
07/08/2025
لیژنەی ئەکادیمیاکانی لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق یەکەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا
بە ئامادەبوونی سەرۆک و بەشێك لە ئەندامانی لیژنەی ئەکادیمیاکان لەبارەگای یەکێتی تۆپی پێی سلێمانی یەکەم کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدا و چەند تەوەرێک گفتوگۆی لەسەرکرا.
کردنەوەی خولی فێرگەکان و دەستنیشانکردنی بەهرەمەندەکان و دروستکردنی ستافی ڕاهێنەران بابەتی سەرەکی کۆبونەوەکە بوو.
لە کۆبوونەوەکەدا تەئکید لەسەر مۆڵەتی ڕەسمی فێرگەکان کرایەوە و تەنها مافی بەشداریکردنی خولەکانیش بۆ ئەو فێرگانەیە کە مۆڵەتیان هەیە.
و : لقی سلێمانی یەکێتی تۆپی پێی عێراق