Afarin TV - کەناڵی ئافەرین

Afarin TV - کەناڵی ئافەرین خۆشەویستی منداڵ، جێ متمانەی دایک و باوک
(2)

10/10/2025

ئەو جۆرە پەروەردەیەی کە دواتر وڵاتێک گیر دەخوات بە دەستییەوە!

09/10/2025

زۆرن ئەوانەی لە پەروەردەکردنی منداڵدا نەخوێندەوارن!

🚨منداڵەکەت نایەوێت بچێتە قوتابخانە؟!🔹هۆکاری یەکەم دڵەڕاوکێ و جیابوونەوە:منداڵ لەوانەیە هەست بە ترس بکات لە دورکەوتنەوە و...
07/10/2025

🚨منداڵەکەت نایەوێت بچێتە قوتابخانە؟!

🔹هۆکاری یەکەم دڵەڕاوکێ و جیابوونەوە:
منداڵ لەوانەیە هەست بە ترس بکات لە دورکەوتنەوە و جیابوونەوە لە دایکی یان ماڵەوە.
چارەسەر: بە زەردەخەنەوە ماڵئاوایی لێ بکە، ساتی جیابوونەوە درێژ مەکەوە.

🔸هۆکاری دووەم ئەزموونێکی ڕابردووی نەرێنی: لەوانەیە پێشتر قسە یان گاڵتەیان پێکردبێت یان کەوتبێتە دۆخێکی شەرمەزارییەوە.
چارەسەر: گوێی لێ بگرە، دڵنیای بکەرەوە کە پشتیوانی لێ دەکەیت.

🔹هۆکاری سێیەم ڕۆتینی نوێ:
قورسی لەخەو هەستان لە بەیانیاندا.
چارەسەر: دوو هەفتە پێش قوتابخانە دەست بکە بە ڕۆتینێکی گونجاو بۆ کاتی خەوتن و لەخەوهەستان و ڕای بهێنە.

🔸هۆکاری چوارەم سەختی لە دروستکردنی هاوڕێیەتی:
منداڵ هەست بە تەنیایی دەکات و هاوڕێی نییە.
چارەسەر: هانی بدە یەک هاوڕێی باش هەڵببژێرێت و دەست بکات بە نزیکبوونەوە لێی.

🔹هۆکاری پێنجەم لاوازی پاڵنەر:
منداڵ هیچ بەهایەک نابینێت بۆ قوتابخانە جگە لەوەی ئەرک و سنوورەکانی لەسەر زیاتر دەکات.
چارەسەر: قوتابخانە گرێ بدە بە ئامانجێکی سەرنجڕاکێش (چالاکی، یاری، دۆزینەوەی شتی نوێ).

🔸هۆکاری شەشەم ئاستەنگی فێربوون:
هەندێک منداڵ قوتابخانە ڕەت دەکەنەوە لەبەر ئەوەی ڕقیان لە خوێندنەوە یان نووسین یان تەرکیزکردن هەیە.
چارەسەر: زوو نیشانەکان بپشکنە، قسە لەگەڵ قوتابخانە یان پسپۆڕی فێربوون بکە، هانی بدە و پشتیوانی منداڵەکەت بکە.

🔴ئامۆژگاری بۆ دایک و باوک:
ـ ڕەچاوی هەستەکانی بکە هەڕەشە یان بەراوردکردن بەکار مەهێنە.
ـ بە هەنگاوی بچووک بەشداری بکە بۆ گونجاندنی لەگەڵ ژینگەی قوتابخانە ، فشاری زۆر مەکە سەری.

06/10/2025

گۆرانی کوللە و مێروولە🦗🐜

پرسیار لە منداڵەکەت بکە و وەڵامەکەی لە کۆمێنت بنووسە.😍
05/10/2025

پرسیار لە منداڵەکەت بکە و وەڵامەکەی لە کۆمێنت بنووسە.😍

03/10/2025

زنجیرەی (ئەزیزم خودا هەیە) - ئەڵقەی هەشتەم:
خودا تەنهایە | خولی «هۆنین»
ئەم زنجیرەیە کە بەشێکە لە وانەکانی خولی هۆنین، کۆمەڵێک پەیام و ئامۆژگاری جۆراوجۆری لەخۆگرتووە کە لەڕێگەی کورتەفیلمی پەروەردەییەوە پێشکەشدەکرێت
#هۆنین

02/10/2025

پاسی قوتابخانەیە دەی ڕۆڵە بێن بەڕێیە🚌😅

🚨لەبەر ئەم خاڵانە منداڵەکەت فێری باڵاپۆشی بکە:👇🔹فێربوونی ئاسانتر: منداڵ لە تەمەنی بچووکیدا خێراتر فێر دەبێت.🔸ئامادەکاری ...
29/09/2025

🚨لەبەر ئەم خاڵانە منداڵەکەت فێری باڵاپۆشی بکە:👇

🔹فێربوونی ئاسانتر: منداڵ لە تەمەنی بچووکیدا خێراتر فێر دەبێت.

🔸ئامادەکاری بۆ داهاتوو: کاتێک دەگاتە تەمەنی بەرپرسیارێتی، ئامادەیە و لای قورس نابێت.

🔹خۆشەویستیی خودا: فێری گوێڕایەڵی فەرمانی خودا و پێغەمبەرمان دەبێت.

🔸بەهای جوانەکان: بەهاکانی شەرم، پاکی، ڕێز و خۆڕاگری فێر دەبێت.

🔹ناسنامەی ئیسلامی: دەزانێت کێیە و شانازی بە باوەڕەکەی دەکات.

🔸دامەزراو دەبێت: بەرانبەر کاریگەرییە نەرێنییەکانی کۆمەڵگا و میدیا.

🔹تاجی شکۆمەندی: سەرپۆش تاجی کچە باوەڕدارەکانە و جوانی ناخیان دەردەخات.

🔸دڵی پاک: یارمەتی دەدات بیرکردنەوە و هەڵسوکەوتی پاک بێت.

🚨دایکان لە یادتان بێت!
ـ ببنە نموونە، منداڵ حەز دەکات وەک دایکی بێت و شوێنی بکەوێت.
ـ فێرکردن بە خۆشەویستی و سۆز بێت.
ـ ڕوونکردنەوە بدە، نەک تەنیا فەرمان.
ـ پاداشتی بکە و هانی بدە.

🚨دەستدرێژی جەستەیی منداڵان و نیشانەکانی!👇🔹نیشانەکانی چین:- گۆڕانکاری لە ڕەفتاردا وەک ترس یان شۆکبوونی لەناکاو.- ئەستەمی ...
26/09/2025

🚨دەستدرێژی جەستەیی منداڵان و نیشانەکانی!👇

🔹نیشانەکانی چین:
- گۆڕانکاری لە ڕەفتاردا وەک ترس یان شۆکبوونی لەناکاو.
- ئەستەمی لە خەوتن یان دواکەوتنی ئاستی لە خوێندن.
- لاوازی کەسایەتی و ترسی کۆمەڵایەتی.

🔸چی بکەم ئەگەر زانیم دەستدرێژی کراوەتە سەر منداڵەکەم؟
- گوێ لە منداڵەکەت بگرە، سەرزەنشتی مەکە.
- ڕێکاری پێویست بگرە بەر بۆ لێپچینەوە لە کەسی تاوانبار.
- بگەڕێ بۆ پسپۆڕێک بۆ یارمەتیدانی منداڵەکەت لە چاکبوونەوە بە شێوەیەکی دروست.

🔹چۆن دەتوانیت منداڵەکەت بپارێزیت؟
- قسە لەگەڵ منداڵەکەت بکە دەربارەی سنوورە کەسیی و جەستەییەکان.
- فێری بکە چۆن ڕەفتارە نەگونجاوەکان بناسێتەوە.
- هانی بدە بۆ هەر شتێک کە هەستی بە نائاسوودەیی کرد پێت بڵێت.

🔸بۆچی ڕێژەی دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان زۆربووە؟
- کەمی هۆشیاری پەیوەست بە پەروەردەی جەستەیی منداڵان.
- تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پەیوەندییەکان ئاسان دەکەن.
- فێرنەکردنی منداڵان دەربارەی سنوورە کەسییەکانیان.

22/09/2025

نوێ🤩
ڕێوی شیری پڕ لە ئاوکرد فێڵی لە کڕیاران کرد😄🥛

Address

39 Mustefa Khoshnaw
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Afarin TV - کەناڵی ئافەرین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Afarin TV - کەناڵی ئافەرین:

Share

Category

کەناڵێک تایبەت بە پەروەردەی منداڵان!

ئافەرین TV کەناڵێکی پەروەردەیی خۆشی بەخشە کە کاردەکات بۆ پێشکەشکردنی بەرهەمی فێرکاری و پەروەردەیی و زانستی خۆشی بەخش بە مناڵی کورد! دەتوانن لێرەوە تەواوی بەرهەمەکانمان ببینن www.afarin.tv