05/06/2026
پڕۆسەی گەڕانەوەی حاجییانی هەرێم لە وڵاتی سعوودیە بە شێوەیەکی چڕ بەردەوامە و یەکەم کاروانی ئاسمانیی حاجییانی سلێمانی گەیشتنەوە خاکی نیشتمان
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ ١,٠٢٩ حاجی لە ڕێگەی وشکانییەوە و ٢٩٤ حاجی دیکە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی جەلال تاڵەبانیەوە گەیشتنەوە سلێمانیی
بەگوێرەی خشتە دیاریکراوەکان، بڕیار وایە لە ماوەی شەش ڕۆژدا سەرجەم حاجییانی هەرێمی کوردستان لە عەرەبستانی سعودیەوە بگوازرێنەوە
حاجیانی گەڕاوە لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینییەوە بە گوڵ پێشوازییان لێکرا و ئەوانیش ستایشی ئاسانکاری و خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان کرد