18/09/2026
🔴 وەزارەتی پەروەردەی عێراق سەپاندنی کڕین و یەکپۆشی بەزۆر قەدەغە کرد
٧ڕۆژ
♦️♦️ دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق:
🔸بۆ /سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی قوتابخانە ناوەندییەکان، دواناوەندییەکان و ئامادەییەکان
🔹بەپێی ڕێنمایییەکانی بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی، و لەپێناو کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی لەسەر شانی سەرپەرشتیارانی قوتابییان، هەروەها بۆ دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی پەروەردەییی لەبار و پاڵپشتیکار بۆ هەموو قوتابییان بەبێ جیاوازی، بە تەواوی قەدەغەیە لەلایەن ئیدارەی قوتابخانەوە کڕین یان پۆشینی جلوبەرگێکی دیاریکراو یان تایبەت بەسەر قوتابییاندا بسەپێنرێت.
🔹 بۆیە تکایە تەواو پابەندی ئەم ڕێنمایییانەی خوارەوە بن:
١. ڕێگە بە قوتابییان دەدرێت ئەو جلانە بپۆشن کە گونجاون و شیاون بە ژینگەی قوتابخانە، بەبێ ئەوەی پابەند بن بە دیزاین یان مارکەیەکی بازرگانیی دیاریکراو.
🔸 ڕێنمایییەکانی وەزارەتی پەروەردە جلوبەرگی هەر قۆناغێکی بۆ مەبەستی ڕێکخستن و سڕینەوەی جیاوازییە چینایەتییەکان بەم جۆرە دیاری کردووە:
• ناوەندی: کراسی سپی لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی ڕەساسی یان شین.
• ئامادەیی: کراسی سپی لەگەڵ تەنوورە یان پانتۆڵی شین یان ڕەساسی.
٢. بە تەواوی قەدەغەیە دایک و باوک و سەرپەرشتیارانی قوتابییان ناچار بکرێن بە کڕینی جلوبەرگ لە سەرچاوە یان فرۆشگای دیاریکراوەوە.
٣. گرتنەبەری هەر سزایەک یان ڕێکارێکی پەروەردەیی بەرامبەر هەر قوتابییەک کە جلوبەرگی یەکپۆشی لەبەر نەکردووە، بە تەواوی قەدەغەیە.
٤. تەنها بەسە کە جلوبەرگەکە پاک و پوخت بێت، شیاو بێت، و لەگەڵ حەرەمی قوتابخانەدا بگونجێت.
♦️ئەم ڕێنمایییە لە ڕێکەوتی دەرچوونییەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، و لایەنە سەرپێچیکارەکان بەرپرسیارێتیی کارگێڕی و یاساییی دەرەنجامەکانی لە ئەستۆ دەگرن.