
03/09/2025
بەگوێرەی زانیارییەکان، چـ.ـەتەکانی دەوڵەتی تورک، شەوی پێشوو بە پێنج ئۆتۆمبێل هەڵیانکوتاوەتە سەر خێمەیەکی پرسە لە گوندی کەفەر سەفری شاری جندرێسی عەفرین و سێ گەنجیان ڕفاندووە، کە لە مەراسیمی سەرەخۆشییەکەدابوون.
بە گوێرەی زانیاریەکان، شەش کەس لە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەبەوە ڕوویان لە گوندی کەفەر سەفر کردبوو، بە مەبەستی سەرەخۆشیکردن لە خزم و کەسوکاریان، بەڵام لەژێر خێمەی سەرەخۆشییەکەدا چـ.ـەتەکان سێ کەسیان لێ ڕفاندن.
هەروەها ئەو گەنجانە لە حەلەبەوە بۆ پرسە چووبوونە عەفرین و تائێستاش چارەنووسیان نادیارە، لە ترسی ئاستەنگی و هەڕەشە، بنەماڵەی گەنجەکان ناوی گەنجەکانیان ئاشکرا نەکردووە.