I Health Media

I Health Media Digital media production

لە کوردستاندا ژنان زیاتر توشی غودەی دەرەقی دەبن
18/07/2025

لە کوردستاندا ژنان زیاتر توشی غودەی دەرەقی دەبن

جۆرەکانی مانگرتن و قۆناخەکانی؛ دوای مانگ و نیوێک دەبێتەهۆی مردن!مانگرتن دوو جۆری سەرەکیی هەیە؛ 1- مانگرتن لە خواردن و خو...
11/02/2025

جۆرەکانی مانگرتن و قۆناخەکانی؛ دوای مانگ و نیوێک دەبێتەهۆی مردن!

مانگرتن دوو جۆری سەرەکیی هەیە؛

1- مانگرتن لە خواردن و خواردنەوە؛ کەسی مانگر واز لە خواردن و خواردنەوە (تەنانەت ئاویش) دەهێنن، کە ئەمەیان مەترسیدارترە و زووتر کاریگەرییە تەندروستییەکانی دەردەکەون.

2- مانگرتن لە خواردن؛ کەسی مانگر واز لە خواردنی سەرچاوەکانی وزە دەهێنێت، تەنیا ئاو و شلەمەنی دەخواتەوە، دەکرێت لەم جۆرەدا کەسانی مانگر سوود لە چارەسەری پزیشکی، ئاو، چای تاڵ و قاوەی تاڵی سادە وەربگرن، ئەم جۆرەیان بەراورد بە جۆری یەکەم تاڕادەیەک مەترسیی کەمترە، بەڵام ئەمیش دوای چەند قۆناخێک بەردەوامبوون مەترسیی جیدی دروستدەکات.

گۆڕانکاریی جەستە لەکاتی مانگرتن لە خواردن لە دوای؛

📌 رۆژی یەکەم؛
جەستە دەستدەکات بە سووتاندنی شەکری خەزنکراوی جگەر، تا وەک سەرچاوەی وزە سوودی لێ ببینێت.

رۆژی دووەم تاوەکو رۆژی چواردەیەم؛
چەورییە خەزنکراوەکانی جەستە دەستدەکەن بە سووتان و وەکو سەرچاوەی وزە بەکاردەھێنرێن، پاش چەورییەکان ئیدی بابەتەکە سەختتر دەبێت و جەستە پەنا دەبات بۆ سووتاندنی پڕۆتین تا وەک سەرچاوەی وزە سوودی لێ ببینێت، پووکانەوە ماسوولکەکان دەستپێدەکات و مادە کانزاییەکانیش کەمدەبنەوە.

📌 رۆژی چواردە تاوەکو رۆژی چلوپێنج

هەر لە هەفتەی دووەمەوە ئیدی مەترسییەکان چەند هێندە دەبن، جەستە دەکەوێتە دۆخێکی لە رادەبەدەر سەختەوە، هەندێک لە حاڵەتەکان رەنگە بە شکاندنی مانگرتنەکەش نەگەڕێتەوە باری ئاسایی و ئەم نیشانەنە دەردەکەون؛

- بێهێزبوونی ماسوولکەکانی دڵ و ناوپەنچک
- پەککەوتنی سیستمی بەرگریی جەستە
- ئەگەری تووشبوون بە هەوکردنی خوێن
- دروستبوونی کێشەی جیدیی کۆئەندامی دەمار و هۆش و بیر
- دابەزینی گوشاری خوێن و لێدانی دڵ
- دابەزینی پلەی گەرمیی جەستە

📌 دوای چل و پێنج رۆژ

- وەستانی دڵ
- پەککەوتنی جگەر و گورچیلەکان
- پەککەوتنی سیستمی دەمار و دەمارەخانەکانی مێشک و پەلەکان
- مردن، بە هۆی یەکێک یان زیاتر لەو حاڵەتانەی کە باسکران
- زۆر حاڵەتی نەخوازراوی دیکە کە پاش کۆتایی هێنان بە مانگرتنەکەش قەرەبوو ناکرێنەوە
- پەککەوتنی ئەندامەکان


د. سەلمان جاف، پسپۆڕی کلینیکی خۆراک

ئەم خۆراکانە خەوێکی تەندروستمان پێ دەبەخشن👇✅میوە و سەوزەواتەكان✅زەیتوون و گۆشت ✅خۆراكە پڕ لە فایبەرەكان (ڕیشاڵەکان)✅كەمك...
02/02/2025

ئەم خۆراکانە خەوێکی تەندروستمان پێ دەبەخشن👇

✅میوە و سەوزەواتەكان
✅زەیتوون و گۆشت
✅خۆراكە پڕ لە فایبەرەكان (ڕیشاڵەکان)
✅كەمكردنەوەی كاربۆهیدرات
✅بادام و گوێز
✅گوڵەبەرۆژە بەرێژەی پێویست

#ەخۆشی #خۆراک #خەو

28/11/2024

ژنان و پیاوان چۆن بتوانن رێگری لە دروستبوونی كۆرپەلە بكەن؟!
رێگر نوێییەكانی دروستبوونی كۆرپەلە چین؟

24/11/2024

هەفتەی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەكانی شێرپەنجە
خۆراك و گەشەكردنی تەكنۆلۆژیا چ كاریگەرییەكی لەسەر نەخۆشی شێرپەنجە دەبێت؟
-----
ئای هێڵس، تەندروستی ئێوە ئامانجمانە
----

22/11/2024

چەورییەكان لەكوێ لەشدا دروست دەبن چ كاریگەرییەكیان لەسەر تەندروستی دەبێت؟

27/07/2024

چارەسەکردنی ئارەقکردنەوە لەوەزری گەرمادا
ئارەقکردنەوە بەهۆی گەرما، وەرزشکردن، یان فشاری دەرونیی ئاساییە، بەڵام ئارەقکردنەوەی زۆر بەبێ هۆکار، بەزێدە ئارەقکردنەوە هەژمار دەکرێت.
چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زێدە ئارەقکردنەوە:
✅بەکارهێنانی دژە ئارەقکردن لەبری بۆنخۆشکەر، بیدە لەپێستی وشک پێش خەوتن‌و بەیانیان.
✅لەبەرکردنی قوماشێک هەواگۆڕکێ بکات، وەک قوماشی لۆکە.
✅بەبەردەوامی پێڵاوەکان بگۆڕەو با وشک بێتەوە، هەروەک ئەو پێڵاوانە هەڵبژێرە کە لەمادەی سروشتیی دروستکراون وەک چەرم‌و گۆرەوی لۆکە.
✅دروستکردنی "یاداشتنامەیەکی ئارەقکردن" بۆ دەستنیشانکردن‌و دورکەوتنەوە لەو بارودۆخانەی کە ئارەقکردن زیاد دەکات.

#ەخۆشی #گەرما

Digital media production

⭕رێگریكردن لە نەخۆشییەكانی وەرزی گەرمالە وەرزی گەرمادا هاوڵاتیان رووبەوری چەندین نەخۆشی جیاواز دەبنەوە لەوانەش: جەڵتە دڵ...
22/07/2024

⭕رێگریكردن لە نەخۆشییەكانی وەرزی گەرما
لە وەرزی گەرمادا هاوڵاتیان رووبەوری چەندین نەخۆشی جیاواز دەبنەوە لەوانەش: جەڵتە دڵ، سوتانەوەی پێست و وشكبونەوەی جەستەیە، هەربۆیە گرنگە رێنماییەكان لەبەرچاو بگرین:
پەیڕەوی سیستمی خۆراكی تەندروست، وەك میوە و سەوزەی فرێش بخۆ.
✅كەمكردنەوەی چەوری و كاربۆهایدراتەكان
✅شۆردن و فێنكردنەوەی پێست و بەكارهێنانی دژە خۆر لە رۆژدا
✅خواردنەوەی بەردەوامی شلەمەنییەكان و سەرەرای چای رووەكییەكان
✅بەكارهێنانی ڤیتامینە جیاوازەكان
✅پۆشینی جلوبەرگی لۆكە بۆ ئەوەی رێگر نەكات لە هەناسەدانی پێست
✅خواردنەوەی ئاوی بەردەوام كەمتر نەبێت لە دوو لیتر

#ەخۆشی #گەرما

16/07/2024

خواردنی مریشک سوور هیچ بەهای خۆراکی نیە
بەڕێوه‌بەری سامانی ئاژەڵی سلێمانی هۆشداری دەدات لە خواردنی ئەو جۆرە مریشكانەی كە بۆ بەرهەمهێنانی هێلكە بەخێوكراون، چونکە ئەو مریشكانەی كە لە پڕۆژەكانی بەرهەمهێنانی هێلكەدان و بۆ بەرهەمهێنانی هێلكە ئامادە دەكرێن، كاتێك توانای هێلكەكردنیان تەواو دەبێت ئیتر دوای ئەو ماوەیە بەهیچ شێوەیەك گونجاونین بۆ خواردنی مرۆڤ، لەبەرئەوەی پڕۆتینیان كەمە و ڕیشاڵ و چەوریان زۆرترە و بۆ مرۆڤ زیان و گرفتی تەندورستیان هەیە، هیچ جۆرە بەهایەکی خۆراکیان نیە.

#خواردن

Digital media production

خراپترین خواردنەکان بۆ مێشک چییە؟خواردنی خۆراکی ناتەندروست دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردنی مێشک هەبێت، لە کاتێکد...
09/07/2024

خراپترین خواردنەکان بۆ مێشک چییە؟
خواردنی خۆراکی ناتەندروست دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر کارکردنی مێشک هەبێت، لە کاتێکدا پێویست ناکات بە تەواوی خۆت لەم شتانە بەدوور بگریت، بەڵام بیرۆکەیەکی باشە کە سنوورداریان بکەیت، رێجیمێک هەڵبژێرە کە خۆراکی تەواو و تازەی تێدایە بۆ ئەوەی باشتر پشتگیری تەندروستی مێشک بکەیت.

⭕خواردن و خواردنەوە پڕ لە شەکرەکان:
هێڵی کەمەرت فراوانتر دەکات، مەترسی تووشبوونت بە جۆری دووەمی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر مێشک هەیە.

⭕کاربۆهیدرات:
بریتین لە شەکر و دانەوێڵەی ئامادە کراو، وەک ئاردی سپی، ئەم جۆرە کاربۆهیدراتانە بەگشتی رێژەی گلایسیمیکیان بەرزە، واتە جەستەت بە خێرایی هەرسیان دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکر و ئەنسۆلین لە خوێندا.

⭕ئەو خۆراکانەی خاوەنی چەورییە تێرەکانن:
چەورییەکان بە شێوەیەکی سروشتی لە بەرهەمە ئاژەڵییەکانی وەک گۆشت و شیرەمەنیدا روودەدەن، بەڵام ئەمانە نیگەرانییەکی سەرەکی نین، چەورییە بەرهەم هێنراوە پیشەسازییەکان کە بە زەیتی رووەکی هایدرۆجین کراویش ناسراوە، ئەم چەورییە وەک، کێکی ئامادەکراو و کولێرە و بابەتەکانی تر.

⭕خۆراکی ئامادەکراو:
ئەو خۆراکانەی ئامادەکراون زیاتر شەکر و چەوری زیادکراو و خوێیان تێدایە، وەک چپس، شیرینی، گەنمەشامی لە مایکرۆوەیڤ، سۆسی کڕدراو لە فرۆشگاکان و ژەمە ئامادەکراوەکان، ئەم خۆراکانە بەزۆری کالۆرییان زۆرە و ماددە خۆراکیەکانی دیکەشیان کەمن، ئەو جۆرە خۆراکانەن کە دەبنە هۆی زیادبوونی کێش، دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی مێشک هەبێت.

⭕خواردنەوە کحولییەکان:
ەکارهێنانی درێژخایەنی کحول دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی قەبارەی مێشک و گۆڕانکاری خۆراک و تێکچوونی گواستەرە دەمارییەکان، کە ئەو ماددە کیمیاییانەن مێشک بۆ پەیوەندیکردن بەکاریدەهێنن.

#خواردن #مێشک

06/07/2024

خۆربردن چییە؟
🔻بەرزبوونەوەی پلەی گەرمییە بۆ سەرووی 40 پلەی سیلیزی
🔻تێكچوونی باری هۆشدار و ژیری كەسەكە، هەندێكجار توشبوون بە گەشەكە
🔻وشبكوونەوەی پێست و نەبوونی نیشانەكانی ئارەقكردنەوە
🔻دڵتێكەڵهاتن و ڕشانەوە
🔻زیادبوونی لێدانی دڵ و هەناسەسواری
🔻سەرئێشە

خۆپارێزییەكان لە خۆربردن :
🔻دووركەوتنەوەی لە جلی تەسك یان جلی ئەستوور و زیاد
🔻نەچوونە دەرەوە لەكاتی گەرمدا لە (10 بەیانی بۆ 4 ئێوارە)
🔻بەجێنەهێشتن منداڵ و پیر لەناو ئۆتۆمبێلدا
🔻خواردنەوەی برێكی باش لە ئاو شلەمەنی
🔻بەكارهێنای كرێمی دژەخۆر و گۆڕینی هەموو دووكاتژمێر جارێك
🔻كەمكردنەوەی خواردنەوە كحولییەكان
🔻ئەو كەسانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە پێویستە دەرمان بەكاربێنن

#گەرما #خۆربردن

Digital media production

نەخۆشی تای خوێن بەربووننەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای  ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنه‌وه‌، دواتر له‌ كه...
03/07/2024

نەخۆشی تای خوێن بەربوون
نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە، لەرێگای ئاژەڵەوە دەگوازێتەوە بۆ مرۆڤ به‌هۆی‌ به‌ركه‌وتنه‌وه‌، دواتر له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی‌ تر له‌ رێگه‌ی‌ شله‌و خوێنه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه

تایخوێن بەربوون، یەکێکە لە نەخۆشی درمەکان بەهۆی ڤایرۆسی (Crimean Congo Hemorrhagic Virus) مرۆڤ تووش دەبێت وە دەبێتە هۆی لە کارخستنی چەند کۆئەندامێکی لەش لە زیندە چالاکی ئەويش لە ڕێگای ئەو کاریگەرە زیان بەخشەی لەسەر موولولەکانی خوێن دروست دەکات و دەبێتە هۆی دەرچوونی شلەی خوێن تێیدا وە هەروەها لە کارکەوتنی کرداری خوێن مەیین وە دروست بوونی جەڵتە وە خوێن بەربوونێکی زۆر کە مەترسیە لەسەر ژیانی تووش بووەکە هەیە ‌.

نیشانەکانی توشبوون بە تای خوینبەربوون:

تای بەرز، ئازاری ماسوولکە و سەرسوڕان و ئازاری مل و پشت ئێشە و سەرئێشە و سووربونەوەی چاو و هەستەوەرزیاد دەبێ بەرامبەر ڕووناکی، بەڵام ئەو نیشانانەی لە سەرەتای نەخۆشی سەرهەڵدەدات بریتییە لە هەست کردن بە دڵ تێکهەڵچوون و ڕشانەوەو سکچوون، ئازاری سک لە بەشی سەرەوەی لای ڕاست و سووربونەوەی قوڕگ دواتر باری تەندروستی خراپتر دەبێت وەک بێ هێزی و خەوالوو و توانای هەستانەوەی نامێنێ، دلە کووتە و دەرکەوتنی پۆرکی سوور لەسەر پێست.

ڕێگاکانی خۆپاراستن لە توشبوون بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون:

✅دوورکەوتنەوە لە سەربڕینی ئاژەڵ لە سەرشەقامەکان بە نایاسایی.
✅ئەو کەسانەی گۆشت فرۆشن، دەبێت سەرجەم رێنماییە پزیشکییەکان پەیڕەوبکەن، وەک بەکارهێنانی دەستکێش و جلوبەرگی تایبەت، هاوکات بەکارهێنانی دەرمانی دژە مێروو، بۆ ئەوەی نزیک نەبنەوە لە ئاژەڵەکان، ئەو کەسانەش کە سەردانیان دەکەن بەمەبەستی کڕین دەبێت بە ئاگابن.
✅نەچوونی مرۆڤ، بۆ ئەو شوێنانەی کە گەنە و مێرووەکانی لێیە.

ئەم نەخۆشی تای خوێن بەربوونە، لە ڕێگەى ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٤٤ لە جەنگى جیهانی دووەمدا سەریهەڵداوە، %٤٠ ئەو کەسانەی تووشی دەبن رووبەڕووی مەرگ دەبنەوە.

Address

Sulymani
As Sulaymaniyah
46001

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when I Health Media posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share