09/04/2026
🔴کچە کوردێکی ڕۆژئاوای کوردستان کرایە سەرۆی شارەوانی کۆبانێ 🔻
🔶میدیای "قەسەد" ڕایگەیاندووە "چەند ڕۆژێک لەمەوبەر، شاندێکی بەڕێوەبەریی کۆبانێ بە یاوەریی ژمارەیەک کەسایەتیی سیاسی سەردانی پارێزگای حەلەبیان کرد. لە میانەی ئەو سەردانەدا، ئەڵماز ڕۆمی لەلایەن (عەزام غەریب) پارێزگاری حەلەبەوە، بە فەرمی وەک سەرۆکی شارەوانیی کۆبانێ دەستنیشان کرا"
🔶لە دوای دیاریكردنیشی وەك سەرۆكی شارەوانیی كۆبانێ، ئەڵماز ڕۆمی، ڕایگەیاند "پێویستە دامەزراوەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەتدا یەکبگرن. ئێمە ئەمڕۆ لە کۆبانێ پرۆسەی یەکخستنی دامەزراوەکانی شارەوانیی کۆبانێمان لەگەڵ شارەوانیی گشتیدا دەست پێکرد. هەر لەو چوارچێوەیەدا، دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ پارێزگاری حەلەب ئەنجام دا و وەک سەرۆکی شارەوانیی کۆبانێ ڕاسپێردرام."
🔶ئاماژەیبەوەشكرد "وێنەیەکی جوانتر و باشتر پێشکەش دەکەین، هەمیشە لە خزمەتی گەلەکەماندا بین و سەرجەم پێداویستییەکانیان بۆ دابین بکەین".
🔴ئەڵماز رۆمی کێیە؟
🔹 ساڵی 1989 لە کۆبانی لەدایکبووە.
🔹ساڵی 2012 پەیمانگەی وەرزشی لە حەلەب تەواو کردووە.
🔹لە ساڵی 2014 تاوەکو 2016 وەک هاوسەرۆکی دەستەی وەرزش لە کۆبانی کاری کردووە.
🔹لە 2016 تاوەکو 2017 جێگری سەرۆکی دەستەی ژنان بووە.
🔹لە 2017 تا 2019 ئەندامی بەڕێوەبەرایەتیی کۆنگرەی ستار بووە لە کۆبانی.
🔹 ساڵی 2019 ئەندامی پەیوەندییەکانی پەیەدە (PYD) بووە.
🔹 ساڵی 2024 بووە هاوسەرۆکی دەستەی ژینگە.
🔹 ساڵی 2026 بووە سەرۆکی شارەوانیی کۆبانی.
#كۆبانێ #ڕۆژئاوایکوردستان #ڕۆژئاوا #کوردستان #برەوو #برەو #برەومیدیا #برەونیوز