Soma سۆما

Soma سۆما پەیجى رەسمى دامەزراوەى میدیایى سۆما

خانمی یەکەمی عێراق بۆ کۆچی دوایی چێنەر عەلی جۆڵا : هەرگیز ئەو خەندە جوانە و ئەو وورەبەرزییەی دوا دیدارەکەی لەیاد ناکەم
04/12/2025

خانمی یەکەمی عێراق بۆ کۆچی دوایی چێنەر عەلی جۆڵا : هەرگیز ئەو خەندە جوانە و ئەو وورەبەرزییەی دوا دیدارەکەی لەیاد ناکەم

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە ناوەندی دەنگدانی ئامادەیی سەفینی کچان لەپارێزگای سلێمانی دەنگی دا. شان...
11/11/2025

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لە ناوەندی دەنگدانی ئامادەیی سەفینی کچان لەپارێزگای سلێمانی دەنگی دا.
شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بەمیدیاکانی ڕاگەیاند پرۆسەیەکی زۆر رێک و پێک و بەبێ کێشە و ئاستەنگ بەڕێوەچوو

پەیامێک بۆ فازل مەتنیجارێ یەکەم ناماقوڵیت کرد و نەک هەر تەنیا شەکرت شکاند بەڵکو قەندی کەرەجیشت شکاند!!ئەگەر ئەتەوێت لاپە...
10/11/2025

پەیامێک بۆ فازل مەتنی

جارێ یەکەم ناماقوڵیت کرد و نەک هەر تەنیا شەکرت شکاند بەڵکو قەندی کەرەجیشت شکاند!!
ئەگەر ئەتەوێت لاپەرەکانی خیانەت هەڵبدرێنەوە کێشە نیە باهەڵی بدەینەوە، بەڵام پێویستە پێشەکی بزانین لە فەرهەنگی ئێوەدا خیانەت و جاشایەتی و خۆفرۆشی بە واتای چی دێت و لای ئێمەی کوردیش بەچی ؟
تۆ باسی شەستەکانت کرد بەڵام من پێم باشە بگەڕێنەوە بۆ چلەکان و بەتایبەتی بۆ سەردەمی کۆماری مەهاباد، ئەرێ ئەوە باوکی من بوو کە پشتی کردە پێشەوا و لەچاوتروکانێکا بە جۆگەلەی ئاراسا پەریەوە و بەجێیهێشت ؟؟ ئەرێ ئەوە باوکی ئێوە بوو کە باوکی منی لە رووسیاوە دووبارە گەڕاندەوە عیراق و کردیە ئەوەی کە بوو و پاشان خیانەتی لێکرد یا باوکی من بوو؟
ئەوە باوکی من بوو لە سەرەتای شەستەکانا تەیارەی باجرو سۆخۆی و دەبابەی حکومەتی عیراقی ناردە سەر لادێ و ژن و مناڵی ئێوە لە کانی حسێنی؟؟ ئەی ئەوە باوکم بوو کە ئاگری بەردایە ماڵە گڵییەکەتان و کتێب و یادگاریەکانی مناڵی رابووردووتانی سوتاند ؟ ئەرێ ئەوە باوکی من بوو یا باوکی ئێوە بوو کە بە شانازیەوە گووتی من قەیتانی پێلاوەکانی عەبدوالکریمم ؟ ئەرێ ئەوە باوکی من بوو یا باوکی ئێوە بوو کە پەیماننامەی ئازاری لە پشتەوە بە دەرهێنانی کەرکوک لە
موعادەلەیەکا واژوو کرد بە بێ گوێدانە گرنگی و ماندووبوونی ئەوانەی کە کەرکوکیان بە گرنگترین خاڵی ئەو پەیماننامەیە دانابوو ؟ ئەری ئەوە ئێوە بوون یا باوکی من بوو کە ئاشبەتاڵی کرد و چەمایەوە و دەستی شای ئێرانی ماچ کرد ؟ باوکی من تەرمی سلێمانی موعینی و برادەرانی دایەوە ئیران ؟ ئەرێ ئەوە باوکی من نەبوو کە لە مەلا مستەفا پاڕایەوە و ووتی کاک عەلی عەسکەری ودکتۆر خالید و شێخ حسین ئازار مەدە با ناکۆکییەکان قووڵتر نەبنەوە ؟ باوکم تاوانی هەکاری ئەنجامدا ؟
ئەرێ ئەوە باوکی من بوو یا ئێوە بوون کە دەبابەی سەدامتان هێنایە ناو هەولێری پایتەختەوە و پەرلەمانی بەخوێن دەستکەوتووی گەلەکەمانتان داگیر کرد ؟؟ ئەرێ ئەوە باوکی من بوو یا ئێوە بوون کە زیاتر لە نەوەد ئەفسەری ئەندامی ئای ئێن سی و ئوپۆزسیۆنی عیراقی کە لە هەولێرەکەمانا پەنابەر بوون رادەستی سەدامی کردن و لە سێدارەی دان ؟ ئەرێ ئەوە ئێمە بووین یا ئێوەبوون کە لە بەرەبەیانا شەنگالتان رادەستی داعش کرد و رێگەتان دا لە بازارەکانی رەقەدا کڕین و فرۆشتن بە کێژۆڵە نازدارەکانمانەوە بکرێت؟ ئەرێ باوکی من نەوتی هەرێمی تاڵان فرۆش کرد ؟ ئەرێ ئەوە باوکی من بوو یا ئێوە بوون کە بە ریفراندۆمێکی بێ سەروبەر لەسەدا پەنجا و یەکی خاکی کوردستانتان بە کەرکوکیشەوە لەدەستدا ؟ ئەرێ ئەوە ئێوە نین کە شاری ئازیزی قەڵا و منارەتان کردوەتە شانۆیەک بۆ سەماکەرو کچە مۆدێل و ئاست نزمەکانی ئەملاو و ئەولا؟ پێ ئەچێت کە تێکەڵاویتان لەگەڵ دەرودراوسێکاندا کاریگەری لەسەر زمانتان دروست کردبێت !! چونکە بافڵ باسی سەردەمێکی کرد کە هەمووان شاهێدین و تێیدا ئەژین کەچی تۆ باسی هەڵتەکاندنی قەبری مردوو ئەکەیت .. !!
ئەگەر چی ئێمە وا پەروەردە نەکراوین کە بێرێزی بەرامبەر بە مردوو بکەین بەس توو زۆر زیاد رۆیشتیت و کارێکی واتکرد کە پڕیشکی هەڵتەکاندنی قەبرێک، قەبرەکانی خوشتان هەڵتەکێنێت ..!! گەر پێویستت بە بەڵگەش هەیە دەتوانم نامەکانی خوالێخۆشبووان پێشەوا قازی محمد و مەلا مستەفا و ئیدریس بارزانی و تۆمارە دەنگیەکانی نێوان باوکم و خودی کاک مسعودی کاتی شەڕی ناوخۆ و بەڵگە نامەکانی ئەحمەد چەلەبیت بۆ بڵاو بکەمەوە؟
خۆ کە ئێمە بێدەنگین مانای ئەوە نیە کە زمانمان قرتاوە و پەنجەکانمان هەڵوەریون.. ئێمە هەست بە بەرپرسیارێتی ئەکەین بەرامبەر بە ژیانی هاووڵاتیانمان و ڕاگرتنی ئاشتی و تەبایی و ئارامی و سەقامگیری هەرێمەکەمان.
بابەت زۆرن کە لێرەدا جێی نابێتەوە و ئەمەوێت بگەرێمەوە سەر بەیانەکەی کە لە یانزەی ئازاردا بڵاوتان کردەوە، ئەگەر ووردەکارییەکانی ناو پەیماننامەکەشم لەیاد کردبێت هەرگیز لافیتەکانم لەیاد نەکردوە کە بە خەتی خۆم نوسیم و بەدیوارەکانی بەغدایا بۆمان هەڵواسین گەر بیرت چووە بابیهێنمەوە بیرت کە چی لەسەر نوسرابوو (یا من تعب یا من شگە یا من علە الحاضر لگە )..
بەداخەوە ئێوە هەر وابوونە و هەموو شتێکتان بۆ لواوە بۆیە باکتان نە بە مردوو و نە بە زیندووش نیە…. وا ئەزانن بۆ بەدەست هێنانی کورسییەک ئەتوانن دەستی چەوری خۆتان بە سەرە بەرزەکان بسڕن.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد
١٠-١١-٢٠٢٥

02/11/2025

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد دەستخۆشی لە راگەیاندنی یەکێتی دەکات بۆ ڕووماڵی بانگەشەی هەڵبژاردن

03/08/2025

لەم شوێنانە وتەی کەسوکاری ئەنفالکراوان لەسەر عەجاجی نوگرە سەلمان وەردەگیرێت

24/06/2025

لیژنەی ئەمنی سلێمانی داوای دواخستنی خۆپیشاندان ئەکات

هاووڵاتییەكی شاری هەولێر دەڵێت لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە خانوەكەی ڕووخێندراوەوێنە؛ حەسەن ئەحمەد
10/06/2025

هاووڵاتییەكی شاری هەولێر دەڵێت لەلایەن شارەوانی هەولێرەوە خانوەكەی ڕووخێندراوە
وێنە؛ حەسەن ئەحمەد

رێورەسمی پێشوازی سەرکردەکانی UNOC3 لەفەرەنساسەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم به شداری له ئاهەنگی  پێشوازی له سەرکردەکان و سەرۆک...
08/06/2025

رێورەسمی پێشوازی سەرکردەکانی UNOC3 لەفەرەنسا

سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم به شداری له ئاهەنگی پێشوازی له سەرکردەکان و سەرۆکی وڵاتانی بەشداربووی کۆنفرانسی ئۆقیانووسانەکـان دەکەن

بەڕێز سەرۆک کۆمار د.لەتیف جەمال ڕەشید و خانمی یەکەم خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ڕۆژی یەکشەممە 8 ی حوزەیرانی 2025 لە نیس ئامادەی ئاهەنگێکی پێشوازیکردن بوون کە لەلایەن سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بۆ ڕێزلێنان لە سەرکردە و سەرۆک وڵاتان و وەفدەکانی بەشداربووی سێیەمین کۆنفرانسی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە ئۆقیانوسەکان سازکرا.

لە کاتی گەیشتنی بەڕێز سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەم بۆ شوێنی پێشوازیکردن لە لایەن سەرۆکی فەڕەنسا و خاتوو بریجیت ماکرۆن هاوسەری پێشوازییان لێکرا و سەرۆک ماکرۆن و هاوسەرەکەی بەخێرهاتنی سەرۆک کۆمار و خانمی یەکەمیان کرد و دەستخۆشییان لە بەشداریکردنیان لە کۆنفرانسەکەدا کرد کە ئەمەش ڕەنگدانەوەی بایەخ و پەرۆشی عێراقە بۆ دروستکردنی پردی هاریکاری بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەداکانی گۆڕانی کەشوهەوا و ژینگە و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو.

بەڕێز سەرۆک و خانمی یەکەم سوپاسگوزاری خۆیان بۆ بانگهێشتەکە دەربڕی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ کۆنفرانسەکە خواست و هیوایان خواست بڕیارەکان بۆ خزمەتی مرۆڤایەتی دەربکرێن.

کاروان یاروەیس: نەوتە ناتوانی بیفرۆشی، داهاتی نانەوتیە بەشی مووچە ناکات، لەم دۆخە ئیستفزازکردن و بێمنەت کردنی بەغداد و ه...
03/06/2025

کاروان یاروەیس: نەوتە ناتوانی بیفرۆشی، داهاتی نانەوتیە بەشی مووچە ناکات، لەم دۆخە ئیستفزازکردن و بێمنەت کردنی بەغداد و هەڕەشە کردن بەبێ ئەوەی هیچ ئیحتیاتێکی ترت هەبێ ئەم دۆخەی لێ ئەکەوێتەوە.

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی: پیرۆزبایی لە خات...
03/06/2025

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق لەپەیامێکدا پیرۆزبایی لە پەروین بوڵدان دەکات، ئەمە دەقەکەیەتی:

پیرۆزبایی لە خاتوو پەروین بوڵدان دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک جێگری سەرۆکی پارلەمانی تورکیا.

سەرکردایەتیکردن و هەوڵە بێووچانەکانی بۆ زامنی یەکڕیزی و دادپەروەری و ئاشتی جێی شانازی و پێزانینە.

هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ ئەخوازم لە بنیاتنانی دوارۆژێکدا کە هەموو پێکهاتەکانی گەل لەخۆبگرێت، بەتایبەت پرۆسەی ئاشتی کە ئێستا کەوتۆتەگەڕ.

24/05/2025

خانمی یەکەمی عێراق لەهەورامان بینرا

خانمی یەکەمی عێراق لەرۆژی یەکی ئایاردا پەیامی خۆی بەهەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کردەوە یەکی ئایار، رۆژی ج...
01/05/2025

خانمی یەکەمی عێراق لەرۆژی یەکی ئایاردا پەیامی خۆی بەهەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کردەوە
یەکی ئایار، رۆژی جیهانیی کرێکاران، ئەو رۆژەی زۆرجار بەدەستکەوتە نوێیەکانی کرێکارانەوە دەبەسترێتەوە بەڵام ڕەگ و ڕیشەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕۆمانییەکان ، کە ئەوکات بەهاتنی بەهار و بەڵێنەکانی نوێبوونەوەوە دەناسێنرا.
هەموو سەرەتایەکی نوێ، هەموو وەرزێک، و هەر قۆناغێک، کەسێک هەیە ئەو بناغەیە بنیات دەنێت کە پشتی پێ دەبەسترێت. کاتێ باس لە بنیاتنانی نیشتمان دەکەین با لەیادبێت کە نیشتمان تەنیا بنەما یان زانست یاخود هیواکان نین، بەڵکو ڕێگا و پرد و هێڵی کارەبا و خوێندنگە و ژێرخانە. ئەو دەستی کارەیە کە بنیادی ئەنێت و پارێزگاری لێ دەکات، ئەو دەست و بازووانەی شایستەی پێزانین، و وەبەرهێنانی ڕاستەقینە و ئینجا پاراستنی شکۆمەندییەتی لە هەلومەرجی کاردا.
ئەمڕۆ پیرۆزبایی لەکرێکارانی عێراق ئەکەین لەڕابردوو، و ئێستا، و دوارۆژیشدا.

اليوم الأول من آيار، نحتفل بيوم العمال العالمي، هذا اليوم الذي غالبا ما يتم ربطه بإنجازات العمال الحديثة، لكن جذور الاحتفاء يمتد إلى العصر الروماني، حيث كان يُحتفل بقدوم الربيع و بوعود التجديد.
ان في أساس كل بداية جديدة، في كل فصل، وكل مرحلة، هناك من يبني الأسس التي نستند اليها. وعندما نتحدث عن بناء الاوطان، لنتذكر: ان الوطن ليس مجرد مبادئ أو علم أو آمال، انما طرق، وجسور، وخطوط كهرباء ومدارس وبنى تحتية. بل هو الأيدي العاملة التي تبنيه وتحافظ عليه، أياد تستحق التقدير، والاستثمار الحقيقي، وصيانة كرامتها في ظروف عملها.
اليوم نكرم ونهنيء عمال العراق في الماضي، والحاضر، والمستقبل.

‏Today, on May 1st, we mark Labor Day, a day often associated with modern workers’ movements but whose roots trace all the way back to Roman times, when it celebrated the arrival of spring and the promise of renewal.
‏I’ve always found meaning in that symbolism. Because at the foundation of every new beginning, of every season, every chapter, are those who build the very foundations we stand on.
‏When we speak of nation building, let us remember: a nation is not just its ideals, its flag or its hopes. It is also its roads, its bridges, its power lines, its schools. It is the hands that make and maintain them — hands that deserve not just recognition, but real investment, protection and dignity in their working conditions.
‏Today, let us honor the workers of Iraq — past, present and future.

Address

As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Soma سۆما posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Soma سۆما:

Share