Sarkapkan Press / سەرکەپکان پرێس

Sarkapkan Press / سەرکەپکان پرێس @سەركەپكان پرێس

ئیشی باش جێگای دەست خۆشیەدیمەنەکانی جووتسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی، کە ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەکرێتەوە.
19/10/2025

ئیشی باش جێگای دەست خۆشیە
دیمەنەکانی جووتسایدی گۆمەسپان- سماقووڵی، کە ئەمڕۆ لەلایەن سەرۆکوەزیرانەوە دەکرێتەوە.

بانگەشە ئەوا دەکرێت  ..نەک چوار کیلومەتر ە چوارمانگە یەک سایدی بە رووی هاوڵاتێان دا نەکراوتەوە....
19/10/2025

بانگەشە ئەوا دەکرێت ..
نەک چوار کیلومەتر ە چوارمانگە یەک سایدی بە رووی هاوڵاتێان دا نەکراوتەوە....

گروپی کۆمپانیاکانی بەرەکەت بە 60 هەلی کارەوە کۆمەڵێک بەرهەمی نوئ دەخاتە بازاڕەوە  بۆیەکەمجار لەدەڤەری ڕاپەریننانی بادەم ...
16/10/2025

گروپی کۆمپانیاکانی بەرەکەت بە 60 هەلی کارەوە
کۆمەڵێک بەرهەمی نوئ دەخاتە بازاڕەوە


بۆیەکەمجار لەدەڤەری ڕاپەرین
نانی بادەم
نانی شۆفان
نانی نیسک
نانی کونجی
نانی کەتانی ئاڵتونی
نانی کەتانی ڕەش
هەمو ئەوانەو چەند بەرهەمێکی تر بەم زوانە بەردەست دەبن
لەکیتۆی بەرەکەت
لەژێر دروشمی
(
)
جگە لەبەرهەم هێنانی ئەم بەرهەمانەو
خستنە سەرکاری 60کوڕو کچی ئەم شارە
هەر کچ و ئافرەت و گەنجێکیش شارەزایی هەبئ لەدروستکردنی ئەم بەرهەمانەدا یاخود دروستکردنی شیرینیەکان بەئاردەکانی کیتۆ یا هەر بیرۆکەیەکی لەم جۆرەو #بیرۆکەیەکی ترو جیاوازتریشی هەبئ و حەزی کارکردنی هەبئ دەتوانئ پەیوەندیمان پێوەبکات…
07501322229 تەنها لەڕێگای ڤایبەرەوە دەتوانیت
پەیوەندی بکەیت …

وشیارئیبراهیم
خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەرەکەت

داواکارییەکی بەپەلەلەو شۆفێڕانەی ڕێگای سەرکەپکان بەکار دەهێننتکایە کاتێ جادە خۆڵەکە بەکاردەهێنن، بەهێواشی ئۆتۆمبێلەکان ل...
14/10/2025

داواکارییەکی بەپەلە
لەو شۆفێڕانەی ڕێگای سەرکەپکان بەکار دەهێنن
تکایە کاتێ جادە خۆڵەکە بەکاردەهێنن، بەهێواشی ئۆتۆمبێلەکان لێ بخوڕن، با ئەو ئامێرانە لەخەو هەڵنەستن و تۆزاوی نەبن.

خەڵکی سەربەرزی ڕانیەو سەرکەپکان و دۆڵی شاورێ شایانی ئەو تەعزیبدانە بە ئەنقەستە نینهەندێک لە ئامێرەکان خەوتوون و کار ناکە...
13/10/2025

خەڵکی سەربەرزی ڕانیەو سەرکەپکان و دۆڵی شاورێ
شایانی ئەو تەعزیبدانە بە ئەنقەستە نین
هەندێک لە ئامێرەکان خەوتوون و کار ناکەن، هەندێکیشیان لابراون.
یانی چی جووستایدێکی یەک بۆ دوو کیلۆمەتری تەواو ناکرێت، بۆ کەس لێیان ناپرسێتەوە؟
خەڵکی ئەم دەڤەرە خاوەنی چەندان شەهید و قارەمانیەتی گەورەن، ناکرێت لە ڕێگای پڕۆژەیەکی کۆمپانیەیەکی ئەهلییەوە، کە سەدان دۆنم زەوی لەبەرامبەر ئەوەدووکە جادە وەرگرتووە، ئاوا ئەزیەت بدرێن و دژایەتییان بکرێن؟!!!
قەرابوو (١٥ / ١٠) سایدێک بکرێتەوە، بەڵام چەند ڕۆژێکە ئیشکردن لەو سایدە ڕاگیراوە.

05/10/2025

هاوبەش و بەشداربن لە ڕزگارکردنی ژیانی ئەم خوشکەتان کە گورچلەکانی وەستاون هەر یارمەتیەک بۆ نەخۆشەکە هەناسەیەکی نوێیە بۆیە دەستپێشخەر بن و ژیانی ئەو ئافرەتە لەمردن ڕزگار بکەن

بۆ گەیاندنی هاوکاریەکانتان دەتوانن پەیوەندی بکەن یاخود باڵانس بنێرن بۆ ئەم ژمارانەی خوارەوە

ئاسیا : 07702455565
کۆڕەک :07510363656

بۆ لایەنی پەیوەندی دار و بەرپرسان و ڕیش سپی و کاربەدەستانی ناحیەی سەرکەپکان ئەوەی دەیبینن (باخچەی منداڵانی شەنگینە)لەناح...
05/10/2025

بۆ لایەنی پەیوەندی دار و بەرپرسان و ڕیش سپی و کاربەدەستانی ناحیەی سەرکەپکان ئەوەی دەیبینن (باخچەی منداڵانی شەنگینە)لەناحیەکەمان بەڕاستی جێگای داخە بۆ هەمولایەک کەهیچ ئاوڕێکتان لێی نەداوەتەوە ئەسلەن هەر بەخەیاڵتاندا نایەت لەکاتێکدا لەدوای ماڵی خۆمان و دایک و باوک ئێرە شوێنی پێگەیاندنی مناڵەکانمانە ، چۆن و بەچ شێوەیەک دەبێ ئەوا بێخاوەن و بێپداویستی سەرەتایبێت ، بەڕاستی ئەوە جێگای قبوڵ نیە، هیوادارم لەمەو دوا کاری جدی بکەن بۆ نۆژەن کردنەوە و پێداویستیەکانی باخچەکەمان کەهیچ یاری و شوێنی یاریکردنیان نیە لەمەودوا زستانە پویستی بەکەپر و شوێنی تایبەت هەیە، لەگەڵ ڕێزم .

ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەمی 2025 ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالە
03/10/2025

ئەمڕۆ 3ی تشرینی یەکەمی 2025 ساڵیادی کۆچی دوایی سەرۆک مام جەلالە

سۆپاس بۆخوای گەورەبەسەرپەرشتی م. جێگرعبداللەکۆتای هاتنی خولی فێربونی قورئانی پیرۆزو،ئادابە جوانەکانی ئیسلام،لە مزگەوتی م...
27/09/2025

سۆپاس بۆخوای گەورە
بەسەرپەرشتی م. جێگرعبداللە
کۆتای هاتنی خولی فێربونی قورئانی پیرۆزو،ئادابە جوانەکانی ئیسلام،لە مزگەوتی محمدخدر لەناحیەی سەرکه پکان داواکارین لە اللە پاداشتی،خێری هەمو مامۆستایانی بەشداربوبو،وەهەموئەوبرایانە بداتەوە،کەهاوکاربوون.
جزاکم اللەخـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــرا

ئێمە زۆر سۆپاسی مامۆستای بەرێز و هەموو ئەوکەسانی بەشداربوون لە کردنەوەی ئەو خولە.داواکارین نمونەی ئەو خولە پێرۆزە بەردەم بیت بۆ ئەوەی منداڵەکانمان فێری پەروەردەیکی جوان ببن بۆ کومەڵگاکەمان.دوورکەونەوە لەکاری خراپ.

24/09/2025

کۆچکردوو / کـاک ئــاکـۆ عبــاس ئـاغا یـی سەرکەپکان

خوێندنەوە : ڕەیـان ڕزگار
تێکست : ڕەوەند ئـاکۆ

﴿إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ﴾

‎“بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان”‎سوپاسنامەیەک بۆ تەواوی بەشداربووانی پرسەی ئاکۆی عباس ئاغا.‎ بەناوی بنەماڵەی عەباس ئاغ...
24/09/2025

‎“بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان”

‎سوپاسنامەیەک بۆ تەواوی بەشداربووانی پرسەی ئاکۆی عباس ئاغا.

‎ بەناوی بنەماڵەی عەباس ئاغای مامند ئاغا ئاکۆ
‎ سوپاسی سەرجەم خەڵکی کوردستان دەکەین، کە بەشداربوون لە پرسەی خوالێخۆشبو ، بەژداریتان باری سەرشانی کەمکردینەوە و ئارامی پێ بەخشین،
‎بێگومان کۆچی یەکجاریی براگەورە و ئازیزێکی وەکو ئاکۆ عباس ئاغا کۆستێکی گەورە و برینێکی قووڵ بوو لە دڵ و دەروونی بنەماڵە و کەس و کار و عەشیرەت و دۆست و خۆشەویستانیدا، بەڵام خەمخۆری و پەرۆشی ئێوە چ لە کاتی نەخۆشکەوتنیدا و لە کاتی پرسەکەشیدا ئارامی بە دڵ و دەرونمان بەخشی، بەشێک لەو کۆستە گەورەیەی لەسەر ئاسانکردین، بەناوی بنەماڵەی عەباس ئاغای مامند ئاغای ئاکۆ و گەورە و کەسایەتی و ڕیش سپی و تیرە و تایفەکانی هۆزی ئاکۆ، سوپاسی خۆمان ئاڕاستەی هەموو ئەو خۆشەویستانە دەکەین، کە بە هەرجۆرێک بەشداربوون لە پرسەکەماندا.

‎:سوپاس بۆ بەڕێزان
‎ بەڕێز: دکتۆر لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆماری عێڕاقی
‎فیدڕاڵ.
‎بەڕێز: دکتۆر مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران.
‎بەڕێز: کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پارتی.
‎بەڕێز: کاک بافڵ جلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی
‎کوردستان و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان.
‎ بەڕێز: محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی دەوڵەتی عێڕاقی فیدڕاڵ.
‎.بەڕێز: کاک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان
‎. بەڕێز:کاک قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی
‎حکومەت
‎بەڕێز :کاک سیداد بارزانی
‎.بەڕێزان: خانەوادەی کاك کۆسرەت کاك شاڵاو
‎بەڕێز:دکتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری پێشووی عێڕاق
‎بەڕێز:فوئاد مەعسووم سەرۆک کۆماری پێشووی عێڕاق
‎ بەڕێز: موحسین مەندەلاوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێڕاقی فیدڕاڵ.
‎بەڕێزان: مەزڵوم عەبدی و ساڵح موسلیم، سەرکردە لە ڕۆژئاڤای کوردستان.
‎ بەڕێز: مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی کۆمەڵ.
‎بەڕێز: مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین
‎ئەمینداری یەگگرتوی ئیسلامی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکگرتوو.
‎بەڕێزان: ئەندامانی کۆنسەی سەرۆکایەتی پەکەکە . بەڕێز: مامۆستا عیرفان عبدالعزیز ڕابەری بزوتنەوەی
‎ئیسلامی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی بزوتنەوە.
‎بەڕێز: کامل حاجی علی
‎ڕابەری بزوتنەوەی پەیوەندی ئیسلامی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی پەیوەندی.
‎بەڕێز: محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی حزبی سۆسیالیست دیموکرات.
‎بەڕێز: دانا ئەحمەد مەجید لە بزووتنەوەی گۆڕان
‎بەڕێزان: سەرجەم حکومەتی ناوەندی سلێمانی و کاک هەڤاڵ ئەبوبکر و کاک ئاواتی قائیم قام.
‎ بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی کەنەکە و حیزبە کوردستانیەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان.
‎ .بەڕێزان لە حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران.
‎ بەڕێزان لە حزبی کۆمەڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
‎.بەڕێزان: سەرۆک هۆزەکانی کوردستان و عێڕاق
‎بەڕێزان: شێخانی تەریقەت .
‎بەڕێزان: کوردانی چوار پارچەی کوردستان تایبەت خزمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
‎ بەڕێزان: ڕێکخراوی کۆمەڵی مەدەنی و ڕۆشنبیران و شاعیران و چالاکوانان تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.
‎ بەڕێزان: میدیاکار و و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
‎ بەڕێزان: تەواوی وەزارەت و وەزیر و پەرلەمانتار و کاربەدەستانی هەرێم.
‎ بەڕێزان: بەرپرسان و دام و دەزگاکانی حکومەت لە دەڤەری ڕاپەڕین بەتایبەت ئاسایش و پۆلیس و هاتووچۆ و تەندروستی.
‎بەڕێزان: کەسایەتی و پیاو ماقوڵان، گەنجان و لاوانی دڵسۆزی دەڤەری ڕاپەڕین.
‎ بەڕێزان: هەموو خزمان و دۆستانی هۆزی ئاکۆ لە ناوەوەی هەرێم و تەواوی دەوڵەتانی ئەوروپا، بەتایبەتیش خزمانی لەندەن و هانۆڤەر، کە خۆبەخشانە و خۆڕسکانە پرسەیان داناوەو ئەرکی میوانداریان خستۆتە سەر شانی خۆیان.
‎کەسایەتی و بنەماڵە بەڕێزەکانی شاری سلێمانی خۆشەویست کە لەماوەی نەخۆشکەوتن و مانەوەی کاک ئاکۆی ڕەحمەتی لە نەخۆشخانە خزمەتێکی بێ وێنەی میوانان و سەردانیکارانی کاک ئاکۆیان کرد.
‎.بەڕێزان: نەخۆشخانەی ئەنوەر شێخە تا سەرجەم دکتۆر و کارمەندانی نەخۆشخانەکە.
‎بەڕێزان: دکتۆرەکانی شاری هەولێر بە گشتی .
‎تەواوی زانایانی ئاینی لە هەر چوار پارچەی کوردستان کە بەشداری و پەیامی کاریگەریان ئارامی بە دڵەکانمان دا.
‎بەڕێزان: کەسایەتی و پیاو ماقوڵانی دەڤەرەکە و یەکە یەکەی خەڵکی ڕانیە و بیتوێن و پشدەر .
‎ بەڕێزان هۆزی وەفاداری ئاکۆ بە ڕیش سپی و ژن پیاو و گەورە و بچوکی هۆزەکەوە.
‎سوپاس و ڕێزی بێپایانی تەواوی بنەماڵەی عەباس ئاغای ئاکۆ قبوڵ بفەرمون، کە هاوخەممان بوون بۆ لە دەست دانی براگەورە و سەرۆکی هۆزەکەمان خوالێخۆشبوو ئاکۆی عەباس ئاغا.
‎دووبارە سوپاس بۆ هەمولایەکتان.
‎بە پشتیوانی خوا لە داهاتوشدا لە ئاست ئەو خۆشەویستی و متمانە زۆرەی ئێوە دەبین و هەمیشە وەکو خزمەتکاری گەل و نیشتیمان دەمێنینەوە و بێ جیاوازی هۆزەکان و ناوچەکان لەسەر ڕێی باب و باپیرانمان بەردەوم دەبین کە هەوێنی ئاشتی و برایەتی بووە و
‎.خزمەتی گشتی بە ئەرکی سەرشانی خۆمان دەزانین.

‎"انا للە وانا الیه راجعون".
‎بنەماڵەی عباس ئاغا مامند ئاغا سەرۆک هۆزی گەورەی ئاکۆ
‎٢٤ ی ئەیلولی ٢٠٢٥ زاینی.

ئێستا شاری لەندەن وڵاتی بەریتانیا پرسەی کاک ئاکـۆ عباس ئاغا رۆژی یەکشەممە ٢١ ی٩ی٢٠٢٥‌إِنَّا‌‌ ‌لِلّهِ‌‌ ‌وَإِنَّـا‌‌ ‌إِ...
21/09/2025

ئێستا شاری لەندەن وڵاتی بەریتانیا
پرسەی کاک ئاکـۆ عباس ئاغا
رۆژی یەکشەممە ٢١ ی٩ی٢٠٢٥

‌إِنَّا‌‌ ‌لِلّهِ‌‌ ‌وَإِنَّـا‌‌ ‌إِلَيْهِ‌‌ ‌رَاجِعونَ

Address

As Sulaymaniyah

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sarkapkan Press / سەرکەپکان پرێس posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Share

Category