16/09/2026
هانسی فلیک:
«دەتوانین وەک تیمێک سەرکەوتن بەدەستبهێنین، گرنگە هەمووان ئەو هەستەیان هەبێت، تەنیا بەو جۆرە تۆپی پێ لە دەوری تیمەکە دەسوڕێتەوە، بە دڵنیاییشەوە شتێکی باشە کە یاریزانی ئاست بەرز و وا بەتوانامان هەبێت کە بۆ تیم کاربکەن.»
«بە باشی یاری دەکەین و ئەنجامەکانیش نایابن، بەڵام بۆ من، گرنگترین شت ئەوەیە هەمیشە لە هەموو بارودۆخێکدا سەرنجمان لەسەر یارییەکە بێت، چونکە هەندێک جار سەرنجمان کەمترە و ئاگاداریمان کەمتر دەبێتەوە، ئەمەش شتێکە دەبێت بیگۆڕین.»