09/09/2026
"شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئێران پیرۆزبایی لە دانا ئەحمەد مەجید دەکەن"
🔴 ئەمڕۆ، شاندێکی باڵای کۆنسوڵخانەی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی، بە سەرپەرشتی ئاغای ڕەزا ڕستگار، سەردانی مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕانی کرد و لەلایەن دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سیاسیی و جڤاتی نیشتمانی پێشوازییان لێکرا.
🔹لە دیدارەکەدا، شاندی کۆنسوڵخانەی گشتی ئێران پیرۆزبایی لە بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕان کرد، پشتیوانی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ڕێکخەری گشتی و جڤاتی نیشتمانیی بزوتنەوەی گۆڕان دەربڕی.
🔹هەردوو لا جەختیان لە گرنگیی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە، بە تایبەتی لە بوارە سیاسی، کەلتووری و ڕۆشنبیرییەکاندا، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش بکات.