Kurdbin

Kurdbin The first free "video on demand" website in Kurdistan region, the portal is also the first of its k

23/09/2025

بەرهەم حەسەن - حەزم لێتە….
#کوردسات #کوردی

27/08/2025

بۆ پێنجەم جار کوردسات بە پڕبینەرترین کەناڵی گشتی لە هەرێمی کوردستان هەڵبژێردرا.

#کوردسات

زنجیرە درامای نامۆ؛ عەشق و جەنگ لە نێوان دوو سەردەمی جیاوازداپەرستارێک لە کاتی جەنگی دووهەمی جیهانیدا لەگەڵ مێردەکەی گەش...
10/08/2025

زنجیرە درامای نامۆ؛ عەشق و جەنگ لە نێوان دوو سەردەمی جیاوازدا

پەرستارێک لە کاتی جەنگی دووهەمی جیهانیدا لەگەڵ مێردەکەی گەشت بۆ ناوچەیەکی سکۆتلاند دەکات و لەوێ دەست لە بەردێکی جادوویی دەدات و بەهۆکارێکی نادیار لەهۆش خۆی دەچێت. کاتێک چاو دەکاتەوە، دەبینێت بە گەشتەکاتدا گەڕاوەتەوە بۆ ساڵی 1743 و دەکەوێتە نێو شەڕی سەربازە بەریتانییەکان و شۆڕشگێڕە سکۆتلەندییەکان.

نامۆ، زنجیرە درامایەکی خەیاڵیی مێژووییە و لە زنجیرە رۆمانی رۆماننووسی ئەمریکی، دیانا گابالدۆن-ەوە وەرگیراوە و لە ساڵی 1991ـدا یەکەم بەرگی بڵاوکرایەوە. مەزەندە دەکرێت زنجیرە رۆمانەکە لە سەرانسەری جیهاندا تا ساڵی 2021 زیاتر لە 50 ملیۆن دانەی لێ فرۆشرابێت.

سبەی شەو، 22:00 EBL، لەسەر شاشەی کوردسات و ماڵپەڕی کوردبین بینەری یەکەم ئەڵقەی ئەم زنجیرە درامایە بن.

#کوردسات #کوردبین

زنجیرە درامای ژیانەوە؛ هەوڵێک بۆ تەواوکردنی چیرۆکێکی عاشقانە کچە فۆتۆگرافەرێک دوای ئەوەی هەموو شتێکی ژیانی لێک دەترازێت،...
07/08/2025

زنجیرە درامای ژیانەوە؛ هەوڵێک بۆ تەواوکردنی چیرۆکێکی عاشقانە

کچە فۆتۆگرافەرێک دوای ئەوەی هەموو شتێکی ژیانی لێک دەترازێت، بڕیار دەدات سیئۆل بەجێ بهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی. دوای گەڕانەوەی، چاوی بە خۆشەویستە کۆنەکەی دەکەوێت، کە سەرەڕای ئەوەی ساڵانێک لێک دابڕاون، بەڵام هێشتا تروسکاییەک لە خۆشەویستی لە نێوان خۆیاندا بەدی دەکەن و هەردووکیان هەوڵ دەدەن چیرۆکە عاشقانەکەیان تەواو بکەن کە لە رابردوودا بەهۆی چەند رووداوێکەوە دەستیان لێی هەڵگرت.

ژیانەوە، زنجیرە درامایەکی کۆرییە. دوای پەخشکردنی لەناوخۆ و دەرەوەی کۆریای باشوور پێشوازییەکی گەورەی لێکرا، بەتایبەت لەلای ئەو کەسانەی ئارەزوویان لە زنجیرە درامای رۆمانسییە. پێگەی IMDb بە نمرەی 8/10 هەڵی سەنگاندووە.

شەممە، 20:00 EBL، لەسەر شاشەی کوردسات و ماڵپەڕی کوردبین بینەری ئەم زنجیرە درامایە بن.

#کوردسات #کوردبین #دراما

10/07/2025

هونەرمەند، حەمە جەزا چۆن هۆنراوەی گۆرانیی "مەڕۆ مەڕۆ"ـی نووسیوە؟ چ چیرۆکێک لەپشتی ئەو گۆرانییەوەیە؟

#ئەرشیف #کوردسات

07/07/2025

لە ئەرشیفی کوردساتەوە...
هونەرمەندی گەورەی کورد، حەمە جەزا، لە بەرنامەی پشووی کوردسات شیعرێک بە ناوی "ماڵئاوایی" بۆ کۆچیدوایی ئەحمەد کایا دەخوێنێتەوە.

#کوردسات

02/07/2025

یادگارییەکانی ماوەی منداڵانی کوردسات
"ئۆخەی ئەمساڵیش دەرچووم" - جووتیار ئەمین

01/07/2025

دوای پێشکەشکردنی هەواڵەکان، کاکی موزیع ئەستێرەی بەخت دەخوێنێتەوە

دیمەنێک لە بڕگەی "مرۆڤ و تەلەفزیۆنەکە"ـی بەرنامەی بەرنامە

#کوردسات #کوردبین

Address

Azmr Road
As Sulaymaniyah
46001

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Kurdbin posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Kurdbin:

Share