12/05/2026
ئەو خۆ عاتفیکردنە بۆ کەس سودی نابێ.. چیتر با بە درۆ شتەکان دانەپۆشین..
سەیارەی بێ سەرەتا لە ٢٠٠٣ کۆنترۆل نەکراوە
دووەم: تەنیا هەژارەکان نین، بەڵکو بەشێکی سەیارەیەکی فول مواسەفاتی لەژێر زەمین ڕاگرتوە بەوانە هاتو چۆی ناو شار دەکەن
سێیەم: بەشێکی بۆ کورە هەرزەکارەکانیان کڕیوە، بۆ ئەوەی باسی ئەوروپا نەکەن..
چوارەم: ڕاستە بەشێک لەهێزە ئەمنیەکان و پێشمەرگە ئەو جۆرە سەیارانەنیان پێیە، بەڵام کەمترین مخالەفە دەکەن.. دڵنیابن فەقیر نە جام ڕەش دەکا نە فڕەی ئەگزۆز دەکا نە لەهێمای سور دەدات.. بەنزینی مەلیکە و شاهینەش بەفەقیر دابین ناکرێ..
بۆیە لەگەڵ ڕێکخستنەوەم، بەڵام لەگەڵ ئەوەنیم پاک و پیس بەیەکەوە بسوتێ..
تکا دەکەم چیتر کۆمەڵێک چاوچنۆک و یاساشکێن لەپەنای خەڵکی فەقیری داماو مەشارنەوە..
زۆر دڵنیام هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس ، پۆلیسی هاتوچۆ.. سەیارەیەک بکەوێتە بازگەکەیان ماڵ ومنداڵی تێدابێ جام ڕەش نەبێ بەدەست گەنج یاب پیاوێکی کامڵ بێ دەستی بۆ دەخەنە سەرچاو..
بەڵام تۆ ئەتەوێ ماستاو بکەی بۆ ژنەکەت ئەڤانتێکی بۆ بکڕی.. دەتەوێ دەمی کوڕەکەت داخەی باسی ئەوروپا نەکا.. بێ ژمارەیەکی جام ڕەشی بۆ بکڕی
لاندکرۆزەر یان سەیارەیەکی مۆدێل بەرزت ڕاگرتوە، دەتەوێ بڵێی فەقیرم بەڵام وەک نەعلی ماڵ بەکاری دەهێنی هیچ سزایەکیش ناتگرێتەوە..
هیوادارم هێزە ئەمنیەکان جدی بن، زەماوەیەکی کەم پاک و پیسیان بۆ دەردەکەوێ…
هی واهەیە کە بەتەنیشتت دادێ مۆڕە دەکا،، ئیشارەت دادەگیرسێنی دەڵێ وەرە مسابەقە بکەین......
زانا حسن (زانای کوردسات)