
03/08/2025
هەموو کەناڵەکانی کوردستان ئەمرۆ لە یاریگای یانەی نەورۆز ئامادە بوون جگە لە کەناڵە بێ بینەرەکانی یەکێتی!
ئەمرۆ 3ی8 لە یاریگای یانەی نەورۆز سەرجەم کەناڵەکان بانگێشت کرابوون بۆ ئامادەکاریەکانی یانەی نەورۆزی کوردان گۆڕینی لۆگۆی نوێی یانەکە سەرجەم کەناڵەکان ئامادەبوون جگە لە کەناڵەکانی یەکێتی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بوونی ناوبانگ و ئەو خۆشەویستیەیی کە خەڵکی سلێمانی هەیانە بۆ نەورۆزی شکۆی سلێمانی. هه روەها بونی سەرۆکی یانەی نەورۆز لاهور شێخ جەنگی کە لە سەرداوای هاندەرانی یانەی نەورۆز بەڵێنی دا گۆڕانکاری بکات ئەمرۆ کردی و بەڵێنەکانی جێ بەجێ کرد و جەندین گرێبەستی یاریزانی لە ناوەوەی عيراق و صربی و جەزائیری کرد ئەمەش بووە هۆی شەرمەزاری پاڤڵ و قوبادی برای کە بەوە ناسراون ناتوانن یەک بەڵێن جێ بە جێ بکەن بۆ خەڵکی سلێمانی ناجار قوباد تاڵەبانی سەرجەم کەناڵ و میدیاکانی یەکێتی ئاگەدار کردۆتەوە نابێ ئامادەبن و رۆماڵی سەرکەوتنەکانی نەورۆز بکەن چونکە ئەمە سەرکەوتنی لاهور شێخ جەنگیە بەسە ر ئیمە و یانەی وەرزشی سلێمانی.