KNN دەنگی هەموو کوردێکەKNN KNN (the Kurdish News Network was established as an independent Kurdish news channel on 31 December 2008.

تۆڕی‌ هه‌واڵی‌ كوردی‌ Kurdish News Network- KNN ، سه‌ره‌تا ساڵی‌ 2008 وه‌ك كه‌ناڵێكی‌ هەواڵیی كوردی‌ سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرا، له‌ 31ی‌ كانونی‌ یه‌كه‌می‌ ساڵی‌ 2008 به‌زمانی‌ كوردی‌ ده‌ستی‌ به‌ په‌خشی‌ به‌رنامه‌كانی‌ كرد.
کەناڵی (KNN) پێکهاتوە لە سایتێکی فەرمی (www.knnc.net) و لەسەر تۆڕەکانی فەیسبوک (www.facebook.com/KNN.KRD) و ئینستاگرام (www.instagram.com/knn_kurdish/) و پلاتفۆرمەکانی یوتیوب و تێلیگرام و تویتەر پلاتفۆرمی هەیە، گرنگی‌ به‌ كاروباری‌ ناوخۆیی‌ و نێوده‌وڵه‌تی‌ ده‌دات، روماڵی‌ پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌كان ده‌كات، سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ سیاسیی‌ و ئابوریی‌ و یاسایی و دەستوریی و کۆمەڵایەتی و وه‌رزشی‌ و رۆشنبیری‌ و هونه‌رییه‌كان راپۆرت ئاماده‌ ده‌كات. رۆماڵی‌ پرسه‌ هه‌نووكه‌ییه‌ جیاوازه‌كان ده‌كات و به‌دواداچون بۆ هه‌واڵه‌كان ده‌كات، به‌ وه‌رگرتنی‌ لێدوان و بۆچونی‌ راسته‌وخۆی‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان و رۆشنبیره‌كان، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا (KNN) بابه‌تی‌ دۆكیۆمێنتاری‌ به‌رهه‌مدێنێ‌.

باره‌گای‌ سه‌ره‌كی‌ كه‌ناڵی‌ (KNN) لە شاری‌ سلێمانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، زیاتر له‌ (١٥٠) كارمه‌ند كار بۆ كه‌ناڵه‌كه‌ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ تۆڕێكی‌ به‌رفراوانی‌ په‌یامنێران له‌ناو هه‌رێمی‌ كوردستان وعێراقدا (KNN) له‌ هه‌ولێری‌ پایته‌ختی‌ هه‌رێم و شاره‌كانی‌ كه‌ركوك، دهۆك و به‌غدا نوسسینگە و پەیامنێری هەیە، بۆ روماڵی روداوەکانی دەرەوەش، لەگەڵ ئاژانسە باوەڕپێکراوەکانی هەواڵ رێککەوتنی هەیە.



فه‌لسه‌فه‌ی‌ كه‌ناڵی‌ (KNN) بریتیه‌ له‌ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر ئازادیی‌ گوزارشتكردن له‌ بیروبۆچون و رێزگرتن لە میساقی کاری رۆژنامەگەریی، (KNN) هۆكارێكه‌ بۆ خه‌ڵك تا له‌ رێگه‌یه‌وه‌ گوزارشت له‌ بیرووبۆچوونه‌ گشتییه‌كان بكه‌ن و زانیاری‌ وه‌ربگرن، هۆكارێك بێت بۆ هاندانی‌ گفتوگۆی‌
بنیاتنه‌ر. KNN consists of an official website (www.knnc.net) and a page (www.facebook.com/KNN.KRD) and an Instagram account (www.instagram.com/knn_kurdish/) and platforms of YouTube, Telegram, and Twitter. KNN WORKS ON the importance of local concern and international matters and new. KNN works on making political, economic, legal, constitutional, social, sports, cultural and artistic reports and produces documentary subjects. The main headquarters of the KNN channel is in Sulaimaniyah, Kurdistan region, more than 150 employees work for the channel, except for a wide network of reporters in the Kurdistan Region and Iraq. KNN has offices and reporters in Erbil, the capital of Kurdistan, the cities of Kirkuk, Duhok, and Baghdad, and has agreements with trusted news agencies to cover foreign incidents. The KNN's philosophy is to emphasize freedom of expression of opinion and respect for journalism, a reason for people to express public opinions and get information, as a reason to encourage constructive discussion.

08/09/2026

سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەردەن، وەڵامی موشەکە هێشوییەکانی ئێران دەداتەوە.

08/09/2026

دۆخی ئێستای ئاسمانی ئەردەن

هێرشە موشەکییەکەی ئێران بۆسەر ئەردەن، هەردو بنکەی موەفق سەڵتی و ئەمیر حسێنیان کردوەتە ئامانج.

08/09/2026

ئێستا ئێران ئەردەنی موشەکبارانکرد

دیمەنی زنجیرەیەک موشەکی بالیستی ئێران لەسەر ئاسمانی وڵاتی ئەردەن.

سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەردەن، هەوڵی خستنەخوارەوەی موشەکەکان دەدات.

هێرشی موشەکی ئێران دەستی پێکرددوای هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا، بۆسەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی باشوری ئێران.ئێستا میدیای فەر...
08/09/2026

هێرشی موشەکی ئێران دەستی پێکرد

دوای هێرشەکانی ئەمشەوی ئەمریکا، بۆسەر چەند ناوچەیەکی جیاوازی باشوری ئێران.

ئێستا میدیای فەرمی ئێران ڕایگەیاند: سوپای پاسدارانی ئێران زنجیرە هێرشێکی موشەکی بۆ سەر بنکەی سەربازی و کەشتی و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستیپێکردوە.

08/09/2026

تورکیا؛ دیمەنی ئاگرەکەی ئێستای دارستانەکانی شاری ئەنتاڵیای گەشتیاری.

08/09/2026

تورکیا؛ ئاگرێکی گەورە لەدارستانەکانی شاری ئەنتاڵیای گەشتیاری کەوتوەتەوەو ئاگرەکەش لەکۆنتڕۆڵ دەرچوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران: 🔴 ئەمریکا بە وەکالەتی ئیسرائیل لەگەڵمان لە جەنگدایە و باجەکەشی دەدات.🔴 "واشنتۆن نەیتوانی بە جەنگ ئ...
08/09/2026

وەزیری دەرەوەی ئێران:
🔴 ئەمریکا بە وەکالەتی ئیسرائیل لەگەڵمان لە جەنگدایە و باجەکەشی دەدات.
🔴 "واشنتۆن نەیتوانی بە جەنگ ئامانجەکانی بپێکێت، بۆیە چارەسەرە داهێنەرانەکەی سزای زیاترە!"

لە نزیک دوورگەی خارگ دەنگی تەقینەوە بیسترا و سوپای ئێرانیش هەڕەشە دەکات🔴 ئاژانسی فارس:🔴 کەمێک پێش ئێستا دەنگی 2 تەقینەوە...
08/09/2026

لە نزیک دوورگەی خارگ دەنگی تەقینەوە بیسترا و سوپای ئێرانیش هەڕەشە دەکات
🔴 ئاژانسی فارس:
🔴 کەمێک پێش ئێستا دەنگی 2 تەقینەوەی بەهێز لە سنووری کەنداو و دەوروبەری دوورگەی خارگ بیستراوە.
🔴 سەرەڕای بیستنی دەنگەکە، بەڵام تا ئەم ساتە هیچ نیشانەیەکی دووکەڵ یان ئاگر لە ئاوەکانی کەنداودا نابینرێت.
🔻 عەلی عەبدوڵڵاهی، فەرماندەی بارەگای ناوەندیی خاتەمولئەنبیا :
🔴 سوپای ئەمریکا هۆشداریی چۆڵکردنی داوەتە نەوتهەڵگرەکانمان بۆ ئەوەی بیانکاتە ئامانج.
🔴 لێرەوە ڕایدەگەیەنم، هەر جۆرە دەستدرێژییەک بۆ سەر نەوتکێشەکانی ئێران، وەڵامی توندی دەبێت.
🔴 ئەگەر هێرشمان بکرێتە سەر، ئەوا سەرجەم بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا دەکەینە ئامانجی هێزە چەکدارەکانمان.

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:🔴 بڕیارمان داوە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگاکان ئەنجام بدەین...
08/09/2026

عەلی فالح زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق:
🔴 بڕیارمان داوە کۆبوونەوەکانی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیران لە پارێزگاکان ئەنجام بدەین، یەکەم وێستگەشمان پارێزگای دیوانیە و دواتر سەڵاحەدین دەبێت.
🔴 مەبەستمانە لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی خزمەتگوزاری و تەواوکردنی ژێرخانەکان بین، بۆ ئەوەی پەرە بە سەقامگیری و گەشەپێدان بدەین.
🔴 پلانی پراکتیکیمان گرتووەتەبەر بۆ پێشخستنی کەرتی نەوت، زیادکردنی بەرهەم و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی هەناردەکردنمان.
🔴 لە ڕێگەی سندووقی گەشەپێدانەوە شێوازی نوێی وەبەرهێنانمان پەیڕەو کردووە، هەروەها پڕۆژەی دابەشکردنی 1 ملیۆن پارچە زەوی نیشتەجێبوونمان بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی نیشتەجێبوون خستووەتە کارەوە.

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەبارەت بەو ژێردەریاییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە:🔴 پێش زیاتر لە 1 ڕۆژ، ...
08/09/2026

وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) سەبارەت بەو ژێردەریاییەی ئێران دەستی بەسەردا گرتووە:
🔴 پێش زیاتر لە 1 ڕۆژ، یەکێک لە ژێردەریاییە بێسەرنشینەکانمان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەکار کەوتووە.
🔴 ئێمە ئەم ژێردەریاییەمان بۆ ئەرکێکی ڕووپێوی و پشکنین لەناو ئاوە هەرێمییەکاندا بەکاردەهێنا.
🔴 دەمەوێت دڵنیایی بدەم کە ئامێرەکەمان لە مۆدێلە کۆنەکانە و هیچ تەکنەلۆژیا و ئامێرێکی نهێنیی سۆناری هەڵنەگرتووە.

Address

41/Ahmed Mukhtar
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when KNN posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to KNN:

Shortcuts

Share