DGK RADIO

DGK RADIO پەیجی رادیۆی دەنگی گەلی کوردستان

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری خاتوو شوکریە مستەفا بەگ بۆ کۆچی دوایی خاتوو شوكریە مستەفا بەگی ئەحمەد بەگی بابان ، دایکی  هە...
13/06/2026

بەڕێزان خانەوادە و کەسوکاری خاتوو شوکریە مستەفا بەگ

بۆ کۆچی دوایی خاتوو شوكریە مستەفا بەگی ئەحمەد بەگی بابان ، دایکی هەردوو شەهیدکاروان حسێن وکامەران حسێن و خەسوی تێکۆشەری دێرین کاک مستەفا چاوڕەش ، لەناخی دڵە پرسەو ماتەمی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان دەکەین ، لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە گشت لایەک ببەخشێت .

انا للە وانا الیە راجعون

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتی بەشداری کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندا دەکاتوەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە...
13/06/2026

یەکێتی بەشداری کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندا دەکات

وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەختیار بەکر و شاخەوان ساڵح میرزا، بەنوێنەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی تایبەتی پارتی کاری هۆڵەندی، لە شاری دەنبۆش ئەمڕۆ 13/6/2026 بەشداری کۆنگرەی دامەزراندنی پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندایان کرد و وێڕای گەیاندنی بروسکەی پیرۆزبایی و پەیامی یەکێتی، لە پەراوێزی كۆنگرەكە چەندین کۆبوونەوە و دیدارییان لەگەڵ هاوتا هۆڵەندییەکانیاندا سازدا.

لە پەیوەندییەکی تایبەتدا، بەختیار بەکر رایگەیاند: ئەم کۆنگرەیە جیاوازتر لە کۆنگرە و کۆڕبەندەکانی دیکەدا، دەچێتە مێژوو، لەبەرئەوەی کۆنگرەی یەکگرتنی دوو پارتی سەرەکی و رەسەنی خاوەن پێگەی سیاسی و جەماوەرین و مێژووی دوور و درێژی حکومڕانی و ئۆپۆزسیۆنیان هەیە کە بریتین لە (پارتی کار - سۆسیال دیموکراتی هۆڵەندا) و (پارتی چەپی سەوز). ئەم دوو پارتە لە دوای یەکخستنی فڕاکسیۆنەکانیان لە ساڵانی رابردوودا و بەشداری کردنی هاوبەش بە یەک لیست لە دواین هەڵبژاردنەکاندا، بڕیاریاندا لێرە بەدواوە بەمەبەستی کاریگەری زیاتر و فروانکردنی پێگەکانیان، یەکبگرن و لەژێر یەک ناو و چەتری سیاسی و ئۆرگانیدا درێژە بە خەباتی سیاسی و پەرلەمانی خۆیان بدەن، هەربۆیە ئەمڕۆ لەم کۆنگرەیە پارتێکی نوێیان راگەیاند بەناوی پڕۆگراسیف نێدەرلاند - (پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندا).

وتیشى: شایەنی باسە، لە راپرسییە باوەڕپێکراو و وردبینەکانی هۆڵەندا، ئەم پارتە نوێیە لە پێشەوەی هەموو پارتەکاندایە. ئەگەر ئێستا هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێت، دەتوانن زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەست بهێنن.

لە درێژەی قسەکانیدا (بەختیار بەکر) ئاماژەی بە داهاتووی کاری پێکەوەیی یەکێتی و پارتە نوێیەکە کرد و وتی: یەکێتی بەو پێیەی دەستە خوشکی پارتی کار بووە و پارتە نوێیەکەش جێگرەوەی پارتی کار دەبێت، بڕیاریانداوە لە کۆڕبەندە جیهانییەکاندا کە یەکێتیش تیایاندا ئەندامە، درێژە بە خەبات بدەن و وەکو پارتێکی سۆسیال دیموکراتی پێشکەوتووخواز دەمێنەوە و بگرە هەگبەی سیاسییان فراوانتر دەبێت لەڕێگەی کادیر و جەماوەری پارتی چەپی سەوزدا. ئەگەر جاران یەک پارتی سیاسی و یەک تۆڕی پەیوەندییان هەبووایە، ئێستا بوون بە دوو و هاوكات بەهەمان ئاڕاستە و لەژێر یەک ئەجێندا و سەرکردایەتیدا بەردەوام دەبن.

یەکێتیی نیشتمانیى کوردستان پیرۆزبایی راگەیاندنی پڕۆگراسیف نێدەرلاند - (پارتی پێشکەوتووخوازی هۆڵەندا) دەکات و بەدڵنیاییەوە لەداهاتووێکی نزیکدا کار و پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ یەکتر ئەنجامدەدەین.

بەرنامەی پرسیار
13/06/2026

بەرنامەی پرسیار

ئاگادارییەک لە پەروەردەوە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، نەژاد عەبدوڵا محەمەد، بەڕێوەبە...
13/06/2026

ئاگادارییەک لە پەروەردەوە لەبارەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12

ئەمڕۆ شەممە ١٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢٦، نەژاد عەبدوڵا محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزاکان، سەرپەرشتیاران و چاودێرانی هۆڵەکان، رێنمایی نوێی بۆ تاقیکردنەوەکانی خولی یەکەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) دەرکرد.

له‌ راگەیەندراوەکەدا هاتووە، بە مەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی لەبار و هێمن بۆ خوێندکاران، بە هیچ شێوەیەک رێگە بە تیمەکانی راگەیاندن، کەناڵەکان و فۆتۆگرافەران نادرێت بچنە ناو هۆڵەکانی تاقیکردنەوەوە بۆ رووماڵکردن، هەروەها ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ خوێندکاران لە ناو هۆڵەکان یان دەوروبەریان بە تەواوی قەدەغەیە، چونکە دەبێتە هۆی تێکدانی تەرکیزیان.

پەروەردەی سلێمانی داواشی لە بەرپرسانی پەروەردە و مامۆستایان کردووە، لە کاتی بەڕێوەچوونی تاقیکردنەوەکاندا خۆیان لە هەر جۆرە لێدوان و ڕووماڵێکی میدیایی بەدوور بگرن، و داواش لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن دەکات هاوکار بن لە سەرکەوتنی ئەم پرۆسە نیشتمانییەدا.

هۆشداریش دەدات کە هەر کەمتەرخەمییەک لە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانەدا، لێپرسینەوەی یاسایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

ئەم بڕیارانەی پەروەردەی سلێمانی لە کاتێکدایە، کە بڕیارە سبەینێ یەکشەممە (١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) کاتژمێر ٧:٣٠ی بەیانی، پرۆسەی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستپێبکات.

وێنەکانی کامەران نەجم لەپێشانگایەکدا نمایشکرائەمڕۆ لەیادی 12 ساڵەی بێسەروشوێنبوونی (کامەران نەجم)دا، دەرگای مۆزەخانەكەی ...
13/06/2026

وێنەکانی کامەران نەجم لەپێشانگایەکدا نمایشکرا

ئەمڕۆ لەیادی 12 ساڵەی بێسەروشوێنبوونی (کامەران نەجم)دا، دەرگای مۆزەخانەكەی لە شاری سلێمانی کرایەوە و هاوکات بەشێک لە فۆتۆکانی لەپێشانگایەکدا بە ناونیشانی (جوانی لەکوێیە؟)نمایشکرا

هات بۆ گواستنەوەی تەرم بەڵام خۆی وەرگەڕا لەکاتی هاتنی بۆ تەرمێک لە سلێمانیەوە بۆ ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی ت...
13/06/2026

هات بۆ گواستنەوەی تەرم بەڵام خۆی وەرگەڕا

لەکاتی هاتنی بۆ تەرمێک لە سلێمانیەوە بۆ ناحیەی باوەنور ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوەی تەرم لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و لە نزیک گوندی ئاوە خێری وەردەگەڕێت و زیانی گیانی نەبووە.

13/06/2026

گەرمیان: ئاگر لەسەر ڕێگای گوندی ساڵح ئاغای سنوری ناحیەی قۆرەتوو کەوتۆتەوە

ڤیدیۆ: ڕەحمان میروەیس

سلێمانی...بڵاوکردنەوەی ژمارەی 1 و 2 گۆڤاری دانش بلاوکرایەوەجەمال سەرگەتی
13/06/2026

سلێمانی...بڵاوکردنەوەی ژمارەی 1 و 2 گۆڤاری دانش بلاوکرایەوە

جەمال سەرگەتی

13/06/2026
13/06/2026

بریكاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عیراق رایگەیاند: سەرەڕای داواكارییەكانی بەغداد بۆ تەسلیمكردنی بڕی 120 ملیار دینار وەك داهاتی ناوخۆ، بەڵام بەسەردانی وەفدێكی هەرێمی كوردستان بۆ بەغداد، كێشەكان بەرەو چارەسەر دەچن و ناردنی مووچەی مانگانەش گەرەنتی دەكرێت.

Address

Sulaymaniyah/Rizgari/Malik Mahmwd Street
As Sulaymaniyah
46002

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when DGK RADIO posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to DGK RADIO:

Share

Category