Tiroj - تیرۆژ

Tiroj - تیرۆژ گرنگی بە بابەتی زانستی و جوگرافی دەدەین تیرۆژ پەیجێکی زانیاری گشتى هەمەڕەنگە، گرنگی بە بابەتی زانستی و کۆمەڵایەتی دەدات

ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە حەوت ملیۆن کەسە، بەڵام بە 836 زمان قسە ئەکەن! ئەو رێژەیەش یەکسانە بە 12%ی زمانەکانی جیهان.ئ...
16/04/2025

ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە حەوت ملیۆن کەسە، بەڵام بە 836 زمان قسە ئەکەن! ئەو رێژەیەش یەکسانە بە 12%ی زمانەکانی جیهان.

ئێرە پاپوا گینیای نوێیە، دەکەوێتە دوورگەی گینیای نوێ کە دووەم گەورەترین دوورگەی جیهانە!

🔸 هەمــوو شەڕ و کوشـتارەکانی مـرۆڤ بە درێژایی مێژوو لەسـەر ئەم یەک پیکسـڵە بووە!🔸 کەشتی بۆشایی ئاسمان ڤۆیەجەر یەک Voyage...
06/04/2025

🔸 هەمــوو شەڕ و کوشـتارەکانی مـرۆڤ بە درێژایی مێژوو لەسـەر ئەم یەک پیکسـڵە بووە!

🔸 کەشتی بۆشایی ئاسمان ڤۆیەجەر یەک Voyager.1 لەڕۆژی ڤالانتاین لە ڕێکەوتی 1990/2/14 ئەم وێنەیەی هەسارەی زەوی گرت لە دوری نزیکەی 6 ملیار کیلۆمەتر، ڤۆیەجەر لەساڵی 1977 هەڵدرا بەرەو قوڵایی گەردوون و ئێستاش هەر بەڕێوەیە بەرەو دەرەوەی کۆمەڵەی خۆرەکەمان، ئەم دوریەش لە تێکڕای دوری قەزەمە هەسارەی پلوتۆ زۆرترە کە 5.3 ملیار کیلۆمەترە، ناسا ئەم وێنەیەی هەسارەی زەوی گرت لەسەر داوای زانای مەزن و گەردوونناس کارل ساگان کە ویستی هەموو مرۆڤەکان بزانن هەسارەکەمان چەند بچوکە بەبەراورد بەم گەردوونە بێ شومارە و فراوانە، بۆ ئەوەی هەمووان بزانن چۆن تاقە ماڵەکەمان کە زەویە نقوم و بزرە لە نێو بۆشایی و تاریکی ئاسمان، بۆ ئەوەی هەموو مرۆڤەکان بزانن هەموویان بەیەکەوە هەمان چارەنوسیان هەیە، بۆ ئەوی مرۆڤەکان واز لە بیرکردنەوەی توند و تیژ دژی یەک و ڕق و کینە و شەڕ وکوشتار بهێنن، دوای بڵاوکردنەوی وێنەکەش کارڵ ساگان وتارێکی زۆر جوانی لەسەر ئەو وێنەیە خوێندەوە لە زانکۆی Cornell لە نیویۆرک و ئەو وتارە بوو بە یەکێک لە جوانترین میراتی کارل ساگان و جوانترین بەرهەمی ئەوە.

🔸 جا بەڕاستی قەبارەی زەوی لەم وێنەیە دا نەوەک یەک پیکسڵ بەڵکو هەندێک بچوکتریشە لە یەک پیکسڵ، چونکە له ڕاستیدا وێنە ئۆریجیناڵەکە قەبارەکەی 453×614 پیکسڵە و قەبارەی فایلە دیجیتاڵیەکەش کە کەشتی ڤۆیەجەر لەڕێگەی شەپۆڵی ڕادیۆیی ناردیەوە بۆمان تەنیا 526 کیلۆ بایتە.

🔸 وتارەکەی کارڵ ساگان لەلای من لە جوانیدا بێ وێنەیە بەڵام ناخ هەژێنیشە، تەواوی ئەو وتارە بەناوبانگەم کردوە بە کوردیەکی جوان و پاراو و لە پۆستێکی تردا کەمێکی کە بڵاوی دەکەمەوە.

🔸 نوسـینی: لوقـمان حـەوێز

گرینلاند.. خاکی سەهۆڵ و خەڵکی رەسەنئەو دوورگەیەی ترەمپ عاشقی بووە!گەورەترین دوورگەی جیهانە، سەر بە وڵاتی دانیمارکە، رووب...
06/04/2025

گرینلاند.. خاکی سەهۆڵ و خەڵکی رەسەن
ئەو دوورگەیەی ترەمپ عاشقی بووە!

گەورەترین دوورگەی جیهانە، سەر بە وڵاتی دانیمارکە، رووبەرەکەی دوو ملیۆن و 166 هەزار کیلۆمەترە و 50 ئەوەندەی دانیمارکە!

لەرووی مێژوویی و کولتوورییەوە پەیوەندی بە ئەوروپاوە هەیە، بەتایبەتی لەگەڵ مانچستەر. بەڵام لەڕووی جوگرافییەوە بەشێکە لە کیشوەری ئەمریکای باکوور.

گرینلاند لە ساڵی 1979ەوە ئۆتۆنۆمیی بەدەستهێناوە، زۆرینەی پرسە ناوخۆییەکانی خۆی بەڕێوەدەبات، بەڵام بۆ هەندێک بواری وەک سیاسەتی دەرەوە و بەرگریی، دانیمارک لێی بەرپرسە.

جوگرافیا و کەشوهەوا: زۆربەی گرینلاند (نزیکەی 80%) بە سەهۆڵێکی هەمیشەیی داپۆشراوە، بەمەش دەبێتە سێیەم گەورەترین بارستەی سەهۆڵ لە جیهاندا.

دارستانەکانی گرینلاند لە شاخەکانی کەنار دەریا و دۆڵی ناوخۆیی و هەزاران دارستانەوە دەست پێدەکات.
کەشوهەوا لە زۆربەی ناوچەکانی گرینلاند جەمسەرییە، زستانی درێژ و سەخت و هاوینێکی فێنکی هەیە.

ژمارەی دانیشتوانی گرینلاند زیاتر لە 56 هەزار و 600 کەسە، دانیشتووانەکەی لە ویلایەتە بچووکەکانی کەنار دەریادا دەژین.
زۆربەی دانیشتوانی گرینلاندگەلی ڕەسەنی ناوچەکەن و لە بەشی باکووردا نیشتەجێن.

زمانی فەرمی گرینلاند، زمانی کالالیستییە کە زمانێکی ئینویتییە.

ناوی گرینلاند بە زمانی دانیمارکی بە واتای "زەوی سەوز" دێت، ئەمەش ناوێکی جیاوازە بۆ هەمووان، بەو پێیەی زۆربەی دوورگەکە بە بەفر و سەهۆڵ داپۆشراوە!

دیمەنێکی هەسارەی زەوی لە مەریخەوە لە دوای خۆرئاوابوونێکی سەر هەسارەی مەریخ...ئەم دیمەنەی هەسارەکەمان لە دورەوە چیمان پێد...
05/01/2024

دیمەنێکی هەسارەی زەوی لە مەریخەوە لە دوای خۆرئاوابوونێکی سەر هەسارەی مەریخ...

ئەم دیمەنەی هەسارەکەمان لە دورەوە چیمان پێدەڵێت..؟

ئەمە دیمەنێکی ڕاستەقینەی ئاسمانی خۆرئاوایە لەسەر ڕووی مەریخ کە لەڕێگەی هاوێنەی کامیرای گالیسکەی Curiosity گیراوە لە ڕێکەوتی 2014/1/31، ئەو تەنە درەوشاوەی دیارە لەوێوە هەسارەی زەویە، هەسارەی زەوی لە هەموو کاتەکان لەشەوەکانی هەسارەی مەریخ لە هەر کوێیەک بێت لە ئاسمان ئەوا لەسەر ڕووی هەسارەکە بۆ دیدی مرۆڤ ئەگەر لەوێ بێت وەکو درەوشاوەترین تەن و ئەستێرەی ئاسمان دەبینرێت، بێ گومان زەوی ئەستێرە نیە و هەسارەیە بەڵام بۆ دیدی مرۆڤ ئەگەر لەوێ بێت و تەماشای ئاسمان بکات وەکو گەشاوەترین ئەستێرە دەردەکەوێت...

دیقەتی بچوکی هەسارەکەمان بدەن لەوێوە، بێ گومان هەسارەی مەریخ لەگەڵ هەسارەی ڤینۆس بە نزیکترین هەسارە دادەنرێن لە زەوی، ئەگەر دورتر بکەوینەوە لەنێو کۆمەڵەی خۆرەکەمان هەسارەی زەوی بەتەواوی بۆ دیدی مرۆڤ ون دەبێت لەبەر بچوکی و کەمی درەوشانەوەکەی لە ئاسمان، مەگەر تەنیا بە تەلەسکۆپ ببینرێت و بدۆزرێتەوە، ئەمەش پێمان دەڵێت دۆزینەوە و پشکنینی هەسارەکانی کۆمەڵەی خۆرەکانی تری نێو گەلەئەستێرەکەمان چەندە ئەستەم و قورسە، بەهەمان شێوە چاودێریکردنی هەسارەکەشمان لە قوڵایی گەلەئەستێرەکەمان و قوڵایی گەردوونەوە شتێکی ئەستەم و قورسە، مرۆڤ و هەسارەکەی وێڵ و ونە لەنێو قوڵایی بۆشایی گەردووندا بەبێ
ئەوەی زۆربەی مرۆڤەکان ئەوە بزانن...
لوقمان حەوێز

ئەگەر جارێکی تر بژیم...نوسینی: لوقمان حەوێزئەگەر جارێکی تر بژیم و بەدەست خۆم بوو دەمەوێت لەسەر هەسارەیەک بژیم هی هەمووان...
31/03/2023

ئەگەر جارێکی تر بژیم...

نوسینی: لوقمان حەوێز

ئەگەر جارێکی تر بژیم و بەدەست خۆم بوو دەمەوێت لەسەر هەسارەیەک بژیم هی هەمووان بێت، هەسارەیەک کە بەش‌ بەش نەکرابێت و سنورەکان بوونیان نەبێت...

دەمەوێت لە جیهانێک بژیم هەموو مرۆڤەکان بەیەک زمان قسە بکەن، زمانی خۆشەویستی بۆ خۆیان و یەکتری و بۆ ژینگە و ژیان...

ئەگەر جارێکی تر ژیام و بەدەست خۆم بوو نامەوێت لە جیهانێک بژیم کە کوشتنی مرۆڤەکان بەدەستی یەکتر و بەدەستی خۆیان ببینم، نامەوێت هێندە مرۆڤەکان بەئازارەوە ببینم، نامەوێت هێندەی ئێستا منداڵی زگماک و پڕ ئازار و برسی ببینم...

ئەگەر ژیانێکی ترم پێبەخشرا دەمەوێت لە جیهانێک بژیم ئامێرەکانی ئازاردان و چەکەکانی کوشتنی مرۆڤەکان بەهیچ شێوەیەک بوونی نەبێت، زیرەکی مرۆڤ و زانستەکان و زانیاریەکانی تەنیا لە خزمەتی خۆشگوزەرانی ژیان و پاراستنی ژینگەدا بێت...

ئەگەر ئەمجارە ژیامەوە دەمەوێت لە جیهانێک بژیم کە تێکڕای ژیان و زیندەوەران مافیان هەبێت نەوەک تەنیا مافەکانی ژیان بۆ مرۆڤەکان پاوان کرابێت، پارە و هەژاری بوونی نەبێت، دروشمی مرۆڤەکان خۆشگوزەرانی بێت بۆ هەمووان و بۆ ژیان...

ئەگەر جارێکی تر ئەو هەلەم پێدرایەوە بژیمەوە و بەدەست خۆشم بوو دەمەوێت:

لە ژیانێکدا بژیم و لە جیهانێکدا هەبم کە جوانیەکان ناشیرین نەکرێن، ڕاستیەکان بە ئەفسانەکان نەگۆڕدرێنەوە، ژیانێک یەکسانی و دادپەروەری تیایدا بەرجەستە کرابێت بۆ هەموو مرۆڤەکان بەیەکسانی، ژیانێک دور بێت لە جیاکاری و ڕەگەزپەرستی و نەتەوەپەرستی و ڕق و کینە و ئایدیۆلۆژیا وبیرکردنەوەی نادروست...

هێشوە ئەستێرەی M55...ئاژانسی ناسا ئەم دیمەنە نوێیەی هێشوە ئەستێرەی M55 ی بڵاوکردەوە کە بە تەلەسکۆپی هەبڵ گیراوە، ئەم هێش...
18/03/2023

هێشوە ئەستێرەی M55...

ئاژانسی ناسا ئەم دیمەنە نوێیەی هێشوە ئەستێرەی M55 ی بڵاوکردەوە کە بە تەلەسکۆپی هەبڵ گیراوە، ئەم هێشوە ئەستێرەیە بەشێکە لە گەلەئەستێرەکەمان کە ڕێی کاکێشانە، دوریەکەی لەکۆمەڵەی خۆرەکەمان نزیکەی 20 هەزار ساڵی تیشکیە، تیرەکەشی نزیکەی 100 ساڵی تیشکیە، پتر لە 100 هەزار ئەستێرەش تەنیا لەم هێشوە ئەستێرەیەدا هەیە...

هێشوە ئەستێرە globular.cluster
گەلەئەستێرە نیە، بەڵکو تۆپەڵبوونێکی چڕی ئەستێرەکانن لە شوێنێکی نێو گەلەئەستێرەکان و هەندێکیان لە ملیۆنەها ئەستێرە پێک دێن...

لوقمان حەوێز...

18/01/2023

رێکخراوی ئۆکسفام: 1%ی دەوڵەمەندەکانی جیهان، خاوەنی دوو لەسەر سێی هەموو سەروەت و سامانی جیهانن.

رێکخراوی ئۆکسفامی بەریتانی ئەڵێ، ئەگەر تەنها 5% باج لە ملیۆنێر و ملیاردێرەکان وەربگیرێت، هەژاری لە جیهاندا نامێنێت.

لەبارەی پێشبنییەکان بۆ دۆخی ساڵانی داهاتوو، ڕێکخراوەکە ئەڵێ، دوو ساڵی داهاتوو زۆر باش ئەبێت
بۆ ملیاردێرەکان.!

"ئێرباگەکەت تێست بکە”
08/01/2023

"ئێرباگەکەت تێست بکە”

وێنەیەکی ساڵی 1985 ی زایینی، بزانن بە کەمتر لە چل ساڵ ژیانی مرۆڤ و پێشکەوتنە زانستیەکان و تەکنەلۆژیاکان گەیشن بە کوێ..؟ ...
07/01/2023

وێنەیەکی ساڵی 1985 ی زایینی، بزانن بە کەمتر لە چل ساڵ ژیانی مرۆڤ و پێشکەوتنە زانستیەکان و تەکنەلۆژیاکان گەیشن بە کوێ..؟

ئەی ئەگەر مرۆڤ بمێنێت و هەر ئاواش پێشبکەوێت تا دە هەزار ساڵی تر، ئاخۆ دەبێت ئەو کاتە مرۆڤ و ژیان وگوزەرانی مرۆڤ بەکوێ بگات و چی لێبێت..؟

لوقمان حەوێز

تەمەن...نوسینی: لوقمان حەوێزکات و تەمەن لەسەر کەس ناوەستێت، بەهیچیش ناوەستێنرێت...تەماشای چرکەکانی کاتژمێرەکەت بکە..؟ هە...
30/12/2022

تەمەن...

نوسینی: لوقمان حەوێز

کات و تەمەن لەسەر کەس ناوەستێت، بەهیچیش ناوەستێنرێت...
تەماشای چرکەکانی کاتژمێرەکەت بکە..؟ هەر چرکەیەک بەشێکە لە تەمەن و ژیانە کورت و سنوردارەکەی من و تۆ، تەماشای بکە..؟ چۆن بەردەوام بێ بەزەییانە تێدەپەڕێت..؟ چرکە بە چرکە زۆر بە بێباکی بەنێو دەریا فراوانەکەی بوون و گەردووندا تێدەپەڕێت و دەبێت بە ڕابردوو، هەرگیزیش ناگەڕێتەوە..!

هەرکاتێک شتێکت لە شوێنێک بیر چووبێت توانیوتە بگەڕێیتەوە و بیهێنیتەوە، بەڵام هەرگیز ناتوانیت دوێنێ بهێنیتەوە..!

ئایا دەزانیت ئەگەر یەکێک لە پێنج خولەکدا کارێکی بۆ کردیت ئەوا پێنج خولەک لە ژیانی خۆی بەخشیوە بەتۆ..؟

ئایا دەزانیت کە کات بەنرخترین شتە کە هەمانە..؟ کات بۆ ئێمە ژیانە، بەداخەوە هەرزانترین کاڵاشە لەلای زۆربەمان...

دەی با دڵتەنگ نەبین، وا جارێ لەم چرکەیە و لە ئێستادا من و تۆ بەئاگایین، واتە لێرەین، پێدەچێت هێشتا هەریەکەمان مشتێک چرکەمان لێرە مابێت، ئەوەش بزانە زۆر گرنگ نیە چەند دەژیت بەڵام گرنگە ئەوەندەی هەیت چۆن دەژیت...

سوپاسگوزارم کەبەشێکم لەژیان و لە ئێستادا بەئاگام..!

بۆچی هاتم..؟ بۆچی دەڕۆم..؟نوسینی: لوقمان حەوێزئەستێرەکان دروست دەبن و بۆ ماوەیەک دەدرەوشێنەوە، دوایی دەتەقنەوە و دەکوژێن...
26/11/2022

بۆچی هاتم..؟ بۆچی دەڕۆم..؟

نوسینی: لوقمان حەوێز

ئەستێرەکان دروست دەبن و بۆ ماوەیەک دەدرەوشێنەوە، دوایی دەتەقنەوە و دەکوژێنەوە و لەنێو قوڵایی تاریکی گەردووندا نقوم و وون دەبن...

مرۆڤەکانیش یەک بەدوای یەکدا لەدایک دەبن و بۆ تاوێک لێرە دەبن، دوایی دەڕۆن و وون دەبن، ئەم خەسڵەتە ڕاستیەکی تاڵە بۆ بەئاگاییە کورتەکەی هەریەکە لە من و تۆ ئەوەندەی لە هەین و بەئاگاین...

بەڵام دڵتەنگ مەبە ئێ..؟ چونکە ئەمە خەسڵەتێکی نێو گەردوونە، هەموو دۆخێکی نێو گەردوونەکەمان بەردەوام لە گۆڕانە، ئەو گۆڕانکاریانەش کە بە زۆربوونی ئەنترۆپی ناسراوە واتە زۆربوونی تێکشێوان و ئاڵۆزی لە نێو هەموو سیستەمەکانی نێو گەردوون بە بەردەوامی هەر لە گەردیلەیەکی هایدرۆجینەوە تاوەکو ئەستێرەیەکی زەبەلاح و کونێکی ڕەش، ئەم زۆربوونی تێکشێوانەش بەتێپەڕبوونی کات دەبێته هۆی لەناوچوونی هەموو دۆخەکانی نێو گەردوون و دروستبوونی دۆخی نوێ لەهەموو کات-شوێنێکی گەردوون، لەبەر ئەوەی خودی من و تۆش هەریەکەمان تەنیا دۆخێکی کاتی نێو گەردوونین، هەر بۆیە هەین و هەر بۆیەش بەتێپەڕبوونی کات دەبێت بمرین و لەناو بچین...

کەواتە زۆربوونی تێکشێوان و ئاڵۆزی لە نێو گەردوون بە بەردەوامی هەموو دۆخێک لەناو دەبات و هی تریش دروست دەکات بە‌ژیان و بە ئێمەشەوە، بەئەستێرەکانیشەوە، بەگەردوونیشەوە...

کاتێک دۆخی گەردوونیش دەگاتە کۆتایی و گەردوون لەنێو ساردی و تاریکی بەمردن کۆتایی پێدێت ئەگەر ئەو کاتە ئاگاییەک بوونی هەبێت یاخود مابێت لەنێو ئەو تاریکی و بۆشاییە لەبن نەهاتووەی گەردوون دەپرسێت: ئەم هەموو هاتن و ڕۆیشتنە چی بوو و بۆچی..؟

تێبینیەکی گرنگ:

ئەو بڕە بارستە و وزەیەی جەستەی هەریەکەمانی پێک هێناوە دوا مردنیشمان هەر دەمێنێت و لەناو ناچێت و تا گەردوون بمێنێت هەیە، بەڵام دۆخی نوێتری لێ دروست دەبێت، بەڵام ئەو دۆخە نوێیانە من و تۆ نین و نابین لەڕاستیدا، خودی من و تۆ ئەو مێمۆری و زانیاریانەین کە وەکو سۆفتوێرێک لەنێو مێشکی من و تۆدا هەیە، ئا ئەوەیە خودی هەریەکەمان، ئەو زانیاری ومێمۆریانەش هەموو ئەوانەن کە لە دەستپێکی بوونمانەوە فێریان بووین و هەڵمان گرتۆتەوە تا ئەو دوا ساتەی بەشێکین لە ژیان، بەمردنمان ئەو زانیاری ومێمۆریانە شیدەبنەوە وپەرش و بڵاودەبنەوە لەنێو بۆشاییدا و لەناودەچن، بەپێی هەموو ئەو زانیاریەی هەمانە جارێکی تر مەحاڵە لەهەمان کات-شوێن بەرجەستە ببنەوە، بۆیە لە ڕووی زانستیەوە خودی هەریەکەمان بە مردنمان لەناو دەچین...

کوردستان ڕەشپۆشە..
19/11/2022

کوردستان ڕەشپۆشە..

Address

Sulaimanieh

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Tiroj - تیرۆژ posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share