
17/12/2022
بەجلی کوردییەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی کەنەدایە
راچڵەکین- تایبەت
ساژین هێرش کچە کوردێکی دانیشتووی کەنەدایە ئەمڕۆ نوێترین وێنەی خۆی لەرۆژی ئاڵای کوردستان بەجلی کوردییەوە لەگەڵ جەستن ترودۆ سەرۆک وەزیرانی کەنەدا بڵاوکردەوە.
ساژین بۆ راچڵەکین وتی: سەرۆک وەزیری #کەنەدا نموونەی دیموکراسی و پشتگیری ژنانە.
ساژین خەڵکی شاری سلێمانییەو کارمەندی یەکێک لە ئۆفیسەکانی پەرلەمانی کەنەدایەو چەند ساڵێکە لەگەڵ خێزانەکەی لە کەنەدا نیشتەجێن.