Kurdtimes

Kurdtimes An online platform that provides timely coverage of Kurdish issues in both Kurdish dialects. The website also publishes news and information in English.

Digital Portal

An online platform that provides timely coverage of Kurdish issues in both Kurdish dialects.

‏30 ساڵە لەچاودێری چڕی نەخۆشخانەکان کار دەکەم، مردنی زۆرێک لە مرۆڤەکانم لەنزیکەوە بینیوە، ئەوەی بەڕوونی بۆم دەرکەوتوە مر...
10/05/2025

‏30 ساڵە لەچاودێری چڕی نەخۆشخانەکان کار دەکەم، مردنی زۆرێک لە مرۆڤەکانم لەنزیکەوە بینیوە، ئەوەی بەڕوونی بۆم دەرکەوتوە مردنی مرۆڤەکان تەنها 2 شێوازە و سێیەمی نیە.مردنی

‏هەندێکیان بەزەردەخەنە و پێکەنین و زیکر و قورئان خوێندنەوە دەمرن و لە ڕووخساریاندا هەست بە ئارامی و گەشاوەیی و بەختەوەری دەکەیت بەڵام هەندێکی تریان بەڕووخسارێکی ترسناک و گرژ و خەم و ئازارێکی زۆرەوە بەدەم جوێندان و قسەی ناشیرین و کوفرکردنەوە ڕۆحیان دەردەچێت، لێرەدا ئەوەی سەرنجی منی ڕاکێشا مادام مردنی مرۆڤەکان جیاوازە بۆچی خوای گەورە لە قورئاندا بە یەک تەعبیر دەفەرمووێت:

‏(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ۖ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ) (العنكبوت 57) واتا: هەموو خاوەن نەفسێک دەبێت مەرگ بچێژێت.

‏دواتر بۆم دەرکەوت لەزمانی عەرەبیدا وشەی (ذَائِقَةُ) بۆ چەشتنی خۆشی و ناخۆشی وەک یەک بەکاردێت،
‏واتە ئەگەر کەسێک هەنگوین و شیرینی بخوات و خۆشی بچێژێت هەمان وشەی بۆ بەکاردێت وە ئەگەر کەسێکی تر تاڵی و ناخۆشی و ئازار بچێژێت هەر هەمان وشەی بۆ بەکاردێت.

‏کەواتە خودای گەورە ڕاستی فەرموو کە دەفەرمووێت هەمووتان دەبێت تامی مەرگ بچێژن واتە تامی مردن هەریەکەو بەجۆرێکە، هەیە خۆشیە و هەیە ناخۆشیە بەڵام نەیفەرمووە هەمووتان وەک یەک دەیچێژن.

‏خوای گەورە دەفەرمووێت:

‏[وُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ نَّاضِرَةٌ] (القیامة 22)
‏واتا: به‌مه‌رجێك ئه‌و ڕۆژه‌ ڕووخسارانێک گه‌شاوه‌ و ناسک و ئاسووده‌ن.

‏[وَوُجُوهٌ يَوْمَئِذٍ بَاسِرَةٌ] (القیمة 24)
‏واتا: هه‌ر له‌و ڕۆژه‌شدا ڕووخسارانێکیتر ڕه‌ش داگیرساو گرژ و تاڵ و دێزن.

‏(دکتۆر حسام موافی)
‏پزیشکی پسپۆڕ و پڕۆفیسۆری بەناوبانگ و مامۆستای کۆلێژی پزیشکی میصڕی.

پووتین هەرچەندە بە کەسێکی ئارام و بێدەنگ ناسراوە، بەڵام لە لێدوانێکدا دەڵێت: هەمیشە ئارام و بێدەنگ نیم، هیوایەتم ئەوەیە ...
04/05/2025

پووتین هەرچەندە بە کەسێکی ئارام و بێدەنگ ناسراوە، بەڵام لە لێدوانێکدا دەڵێت: هەمیشە ئارام و بێدەنگ نیم، هیوایەتم ئەوەیە لە خەڵک بدەم و ئەو شتانەی دەیزانم لەسەر خەڵک تاقی بکەمەوە

پووتین یاریی جۆدۆ دەکات و پشتێنی سوور و سپی هەیە

04/05/2025

نرخی زێڕ گەیشت بەم نرخە 👇

04/05/2025

تا دێت دۆزینەوەی ئاڤێستا قورستر دەبێت و دڵی باوکە پیرەکەی زیاتر دەشکێت، بەڕێوبەری بەرگریی شاری سۆران ڕایگەیاندوە ئەگەر لەماوەی نەوەت ڕۆژدا تەرمەکە نەدۆزینەوە ئەوە گەڕانەکان ڕادەگرین و کەیسەکەش بۆ هەمیشە دادەخەین! ئەمڕۆ سی ڕۆژ تێپەڕیوە لەو بەروارە

04/05/2025

گه‌یشت
کەشناسێک مژدەی بارینی باران ڕادەگەیەنێت
وردەکاری لە کۆمێنتە 👇

"بەم ڕێنمایانە خۆت لە تای خوێن بەربوون بپارێزە"*دڵنیابە لەسەر چاوەی ئەو گۆشتەی بەکاریدەهینیت واتە پێویستە لە کوشتارگە فە...
03/05/2025

"بەم ڕێنمایانە خۆت لە تای خوێن بەربوون بپارێزە"

*دڵنیابە لەسەر چاوەی ئەو گۆشتەی بەکاریدەهینیت واتە پێویستە لە کوشتارگە فەرمیەکان سەر بڕابێت.

* پیویستە گۆشت بکڵویێنریت لەپلەی گەرمی بەرزدا واتە پلەی کوڵاندن.

*ئەو چەقۆو کەرەستانەی بەکاردەهێنریت بۆ پارچەکردنی گۆشت نابیت بەهیچ شێوەیەک بۆ سەوزەو میوە بەکار بهێنریت

*بەرهەمە شیرە مەنیەکان پێویستە سەرچاوەیان دیارو پاکژبیت

*خۆت دروبگرە لە بەرکەوتن و دەست لێدان لە ئاژەڵەکان لەم وەرزەدا

*لەکاتی ئامادەکردنی گۆشتی ئاژەڵ و دەست لێدانی پێویستە دەست بە ئاو سابون بشۆریت.

*بەهیچ جۆرێک گۆشتی دەرەوەی کوشتارگە فەرمیەکان بەکار مەهێنن چونکە هیچ پشکنینیکی بۆ نەکراوە.

*لەکاتی دەرکەوتنی نیشانەی پەتا پیویستە سەردانی پزیشک و نەخۆشخانە بکریت بۆ مەبەستی دڵنیابونەوە .

بەهیوای سەلامەتی و تەندروستی

03/05/2025

بەرپرسێکى کارەباى سلێمانى دەڵێت، بەهۆى دابەزینى ئاستى ئاو لە بەنداوى دوکان بەرهەمهێنانى کارەبایان لە بەنداوەکە راگرتووە.
سیروان محەمەد، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیى کارەباى سلێمانى رایگەیاند، چەند رۆژێكە بەرهەمهێنانی كارەبا لە وێستگەى کارۆئاویی دوكان راگیراوە و هیچ بڕە كارەبایەك لە بەنداوەكە بەرهەم ناهێنرێت، ئەوەش بەهۆى کەمبوونەوەى ئاستى ئاوى بەنداوەکە و کەمى ئاوى گلدراوە.
وتیشى، “لە باشترین حاڵەتی پڕبوون و زۆربوونی ئاوی بەنداوی دوكان، ئەگەر وێستگەكانی بەنداوەكە كاریان پێبكرێت، دەتواندرێت 400 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێندرێت، بەڵام لە ئێستادا بەرهەمهێنان لە وێستگەکە سفرە”.
بۆ بەرهەمهێنانى کارەبا پشت بە وێستگە غازییەکان دەبەستین، سیروان محەمەد واى وت.
باسى لەوەشکرد، ئاوى گلدراوەى ئێستاى بەنداوى دوکان تەنها بەشی خواردنەوە دەكات و ناتوانرێت كارەبای لێبەرهەم بهێنرێت و، دابینكردنی ئاوی خواردنەوەش لە پێشینەی خواست و پێداویستییەکانەوەیە.

پرۆفیسۆر ئەنوەر شێخە، پزیشکی بەنێوبانگی کوردستان و پسپۆڕی شێرپەنجە جارێکی دیکە ژیانی هاوژینی پێکهێنا، هاوژینەکەی 41 ساڵ ...
02/05/2025

پرۆفیسۆر ئەنوەر شێخە، پزیشکی بەنێوبانگی کوردستان و پسپۆڕی شێرپەنجە جارێکی دیکە ژیانی هاوژینی پێکهێنا، هاوژینەکەی 41 ساڵ لە خۆی منداڵترە

وێنەکان لە ئەکاونتی پرۆفیسۆر ئەنوەر شێخە خۆی وەرگیراون

02/05/2025

🔴 بەپەلە؛ یەکەم تووشبووی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا؛ دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، تووشبووەکە گۆشتفرۆشێکی 42 ساڵانی خەڵکی کۆیەیە، ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر چارەسەر وەردەگرێت و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

شێگێتۆشی هاسابێ ( راهێنەری كاواساكی ):هەندێک لە هاندەرانی سعوودیە سبەی پاڵپشتیمان دەكەن😁
02/05/2025

شێگێتۆشی هاسابێ ( راهێنەری كاواساكی ):

هەندێک لە هاندەرانی سعوودیە سبەی پاڵپشتیمان دەكەن😁

پەروەردەی سلێمانی: شێخ فاخری کۆمپانیای قەیوان ئەرکی هەمو خوێندکارە بریندارەکانی لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە ئەستۆ گرت
01/05/2025

پەروەردەی سلێمانی: شێخ فاخری کۆمپانیای قەیوان ئەرکی هەمو خوێندکارە بریندارەکانی لە نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە لە ئەستۆ گرت

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا لە بەرنامەی گەشتی 8ی Channel 8▪️کاک طیب جبار، هەیە موهندسە ئەوەی کوردساتی دروستکرد و ماوەیەکیش وەکیل...
01/05/2025

دکتۆر شێرکۆ عەبدوڵا
لە بەرنامەی گەشتی 8ی Channel 8

▪️کاک طیب جبار، هەیە موهندسە ئەوەی کوردساتی دروستکرد و ماوەیەکیش وەکیل وەزیر بوو، شاعیرێکی ناسراویشە.

▪️مام جەلال یادی بەخێر، ڕایسپاردبوو؛
بچۆ بۆ ئەو خێوەتە بۆ ئیشێک، كە ڕۆشتبوو بانگی کردبووەوە، وەرە وەرە کاک طیب.،
بیرت نەچێ خەڵووزیش لەگەڵ خۆتا بەرە..

▪️ئەویش وتبووی، خوایە من خەڵووز بۆ بەرم بۆ ئەوێ، چوو بوو وابزانم تەنەکەیە خەڵووزی کڕی بوو..
تەلەفوونی کردبوو بۆ هێرۆخان وتبووی مام جەلال وای پێوتووم، من خەڵووزم بۆ چیە بیبەم بۆ ئەوێ!

▪️وتبووی بابە ئەو مەقسەیی بەرزانە (بەرزانی قالەی خەڵووز)..

Address

ZARA MARKET
As Sulaymaniyah
460001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdtimes posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdtimes:

Share