02/09/2026
رووداوێکی هاتووچۆی سەخت لە گەرمیان برینداربوونی گەنجێکی لێکەوتەوە
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیان، ئەمشەو لە بەرامبەر گوندی (لەواوان)، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگری کرێن و تراکتۆرێکدا ڕوویدا.
لە ئەنجامی ڕووداوەکە شۆفێری تراکتۆرەکە، کە گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵە، بە سەختی بریندار بوو.
دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ گەیەنرایە نەخۆشخانەی شەهید مەلا ئەحمەد کەلاری لە ناحیەی باوەنوور، پاش وەرگرتنی چارەسەری سەرەتاییش، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کرا لە شارۆچکەی کەلار.