28/03/2026
بۆ نموونە، بارودۆخێکی گرنگی کۆمەڵایەتی وەک میوانییەک، کۆبوونەوەیەک یان گەشتێک لە مێشکتاندا بهێننە بەرچاو کە هەموو شتێک بە باشترین شێوە بەڕێوە دەچێت و تۆ ئەستێرەی ئەم چیرۆکەیت کە هەمووان خۆشیان دەوێیت و لەگەڵ هەموواندا پەیوەندی کۆمەڵایەتیت هەیە؟!
* خەیاڵکردنەوە لەم حاڵەتەدا جۆرێکە لە میکانیزمی بەرگری؛ مێشک هەوڵ دەدات بە دروستکردنی بارودۆخی خەیاڵی، کۆنترۆڵی زیاتری بەسەر ئەو بارودۆخانەدا هەبێت کە لە جیهانی ڕاستەقینەدا سترێس دروستکەرن. لە ڕاستیدا، کاتێک مامەڵەکردن لەگەڵ کەسانی تردا دڵەڕاوکێ دروست دەکات، مێشک پێی باشە پەنا بباتە بەر جیهانێک کە تێیدا هەموو شتێک بەپێی ویستی ئێمە بەڕێوە دەچێت. بەم شێوەیە بۆ ماوەیەکی کورت هەستی ئارامی و کۆنترۆڵکردنمان بۆ دروست دەبێت.
بەڵام ئەگەر ئەم شێوازە دووبارە ببێتەوە و خەیاڵکردنەوە جێگەی ئەزموونە ڕاستەقینەکان بگرێتەوە، لەوانەیە ببێتە هۆی دوورکەوتنەوە لە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، دابەزینی متمانە بەخۆبوون و تەنانەت هەستکردن بە تەنیایی. کەواتە ئەم خەیاڵکردنەوەیە هەمیشە ئەرێنی نییە.
کلیلی بابەتەکە ئاگاداربوونە لەم بازنەیە؛ ئەوەی کە تێبگەین بۆچی مێشکمان پەنا دەباتە بەر خەیاڵ و چۆن دەتوانین هەنگاو بە هەنگاو دووبارە بگەڕێینەوە بۆ جیهانی ڕاستەقینە. چونکە مێشکتان لە ڕێگەی ئەم خەیاڵکردنەوەیە داواتان لێ دەکات کە بەڕاستی ئەزموونی ئەم جۆرە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییانە بکەن.
زۆرێک لە کەسەکان ئەم بارودۆخەیان هەبووە بەڵام خۆشبەختانە دەتوانرێت بە زیاتر خوێندنەوە و شارەزابوون لە زانستی دەروونزانی ئەم کێشەیە چارەسەر ببێت و زیاتر مرۆڤێکی کرداریتر ببن و کەمتر خەیاڵ بکەنەوە، بۆیە هەر بابەتێکی دەروونزانی دێتە بەردەمت سودی لێ ببینە