08/09/2025
بزووتنەوەی ئیسلامی .....
بزووتنەوەیەک ، مامۆستا ملا عثمان بانگی جیهادی بە گوێدا دابێت و پارچەیەک لە جگەری خۆی پێشکەش کردبێت ، تا ڕووی هەبێت لە حزوری بنەماڵەی شەهیداندا تەفسیری ئایەتی ( وَلا تَحْسَبَنَّ الَّذِينَ قُتِلُوا فِي سَبِيلِ اللَّهِ أَمْوَاتًا بَلْ أَحْيَاءٌ عِنْدَ رَبِّهِمْ يُرْزَقُونَ) بکات ..
مامۆستا ملا علی لە پێناوی دین و ژینی کوردان دژی زوڵم و ستەمی بەعس ناتۆی لەشان کردبێت و قامەتی نوێژی جیهادی بۆ کردبێت ..مامۆستا ملا احمد تەفسیری ئایەتی [وَجَاهِدُوا فِي اللَّـهِ حَقَّ جِهَادِهِ ۚ] بە بەردەوام و بە دڵ و داو، وەک پێویستە لەڕێگەى خوادا جیهادى تێرو تەسەل بکەن و مافى جیهاد جێبەجێ بکەن و، هەرچى لەتواناتاندایە بەختى بکەن بۆ ئەو ڕێیە، چونکە بەتایبەت ئەو هەر خۆى هەڵیبژاردوون بۆ ئەوکارە گەورەیە ) بۆ کردبێت .
درەختی پیرۆزی ئەم بزووتنەوە بە داستانی قارەمانێتی و خوێنی ئاڵ و پیرۆزی سەدان شەهیدی ئاودرابێت ، ئەبێت چەند پیرۆز و بەرهەمدار بێت ئەم بزووتنەوە ....
ڤیدۆکەش ، یەکێکە لەو سەدان بەڵگەیەیی ناو زیندانەکانی بەعس کە ئازایەتی و قارەمانێتی پێشمەرگە دەست بە دەسنوێژەکانی بزووتنەوە نیشان دەدات کە چۆن بەعس لەوپەڕی دەسەڵاتیدا نەیتوانیوە زەڕەیەک لە عەقیدە و باوەڕیان کاڵ بکاتەوە .