15/10/2026
بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود بەشداری یادی لەدایکبوونی پاشای بەریتانیا دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ ۱٥ـی تشرینی یەکەمی ۲٠۲٦ لە هەولێری پایتەخت، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود بەیاوەری شاندێکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، بەشداریکرد لەیادی ڕۆژی لەدایکبوونی شا چارلسی سێیەم، پاشای بەریتانیا، کە لەلایەن کونسولخانەی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ڕێکخرابوو.
لە میانی یادەکەدا، بەڕێز محەمەد حاجی مەحمود لەلایەن بەڕێزان عیرفان سدیق، باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق و خاتوو هۆڵی ڤار، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان پێشوازیلێکرا، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی باڵوێز و کونسولی گشتییەوە پیرۆزبایی ئاڕاستەی گەل و حکومەتی بەریتانیا کرد و ئومێدیخواست پەیوەندی دۆستانەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو بەردەوامبێت لە گەشەسەندن و بەهێزبوون.