01/09/2022
كاریگەری ئۆتۆمبێل لە سەر ژینگە و چینی ئۆزۆن.....
سۆلین سعدی علی
بەكالۆریۆس لە ژینگە
بۆ جوڵانی هه‌ر ئوتۆمبێلیك پێویستمان به سووتانی سووته‌مه‌نی هه‌یه، كه ده‌بێته هۆی ده‌رپه‌ڕاندنی بڕێكی زۆر له گازی جۆراوجۆر و ته‌نۆلكه‌كان و كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له سه‌ر پیسبوونی ژینگه و له‌ناوچوونی چینی ئۆزۆن هه‌یه .
یه‌كێك له‌و گازانه، گازی دوانه ئوكسیدی كاربۆنه، ده‌بێته هۆی قه‌تیسبوونی گه‌رما و زیادبوونی به‌ره به‌ره‌ی پله‌ی گه‌رمی له نزمترین چینه‌كانی به‌رگه هه‌وا له چوارچێوه‌ی زه‌وی.
گازی خانووه سه‌وزه‌كان كه هایدرۆكاربۆنه‌كان یان ئاڵۆزه ئه‌ندامیه‌كان ده‌گرێته‌وه هه‌ندێكیان شێرپه‌نجه‌یین، وه‌ك نایترۆجین ئۆكساید, سولفه‌ر ئۆكساید, هیس و كانزاكان. هه‌ندێك له‌و گازانه كاریگه‌ری خراپیان له سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه و ده‌بێته هۆی دروست بوونی دوكه‌ڵ كه ئۆزۆن و كاربۆن مۆنۆكساید ده‌گرێته‌وه.
كاتێك ئه‌م گازانه ده‌نیشێت له ناو خۆڵ و ئاوی سه‌رزه‌وی ، مرۆڤ هه‌ڵده‌ستی به خوادنه‌وه‌ی ئه‌م ئاوه یان كشتوكاڵكردن له‌م خاكه‌دا به‌كارهێنانی له‌لایان مرۆڤ كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێت له سه‌ر گه‌شه و ئه‌ندامی به‌رگری و ده‌ماره‌كانی مرۆڤ.
گازی نایترۆجین ئۆكسایدو سولفه‌ر دایۆكساید به‌شداری ده‌كه‌ن له ترشه باران ئه‌م بارانه یان ئه‌و به‌فره‌ی كه رێژه‌ی ترشی تێدا زۆره به ترشه باران ناوده‌برێت ,ئه‌م گازانه له‌گه‌ڵ ئاو یه‌كده‌گرن و ترش دروست ده‌كه‌ن له به‌رگه هه‌وا و پاشان داده‌بارێته سه‌ر زه‌وی به‌شێوه‌ی به‌فرو باران . ده‌بێته هۆی گۆرینی(pH) ی خاك، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر رووه‌ك و گیانه‌وه‌ر هه‌یه و كه‌شكاری خێراتر ده‌كات مه‌به‌ست له كه‌شكاری وودبوون و شیبوونه‌وه‌ی ماده كه‌ڤرییه‌كانه.
چینی ئۆزۆن به‌شێكه له به‌رگه هه‌وا بۆ هه‌ساره‌ی زه‌وی كه پێكدێت له به‌شێكی چڕ له گازی ئۆزۆن و ده‌كه‌وێته به‌شی خواره‌وه‌ی چینی ستراتۆسفیر و ڕه‌نگی شینه , به‌شێك له گازی ئۆكسجین ده‌گۆرێت بۆ ئۆزۆن به هۆی تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌یی كه تیشكێكی كارۆموگناتیسیه كه درێژی شه‌پۆلیان ده‌كه‌وێته نێوان (60-400 ) نانۆمه‌تر سه‌رچاوه‌كه‌ی رۆژه كارده‌كاته سه‌ر به‌شێك له به‌رگی هه‌وا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی چڕی ئۆزۆن له به‌شی ئۆزۆن كه‌مه، به‌ڵام گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه له پاراستنی زه‌وی كه تیشكی سه‌رو بنه‌وشه‌ی UV) (دابه‌ش ده‌كات به گوێره‌ی درێژی شه‌پۆڵیان بۆ UVA,UVB,UVC)
بۆیه ئۆزۆن هه‌ڵده‌ستی به هه‌ڵمژینی به‌شێك له‌م درێژی شه‌پۆڵانه كه كاریگه‌ری خراپیان هه‌یه له‌سه‌ر مرۆڤ كه ده‌بێته هۆی سووتانی پێست و شێرپه‌نجه‌ی پێست و گۆڕانی بۆماوه‌ی زینده‌وه‌ران و توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی چاو.
چاڵاكی مرۆڤ ده‌بێته هۆی نه‌مانی به‌شێك له چینی ئۆزۆن كه‌وه‌ك به‌رگێكی پارێزه‌ر كارده‌كات له كاتی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌و گازانه‌كه به‌شدارن له له‌ناوچونی ئۆزۆن وه‌ك گازی كلۆراین كه ئه‌ویش كلۆرۆ فلۆرۆ كاربۆن ,میپایل برۆماید,كاربۆن تیترا كلۆراید ,میپایل كلۆرۆفۆرم ده‌گرێته‌وه.
به‌ڵام هۆیه‌كانی گواستنه‌وه به‌شێكی كه‌م له‌م گازانه‌ی تێدایه واته به‌رێژه‌یه‌كی كه‌م ئۆتۆمبێل كاریگه‌ری هه‌یه له له‌ناوچونی چینی ئۆزۆن .
ئۆتۆمبێل جۆره‌ها شله‌ی جیاوازی تێدایه وه‌ك زه‌یت ,دژه‌به‌سته‌ر ,به‌نزین,گازی ساركردنه‌وه‌و هه‌وا سازی ,هایدرۆلیك,له زۆربه‌ی باردا ئه‌م شلانه ژه‌هراوین بۆ مرۆڤ و گیانله‌به‌ران وه پیسبوونی ئاوی ئاوه‌ڕۆكان بۆ نممونه ئه‌گه‌ر شله‌كه له ئوتومبێله‌كه دزه بكات یان كۆتایی بێت به شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه.
له كاتی ئیشكردنی ئوتۆمبیل ئه‌م شلانه گه‌رم ده‌بن. به‌مه‌ش پێكهاته كیمیایه‌كه‌ی ده‌گۆرێت , له‌وانه‌شه كانزا قورسه‌كان توشی لێكخشاندن بن ئه‌وه‌ش وای لێده‌كات كه زیاتر ژه‌هراوی بێت.به‌مه‌ش زیانی زیاتری ده‌بێت بۆ زینده‌وه‌ران.
له ساڵی (1994) گازی (cFc-12) وه‌ك ساردكه‌ره‌وه‌یه‌ك به‌كاریان ده‌هێنا له ئوتۆمبێل، به‌ڵام دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وت ، ئه‌م گازه كاریگه‌ری زۆری هه‌یه بۆ له‌ناوچونی چینی ئۆزۆن. بۆیه هه‌ندێ ساردكه‌ره‌وه‌ی تریان به‌كارهێنا كه جێی( cFc) ده‌گرێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێكیان كاریگه‌ریان هه‌یه له‌سه‌ر چینی ئۆزۆن كاتێك دزه ده‌كات له سیسته‌می هاواسازی له ئوتۆمبێل.
بۆیه پێویسته هه‌مووان هاوكاربین له پاراستنی ژینگه چ له‌لایان حكومه‌ت چ له‌لایان هاوڵاتیان بێت .ئه‌ركی حكومه‌ت ئه‌وه‌یه، هۆشیاری بدات به هاوڵاتیان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و ئوتۆمبێلانه‌ی كه ڕێژه‌ی قورقوشم تێداكه‌مه, و له‌ناوبردنی ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان و به‌كارهێنانی ئوتۆمبێلی نوێ, كردنه‌وه‌ی خولی تایبه‌ت بۆ شوفێران و خاوه‌ن ده‌زگای كار بۆ چاكردنه‌وه‌ی ئوتۆمبێل بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریان هه‌بێت ده‌رباره‌ی پیسبوونی ژینگه به ئوتۆمبێل و ئاگاداریان بكاته‌وه به پشكنینی ئوتۆمبێله‌كانیان هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك، چونكه خراپبونی ئه‌م ئوتۆمبێلانه رێژه‌ی ئه‌م گازانه زۆر ده‌كات و ژه‌هراوی ده‌بن كه به‌شێوه‌ی دوكه‌ڵكی خۆڵه‌مێشی یان ره‌ش ده‌رده‌كه‌ون و بڵاو ده‌بنه‌وه له هه‌وا .
دواتر ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی بۆ مرۆڤ وه‌ك هه‌وكردن و شێرپه‌نجه‌ی سیه‌كان و ڕه‌بۆ. و دانانی ئامێرێك بۆ پێوانه‌كردنی ڕیژه‌ی پیسبوونی ژینگه به ئوتۆمبێل .
ئه‌ركی هاوڵاتیان ئه‌وه‌یه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕیژه‌ی ئوتۆمبێل به‌كارهێنانی گواستنه‌وه‌ی گشتی زۆر باشتره . نه‌كو تاكه كه‌سی ,به‌كارهێنانی پایسكل وه‌ك هۆیه‌كی گواستنه‌وه به‌مه‌ش ڕێژه‌ی پیسبوون كه‌م ده‌بێته‌وه .
سه‌رچاوه (http://www.emkanat.org/articles/how_cars_pollutions_impacts_the_environment_and_ozone)