
13/04/2024
تەنانەت کە کڕیارەکەت کاڵاکەشتی کڕی ئیشی تۆ وەک فرۆشیار هێشتا تەواو نەبووە 🔎
سەیڵ ئافتەر سەیڵ : واتە فرۆش دوای فرۆش ڕێک ناوی خۆی بە خۆیەوەیەتی کاتێک کەتۆ شتێک بە کەسێک دەفرۆشی ئەو کەسە تەواوی سەیقەو متمانەی بە تۆ بەخشیوە کەواتە زۆر بە ئاسانی دەتوانی ئۆفەر و کاڵای تری پێ بفرۆشی کەواتە بۆ نایفرۆشی دەتوانی ڕاستەوخۆ دوای فرۆشتنەکەت یەکسەر کۆمەڵە ئۆفەرێکی چاک پێشکەش بە کڕیارەکەت بکەیت چوونکە کاڵای لێکڕیویت ✅
بۆنموونە لە دوکانێکی مۆبایل ئیش دەکەت کەسێک دێت مۆبایلێک دەکڕێت تۆش دەتوانی بڵەیت زۆر سوپاس بۆ کڕینی ئەم کاڵایە ئێمە ئەم ئۆفەرەمان هەیە تەنها بۆ كڕیارانی مۆبایل کە داشکاندنە لە سەرجەم هێدسیتەکاندا کە ئەمەش فرۆشتنە لە دوای فرۆشتن 🎧
#کوردستان #فرۆشتن #بزنس #مارکتینگ #سلێمانی #هەولێر #کورد