08/09/2026
وەفدێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان سەردانی بەڕێز کاک ( عومەری سەید عەلی )، دەکات
نیوەڕۆی ئەمڕۆ ، ٨ـی٩ـی٢٠٢٦ ، شاندێکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان،
کە پێکهاتبوو لە بەڕێز کاک محەمەد دۆڵاشی ، جێگری سەرۆکی حزب و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبی سیاسیی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستی ،
سەردانی تێکۆشەر و سیاسەتمەداری دێرین بەڕێز کاک (عومەر سەید عەلی)-یانکرد ، لەپارێزگایی سلێمانی
لە بەسەرکردنەوەکەدا ، وەفدی حزب ، پەیام و هەواڵپرسی بەڕێز ( محەمەد حاجی مەحمود) -یان گەیاندە بەڕێز کاک عومەر سەید عەلی و خەبات و تێکۆشانیان بەرز نرخاند
لە بزاڤی ئازادیخوازی میللەتەکەماندا و ئومێدی زوو چاکبوونەوە و تەندروست باشییان بۆخواست.