریانەی ئێستا لە ناوةکە و ڕۆژهەڵاتی ناوراست لە ئەنجامی شەری ئیسرائیل /ئێران گۆرانکاری گەورە ڕوودەدەن پێویستە کوردیش بیر لە دروستکردنی هاوپەیمانیەکی کوردی بکاتەوە و نەچێتە ژێر هەژمونی هیچ و بەرەیەکی شیعی و سونی بۆ خۆ ئامادەکردنی هەر ئەگەرێک کە رودەدات .!

ئێمە پێمان وایە بەم شێوەیە هەم سەنگی کورد و کارتی سیاسی کورد بەهێز دەبێت بۆ هەر ئەگەرێک هەم دەتوانن ماف و دەستکەوتی زیاتر بۆ هەرێمی کوردستان و پارةکانیتری کردستان بەدەست بخەن و لەسەرئاستی ناوچەی و ناوخۆ و نێودەوڵەتیش سەنگی کورد بەهێزتر دەبێت .

مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د
هەرێمی کوردستان

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.دڕوداوکان کە چاوەڕوانکراون پێدەچێت بۆ کورد کۆتا شانسبن هاوکێشە سیاسیەکان لە ڕؤژهەڵاتی ناوڕاست د...
14/06/2025

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.د

ڕوداوکان کە چاوەڕوانکراون پێدەچێت بۆ کورد کۆتا شانسبن

هاوکێشە سیاسیەکان لە ڕؤژهەڵاتی ناوڕاست دەگۆڕێت و چارەنوسی کوردیش لە نەخشەی نوێی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست و ناوچەکە یەکلایی دەکاتەوە ."

وەک لای ئێمە ئاشکرایە ڕەوشی ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست لەڕووی سەقامگیری ئەمنی و سیاسی و مانەوە و داهاتویی ئەم ناچەیە بەوچەشنەی لە دوای کۆتای جەنگی جیهانی دووم و ئەوو شێواز و سیستەمەی تا ئێستا حوکومی وڵاتانی پێکراوە لە سەروبەندی گۆڕانکاریدایە و ئەم گۆڕانکاریە پێدەچێت چارەنوسی کورد و ناوچەکەش بخاتە قۆناغێکی نوێی چاوەڕوان نەکراوەوە کە ئەگەری سەقامگیری نەتەوەی و نیشتیمانی کورد جێگیربکات..!

مەکتەبی ڕۆژنامەوانی ڕێکخەری گشتی پ.د.د

05/06/2025

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت

به بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز له ناخی دڵمەوە جوانترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی گشت خزم و دۆست و هاورێیان و هاورێبازانمان و موسلمانانی جیهان دەڪەم بە تایبەت موسڵمانانی کوردستان .

ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەرێمی کوردستان و چارەسەری گشت کێشە سیاسی و ئابوری ئەمنیەکانی کوردستان و باش بوونی بار و گوزەرانی هاونیشتیمانیان و تێپەڕاندنی کێشە و قەیرانەکان...
بەتایبەت چارەسەرکردنی کێشەی موچە و قوتی هاوڵاتیان .

هیوادارم یەزدانی مەزن دوعاو و خێر و بەخشینەکانمانی قبووڵ کات و ماڵەکانمان پرکات لە ڕەحمی خۆی و تەندروستی و ڕضق و ئارامیمان پێببەخشێت.

دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت و گەردنمان ئازاد کەن

براو هاونیشتیمانتان
یاسین شێخ ساڵح بەرزنجی
ڕێکخەری گشتی پ.د.د
٥ ی ٦ ی ۲٠۲٥

16/05/2025

کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست بە پشتیوانی
ئەوروپیەکان و ئەمریکا و ئیسرائیل هەر بە بەهێزی دەمێنێتەوە

هەندێ بەناو توێژەری سیاسی و خەلکی دەرون نەخۆشی ئیخوانی و ئیسلامی سیاسی بە مەبەست لێکدانەوەی خراپیان بۆ سەردانەکەی ترامپ دەکەن و هاوڵاتی کوردیان توشی دڵەراوکێ کردوە کە گوایە چیتر کورد پشتیوانی ناکرێت و سەبارەت بە بەرژەوەندی و رۆڵی کورد بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژ ئاڤا و باکور کە گوایە چیدی ئەمریکا لەبەرژەوەندی کورد هیچ هەنگاوێک و جوڵەییەک ناکات بەس بە بروای من پێچەوانەکەی راستە خۆتان دڵخۆشمەکەن لە کاتێکا ئەحمەد شەرعی تیرۆریستان کە لە باوەشی ترام و شازادەی سعودیە بینی ئەمە جگە لە دەستەمۆکردنی و تەسلیمبون و ئیجبارکردنی بەرێکەوتنی ئەبراهەم چونەژێر باری ڕۆژئاوایەکان بە تایبەت یەمریکا و ئیسرائیل هیچیتر نیە گەمژاینا

هەموو ئەو ڕوداوانەی دوای هاتنی تڕەمپ بۆ سعودیە و قەتەر بەبەرژەوەندی کورد لە هەرێمی کوردستان و ڕۆژئاوا و باکور دەشکێتەوە نەک بەپێچەوانەکەی کەتیرۆریستان چاوەڕێی بوون چونکوم هەر هەنگاوێک کورد لەهەرکوێ بینێت ئەوا ئەمریکایەکان بەنامەیان بۆ دارشتوە و لە نزیەوە ئاگادارن .

Kajal Shex Ahmad کەژاڵ شێخ ئەحمەد
ڕێکخەری ئەکتی مەکتەبی پەیوندیەکانی دەرەوەی پ .د.د
فەرەنسا

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.د" پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکێکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیە و پێویستە لەسەرمان  ."گۆڕان...
06/05/2025

پەیامی جەنابی سەرۆکی پ.د.د

" پشتگیری لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەرکێکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیە و پێویستە لەسەرمان ."

گۆڕانکاری و سەرھەڵدانی شۆرشی نوێی کوردستانی ڕۆژئاوا شۆرشی دژی دیکتاتۆری و گروپە تیرۆریستەکانی سەربە تورکیا و داعش و هاوشێوەکانیەتی، وە خەباتە بۆ ئازادی و دەرباز بوون لە چنگی دەولەتی داگیرکەری ڕوخاوی ئەسەد لە سوریا و جێگیرکدنی مافە دەستوری و یاسایەکانی نەتەوەی کورد و پێهاتەکانیتری نێو خاکی سوریا بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی عیلمانی دیموکراسی کە مافی کورد و کەمینەکان پارێزراوبێت بە یاسا لە نێوو دەوڵەتێکیدیموکراسی و و فیدڕاڵیدا .!

بۆیە ئێمە وەک پ.د.د پشتگیری و ھاوخەباتی و ھاوخەمی برایان و خوشکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان و بەبڕوای ئێمە داکۆکیکردن لە ماف و ئازادیەکانی گەلی کورد ئەرکێکی دینی و ئەخلاقی و نیشتیمانیە .

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح برزنجی

30/04/2025

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست:
چەقی ململانیە سیاسی و ئابوریەکانی جیهان.

وتاری حەفتانە نوێکراوەتەوە.

ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ناوچەیەکی جوگرافی پێکدەهێنێت، كه‌ بریتییه‌ لە: دەوڵەتەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین کوردستان تورکیا و سوریاو تادەگاتە ئیسرائیل و ئێران عێراق و ئەفغانستان، پاکستان، ناوچەکانی قەوقاز، ئاسیای ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا. تەنانەت ھەندێجاریش وه‌ك ڕۆژھەڵاتی نزیک ناوده‌برێت. لەڕووی ھەڵکەوتەی جیۆپۆڵێتیک و ستراتیژییەوە، یەکێکە لە ناوچە گرنگ و دەوڵەمەندەکانی جیھان. لە مێژوودا، بەتایبەت لەدوای سەدەی بیستەوە، کێشە و ململانێی ئاڵۆزی زۆری بەخۆوە بینیوە. ئەمەش لە ئەنجامی چەندین ھۆکارە کە گرنگترینیان خۆی لە فرەنەتەوە، فرەمەزھەب، فرەزمان، فرەکولتوور، دەبینێتەوە. هه‌میشه‌ گۆڕەپانی ململانێکان بووه‌، بەتایبەتیش له‌ نیوەی دووەمی سەدەی بیستەوه‌ وەک چەقی ململانێکانی سەر زەوی ومەترسیدارترین و ئاڵۆزترین شوێن ناوزەنددەکرێت، هەروەها وەک خاڵی دەستپێکی جەنگێکی دیکەی جیھانی ته‌ماشا ده‌كرێت.

ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست سەرچاوەیەکی گرنگی وزەی جیھانییە. خاوه‌نی ڕێژەیەکی یەکجار زۆر لە سامانی سروشتیه‌‌، به‌تایبه‌تیش نەوت و غاز. هه‌ربۆیه‌ چاوی جیهانی له‌سه‌ره‌.‌ داڕشتنەوەی نەخشەی ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕاست و دەستوەردانی ھەمەلایەنە، زۆر پەیوەندیدارە بەو سەرچاوە گرنگانەی وزەوه‌. لە ئێستادا گرنگی غاز لەلایەن وڵاتان زۆر جێگای بایەخە. بە ھەرزانترین سەرچاوەی وزە ئەژمار دەکرێت. ئەوروپا و زۆربەی وڵاتانی جیھان زۆر پێویستیان پێیەتی. تائێستا ڕووسیا وەک تاکە فرۆشیاری بێڕکابەری غاز ھەناردەی ئەوروپا دەکات. جگە لە نەرویج و ھۆڵنداو بەریتانیا، تێکڕای ئەوروپای ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوا، ھیچ بەدیلێکی تریان نییە بۆ دابینکردنی ئەم سەرچاوە گرنگەی وزە.

ڕێژەی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بە %٦٦ ی نەوتی پاشەکەوتی جیھان دەخەمڵێنرێت. لە کۆتایی سەدەی بیستدا ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست نزیکەی سێ یەکی نەوتی جیھانی بەرھەم ھێناوه‌. دابینکەری سەرەکی نەوتە بۆ ئەوروپا و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و ڕووسیا و یابان. ئەوەش وایکردووە ھێزی ئابووری ھەندێک لە وڵاتەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی گەورەی له‌سەر نەتەوتی ناوچەکە هه‌بێت. نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بەزۆریی کەوتووتە وڵاتەکانی کەنداوه‌وه‌. لەبەرئەوە ھەر لە ساڵانی زووەوە وڵاتە زلھێزەکان ھەوڵی دەستبەسەرداگرتنی ئەم ناوچەیە دەدەن. خەسڵەتی تایبەتی نەوتی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست ئەوه‌یە کە ده‌رهێنانی زۆری تێ ناچیت. لە ھەر بیرێکی نەوت، بڕێکی زۆر نەوت دەردەھێنرێت و پێویست بە بیری زۆر و قوڵ ناکات.

گەلێک ھۆکارو فاکتەری بەھێز ھەن کە ڕێگەخۆشکەرن تا ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر ھەنگاو بنێت، لەوانە: ململانێی ھەریەکە لە وڵاتانی ئیران – ئیسرائیل؛ ئەمریکا – ئێران؛ ئێران- سعودییە و کێبڕکێی سەپاندنی ھەژموونی ھەریەکە لە ڕووسیا – ئەمریکاو کێشەی تیرۆر و پرسی کورد له‌لایه‌كی تر.
ململانێی نێوان ھەریەکە لە ئێران و ئیسرائیل دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای دامەزراندنی دەوڵەتی ئیسڕائیل. یەکێک لە دروشمە سەرەکیەکانی دەوڵەتی ئیران بریتیە لە (مەرگ بۆ ئیسڕائیل). ململانێی نێوان ئەم دوو دەوڵەتە ناوچه‌كه‌ بەرەو ئاقارێکی مەترسیدار دەبات. بەتایبەت دوای ناساندنی (قودس)وەک پایتەختی ئیسڕائیل لەلایەن ئەمریکاوە. کە بەھەمو شێوەیەک ئێران ڕەتی دەکاتەوە ھەڕەشەی سڕینەوەی ئیسڕائیل دەکات. لە ھەوڵی ئەوەدایە لەڕێگەی بریکارەکانیەوە ئیسرائیل تەوق بکات. نەیارەکانی پڕچەک ده‌کات. لەلایەکی تره‌وه‌ ھەوڵی جێگیرکردنی سوپای (قودس) دەدات لە سوریا. ئیسرائیل بە مەترسییەکی گەورەی دادەنێت بۆسەر بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی. له‌به‌رمبه‌ریشدا ئیسرائیل ھەوڵی لێدانی بنکە ئەتۆمییەکانی ئیران دەدات.

ھەریەکە لە وڵاتی سعودیەو ئێران لە ملانێیەکی توندی مەزھەبی دان و ھەریەکەیان ھەوڵی سەرکەوتن بەسەر ئەوی دی دەدات. ئەمەیش تاڕادەیەکی زۆری ناوچەکەی بەرەو گرژی زیاتر بردووە.
له‌دوای پارچەپارچەبوونی ئیمپڕاتۆریەتی عوسمانییه‌وه‌، شەڕی ساردی نێوان ئێران و سعودیە باگڕاوندێکی مێژووی قوڵی ھەیە. ئەم دوو دەوڵەتە ڕاستەوخۆ ڕوبەڕووی یەکتر نەبونەتەوە، بەڵام لەڕێگەی وەکیلەکانیانەوە ململانێیەکی توندی ھەژمونگەرا ئیدارەدەدەن. ئێران دەیەوێت لە ڕێگەی پڕۆژەی ستراتیژی (ھیلالی شیعی)، کە خۆی بە خاوەنی ھەریەک لە پایتەختی عێڕاق، لوبنان، سوریا، یەمەن و بەحرەین دەزانێت، کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکات. سعودیە وەک سەرمەشق و فریادڕەسی سوننە مەزھەب، ھەوڵدەدات دەستێوەردانەکانی ئێران سنووردار بکات. له‌ولایشه‌وه‌ ئەمریکا دەیەوێت سعودیە وەک قەڵغانێک بێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانی و بەربەستێک بێت بەرامبەر ھەژمونی ئێران.

لەلایەکی دیکەوە، کێشەی سەپاندنی ھەژموون و زیادکردنی ناوچەی ژێر نفوز، لەلایەن ھەریەکە لە دوو زلھێزەکەی جیھان – ئەمریکا و ڕووسیا – ناوچەکەی ناسەقامگیر كردووه‌. ئەمریکا دیارترین لایەنە کە ڕۆڵی نەرێنی ھەیە لە ناسەقامگیری ناوچەکە. بەرژەوەندی ئەمریکا پشت بەخواستی ئەو وڵاتە دەبەستێت لە نەوت و سەرچاوە سروشتییەکان. بەڵام سەرھەڵدانی جەنگی سارد لە نیوەی دوەمی سەدەی ڕابردوو بەخێرایی بەرژەوەندیەکانی لە ئابورییەوە گۆڕی بۆ بەرژەوەندی ستراتیژی و سیاسی و لەگەڵ دەوڵەتە ڕێکابەرەکەی ھەمیشە لە ململانێدیه‌ تا ھەژمونی زیاتری خۆیان بسەپێنن.

جیاواز لەم دوو جەمسەرەی کە وەک زڵهێزی جیهانی کە هەریەک لەم دوو زلهێزە لە ڕۆژهەڵاتی ناوراست لەلایەن ئێران و ئیسرائیل نوێنەرایەتی دەکرێت و پشتیوانیان لێدەکرێت کە ککێشەکانی ئەم دوو جەمسەرە لە کۆتایەکانی ساڵی ڕابوردوو ۲٠۲۳ و لە سەرهەڵدانی شەرە غەزە ئیسرائیل پێی ناوەتە قۆناغێکی مەترسیدار و دەشێت هێواش هێواش ئاگری هەڵگیرسێنراوی شەری غەزە ئیسرائیل سەرکێشێتە ناوچەکە و ئاڵۆزی زیاتر لە ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوراست دروستکات وەک چۆن ناوە ناوە ئیسرائیل و ئێران ورە وری شەرێکی هێواش و جیاواز دژی یەک دەکەن ممن پێموایە لەهەر ئەگەرێکی گەورە بوەنەوەی شەری ئیرائیل غەزە تەواوی ناوچەکە دەخرێتە ژێر رەحمەتی جەندگ ێکی وێران کەر لە چەندین وڵات ئامادەیە بۆ ئەوو جەنگە .

له‌ناو ئه‌م كێشمه‌كێشمانه‌یشدا، پرسی کورد یەکێکە لە پرسە گەورەو ئاڵۆز و بەردەوامەکان. بەدرێژای چەندین ساڵه‌ چارەسه‌رنەکراوه‌. هه‌ربۆیه‌ ناكرێت باسی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بکەیت و باسی پرسی کورد نەکرێت. چونكه‌ کورد کێشە بەردەوامەکەی ڕۆژھەڵاتی ناوه‌ڕست و کێشەی نەتەوەیەکی بێ دەوڵەتی چل ملیۆنییه‌، کە بەسەر چوار وڵاتدا دابەشکراوە.
بە بۆچونی من لەناو ئەمکێشە و بەریەک کەوتنەی کە بەردەوامی هەیە تاکوو ئێستا کورد پێدەنێتە قۆناغێکی نوێووو هەرێمی کوردستان بەهێزدەبێت و کورد دەبێتە فاکتەرێکی سەرچاوەی وزە و سەنگ و قورسای بە گوێرەی روداوەکان و بەریەک کەوتنی لایەنەکانی جەنگی ئیسرائیل غەزە و ئێران ئیسرائیل و هاوپەیمانان کورد شانسی تێپەراندنی قۆناغێکی دەبێت بە زیدبونی ئاڵۆزیەکان کوردیش سەنگی بەهێزدەبێت و پارێزراوترین ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوراست دەبێت بۆ پاراستنی بەرژەوەندی بازار و بازرگانی جیهانی وزەی جیهانی.

ڕێکخەری گشتی پ.د.د
یاسین شێخ ساڵح برزنجی

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when سێبتراڵی شارەزور گەرمیان پ.د.د posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to سێبتراڵی شارەزور گەرمیان پ.د.د:

Share