دەزگای میدیایی سلێمانی، لە ژێر دروشمی بەخشش و ڕاستکۆی بەردەوامی بە کارە میدیایەکانی دەدات
کەناڵی سلێمانی له ساڵی 2005 وە دامەزراوە
ئەم کەناڵە سەرەتا لەژێری ناوی زاگرۆسی سلێمانی دەستی بەبڵاوبونەوەی بەرنامەکانی کردووە و بەهاوبەشی لەگەڵ کەناڵی زاگرۆسی ئاسمانی هەواڵ و بابەت و زانیاریەکانی بڵاو کردوەتەوە ، کەناڵەکە جگە لەوەی لەپەخشی ناوخۆیدا هەواڵ و زانیاری بڵاوکردوەتەوە هاوکات نوسینگەی کەناڵی ئاسمانی زاگرۆسیش بووە.
دوای ئەوەی هەردوو کەناڵی زاگرۆس و کوردستان تیفی لەڕوی ئیداری و کارگێڕیەوە ڕێکخران و کەناڵی زاگرۆس پەخشی بەزمانی عەرەبی دەستپێکرد ، کەناڵی سلێمانی بەشێوەیەکی سەربەخۆ و لە پەخشی ناوخۆیدا بەشێوازێکی نوێی کاری میدیای درێژەی بەبڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاری و بەرنامەکانی خۆیدا.
ئەم کەناڵە جگەلە هەواڵ و سیاسەت چەندین بەرنامەی جیاوازی هەیە (تەندروستی و ڕۆشنبیری ، کۆمەڵایەتی و هونەری ، ئەدەبی ، سیاسی ، خزمەتگوزاری )
کەناڵی سلێمانی بنکەی سەرەکی لەشاری سلێمانیە لە شوقەکانی دەروازە سیتی جگەلەوە لە شارەکانی هەڵەبجەو پێنجوێن نوسینگەی هەیە ، لە سیستمەکانی ئێچدی بۆکس، میكس میدیا، وهن بۆكس و مای تیفی ،پەخشی هەیە لەسەرتاسەری کوردستاندا.
هەروەها لەڕێگەی پلاد فۆڕمەکانی وێبسایت ، دیجیتاڵ میدیا و سۆشیالمدیاوە هەواڵ و بەرنامەو زانیاریەکانی بڵادەکاتەوە
(تیلیگرام ، فەیسبوک ، ئینستاگرام یوتیوب )
کەناڵی سلێمانی سەربەدەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستانە