25/04/2022
بەپەلە ـ زانیاری نوێ
پەکەکە ماوەی پێنج رۆژە کادیرێکی باڵای یەکێتیی و متمانە پێکراوێکی دەزگای زانیاری ئەو حزبەی فڕاندووە و ئازادی نەکردووە.
ماوەی پێنج رۆژە محهمهد شاھ مەڕوان، بەرپرسی پێشوو و کەسی دیاری ناو دەزگای زانیاری یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و جێگری ئێستای مەڵبەندی 24ـی راپەڕین دیار نەماوە .
بەدواداچوونی بۆ پرسی دیار نەمانی ئەو بەرپرسەی یەکێتیی کردووە و دەرکەوتووە پەکەکە دەست بەسەری کردووە و فڕاندویەتی.
بە پێی بەدواداچوونەکان لە بەرپرسێکی باڵای یەکێتیی نیشتمانی کوردستان و دەزگا ئەمنیەکان دەستی کەوتووە، کۆتایی ھەفتەی رابردوو محهمهد شاھ مەڕوان، لەگەڵ کەسێکی نزیکی خۆیان دەچێتەوە گوندی "رەژی کەریان" لە بناری چیای قەندیل کە شوێنی لەدایکبوون و ژیانی باب و باپیرانی بووە، لەوێ سەردانی موڵک و رەزو باخی خۆیانی کردووە، پهكهكه کادیرە باڵاکەی یەکێتی دەستبەسەر دەکەن و لای خۆیان دەیھێڵنەوە.
به گوێرهی بهدواداچوونهكهی
، تا ئێستا یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە ئاستی سەرکردایەتی لەگەڵ پەکەکە لە گفتوگۆدایە تاکو ئەو ناوبراو ئازاد بکەن بەڵام پەکەکە ئامادە نەبووە ئازادی بکات.
محهمهد شاھ مەڕوان جگە لەوەی پێشتر بەرپرسێکی دیاری ناو دەزگای زانیاری بووە، لە کۆنگرەی چواری یەکێتیی کاندید بووە بۆ سەرکردایەتی ئەو حزبە، ناوبراو ئێستا جێگری مەڵبەندی 24ـی راپەڕینی یەکێتییە.