SNN Our mission is to inform, educate and entertain. We work to deliver fact-based true news in Iraq and
(732)

بەخێربێن بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی
تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى (SNN)، دامه‌زراوه‌یه‌كى میدیایی كوردییه‌، له‌ 1ى حوزەیرانی2012 ده‌ستى به‌ كاره‌كانى كردووه‌، له‌ بواره‌كانى میدیای خوێنراو و بینراو كارده‌كات.

تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى، تۆڕێكى قازانج نه‌ویسته‌، ئامانجى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه‌ خزمه‌ت به‌ چینه‌ جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ بكات و زۆرترین رۆشنبیرى بڵاوبكاته‌وه‌، تا له‌ كۆتاییدا ببێته‌ هۆكارێك بۆ به‌ره‌وپێشبردنى

كۆمه‌ڵگاى كوردى، ئێمه‌ به‌ ئه‌ركى سه‌رشانى خۆمانى ده‌زانین هه‌واڵ و زانیارى راست و دروست ده‌رباره‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان پێشكه‌شى خوێنه‌ر و بینه‌ره‌كانمان بكه‌ین.

به‌رده‌وام له‌ڕێگه‌ى ستاندارده‌ تایبه‌ته‌كانمانه‌وه‌ هه‌وڵ بۆ باشترین ده‌ده‌ین، ئه‌وه‌شى ئێمه‌ له‌ میدیاكانى تر جیاده‌كاته‌وه‌ ته‌نیا دروستى و به‌پێزى هه‌واڵ و زانیارییه‌كانمان نیه‌، به‌ڵكو ئه‌و شێوازه‌یه‌ كه‌ گرتوومانه‌ته‌ به‌ر، چونكه‌ تۆڕى هه‌واڵى سلێمانى ده‌یه‌وێت چاوى كورد بێت له‌ ده‌ره‌وه‌، میدیایه‌كى نیشتیمانى و به‌رپرسیاریش بێت له‌ناوخۆ دا.

سەرچاوەیەک رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر شەڕە تەقە لە نێوان پاسەوانەکانی  ئەژی ئەمین و عیرفان کەرکوکی رویداو...
04/09/2025

سەرچاوەیەک رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر شەڕە تەقە لە نێوان پاسەوانەکانی ئەژی ئەمین و عیرفان کەرکوکی رویداوە و هێزە ئەمنییەکانیش بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە

شەوی یەكشەممە 7ی ئەیلول دیاردەی مانگگیرانی تەواوەتی كە بە (مانگگیرانی خوێناوی) ناسراوە روو دەدات. دیاردەی مانگگیرانی خوێ...
04/09/2025

شەوی یەكشەممە 7ی ئەیلول دیاردەی مانگگیرانی تەواوەتی كە بە (مانگگیرانی خوێناوی) ناسراوە روو دەدات. دیاردەی مانگگیرانی خوێناوی كاتێك روو دەدات كە خۆر و زەوی و مانگ دەكەونە سەر یەك هێڵ، لەم حاڵەتدا مانگ دەكەوێتە ژێر سێبەری زەوی و بە ڕەنگێكی سووری تاریك لە ئاسماندا دەردەكەوێت.
مانگگیرانەكە بەشێوەیەكی گشتی چەند كاتژمێرێك دەخایەنێت، سەرەتا بە نیمچە مانگگیران دەست پێ دەكات و دواتر دەبێتە مانگگیرانی تەواوەتەی، ئەم مانگگیرانە تەواوەتییەش ماوەی 85 خولەك بەردەوام دەبێت.

د. لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عیراق بەشداریی لە رێوڕەسمێك كرد كە بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) لە مەزارگە...
04/09/2025

د. لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عیراق بەشداریی لە رێوڕەسمێك كرد كە بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر محەمەد (د.خ) لە مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی بەڕێوەچوو.

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە ژمار...
04/09/2025

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشوازیکرد لە ژمارەیەکی زۆر لە هەڵسوڕاو و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی سەر بە سەنتەری ( عراقنا ) بۆ دیالوگ و پێکەوەژیانی ئاشیتیانە و بزاڤی ئاشتی کە بەشێکی زۆریان خەڵکی شاری بەغدا و شارەکانی دیکەی ناوەڕاست و باشووری عیراق بوون.
لە دیدارەکەدا شێخ جەعفەر شێخ مستەفا تیشکی خستەسەر خەبات و قوربانیدانی خەڵکی کوردستان، بەڕابەرایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کە هەر لە مێژە دروشمی دیموکراسی بۆ عیراق و مافی چارەی خۆنووسین بۆ گەلی کوردستانی بەرزکردووەتەوە و لەپێناو ئاشتی و نەمانی ستەم و زۆرداری و فەراهەمکردنی زەمینەیەکی لەبار بۆ پێکەوەژیانی نێوان تەواوی نەتەوەو پێکهاتە جیاجیاکانی عێراق، زیانێکی زۆری گیانی و ماددی پێگەیشتووەو دووچاری ئەنفال و کیمیاباران و سوتماککردنی وڵاتەکەی بووە، هەربۆیە ئێستاش هیچ رێگەیەکمان لەبەردەمدا نییە جگە لە خەباتی بێوچانی دیموکراسی و پەرلەمانی لەپێناو بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیرییەکی درێژخایەن کە گەلانی عیراق لێی بەهرەمەندبن.

"سلێمانی هەر بە نیشتمانێکی ئارام و ئازاد بۆ ئازادیخوازان و رۆژنامەنووسان دەمێنێتەوە"شنیار ئەنوەر ئەندامی فراکسیۆنی یەکێت...
04/09/2025

"سلێمانی هەر بە نیشتمانێکی ئارام و ئازاد بۆ ئازادیخوازان و رۆژنامەنووسان دەمێنێتەوە"

شنیار ئەنوەر ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان دوای سەردانکردنی رۆژنامەنووس هێمن مامەند لە نەخۆشخانە رایگەیاند: "هێمن مامەند بەسەر پیلانی گڵاوی تیرۆریستاندا سەرکەوت."

راشیگەیاندووە: "سلێمانیش هەر بە هێمنی و نیشتیمانێکی ئارام و ئازاد بۆ ئازادیخوازان و رۆژنامەنووسان دەمێنێتەوە.
دەستخۆشی لە بەرپرسانی سلێمانی دەکەم ، کە لەماوەیەکی کورتدا، توانیان تاوانبارانی ئەم کردەوە تیرۆریستە دەستگیربکەن."
ئەوەشی خستووەتەڕوو: "دوژمنانی کورد و کوردستانیش با لەم شارە حەیاتە، دەنگە ئازاو ئازادەکانی بتۆقن."
شەوی سێ شەممە 2ی ئەیلول تەقە لە گەڕەکی عەقاری شاری سلێمانی تەقە لە هێمن مامەند کرا و ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تەقەکەرەکانی راگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد، دوو لە تۆمەتبارانی دیکەی دۆسیەکە بەرەو هەولێر هەڵاتوون.

کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەکانی گەرما بە تەواوی روو لە نزمی دەکەن و ئەگەری بارانبارینیش هەیە.رو...
04/09/2025

کەشناسی عێراق رایگەیاند، پێش ناوەڕاستی ئەم مانگە پلەکانی گەرما بە تەواوی روو لە نزمی دەکەن و ئەگەری بارانبارینیش هەیە.
روونیشی کردەوە، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان پلەکانی گەرما لە بەشێکی زۆری شارەکانی عێراق دادەبەزن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست و هەرێمی کوردستان، هاوکات ئەگەری بارانبارینی کەم و پچڕپچڕ لە ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان هەیە.

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە یاوەری هەرێم کەمال ئاغا ...
04/09/2025

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنچ شەممە سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە یاوەری هەرێم کەمال ئاغا سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە تەكیەی باقلانی لەشاری هەولێر بەشداریكرد لە مەراسیمی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد (د.خ)

"بە کۆدەنگی ئوممەت جنێودان گوناهی گەورەیە و خاوەنەکەی فاسقە" محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لە هەژماری خۆی لە فەیسب...
04/09/2025

"بە کۆدەنگی ئوممەت جنێودان گوناهی گەورەیە و خاوەنەکەی فاسقە"
محەمەد حەکیم وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک پەیامێکی ئاراستەی "ئەو جنێودەرانەی کە مسوڵمانن" کردووە و لە بەشێکیدا نوسیویەتی: " بۆ دین و دونیامان تکایە با خۆ بپارێزین لە جنێودان و ئازاردانی مسوڵمان، با لای خوای گەورە ڕووزەرد و شەرمەزار و لای خەڵکیش نابوت و ناشرین نەبین ."
دەقی نوسینەکەی لە کۆمێنتە

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە تەمەنی 63 ساڵە ئاشکرای کرد، کە پێنجەم منداڵیان کە کچە لەدایکبووە و رایگەیاند، ئەگە...
04/09/2025

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کە تەمەنی 63 ساڵە ئاشکرای کرد، کە پێنجەم منداڵیان کە کچە لەدایکبووە و رایگەیاند، ئەگەرچی هاووڵاتیان لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە داوایان لێکردبوون ناوی بنێن "ئێران" بەڵام ناویان ناوە "زوهرە".

04/09/2025

کەرکوکییەکان بەم جۆرە هەستی خۆیان بۆ رێبوار تەها و کارەکانی دەردەبڕن

بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لە مزگەوتی  شێخ ئەحمەد خەیلانی لە هەولێر  لەکاتی مەراسیمی مەولود، شەڕە تەقە لە نێوان ئە...
04/09/2025

بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لە مزگەوتی شێخ ئەحمەد خەیلانی لە هەولێر لەکاتی مەراسیمی مەولود، شەڕە تەقە لە نێوان ئەندامانی دوو بنەماڵە روویداوە و لەئەنجامدا منداڵێک بە سوکی بریندار دەبێت.
هەر بەگوێرەی زانیارییەکان شەڕەکە بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵاتی کۆنەوە بووە و ھەردوو بنەماڵەکە بەریەککەوتنیان ھەبووە لە مەراسیمەکەدا و بووەتە شەڕیان، بەڵام لەئێستادا دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە.

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆكاروباری دەروازە س...
04/09/2025

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات لەگەڵ ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆكاروباری دەروازە سنورییەكان كۆبووینەتەوە و بەڵێندرا كە بڕی یەك ملیار دینار بۆ چاككردن و نۆژەنكردنەوەی دەروازی باوە مەحمود تەرخانبكرێت كە ماوەی مانگێكە بەڕووی بازرگاناندا داخراوە و گرفتی بۆ بازرگانی هەرێم دروستكردبوو.

https://snnc.co/119204?swcfpc=1

Address

Pak City
As Sulaymaniyah
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 23:45
Tuesday 08:00 - 23:45
Wednesday 08:00 - 23:45
Thursday 08:00 - 23:45
Friday 08:00 - 23:45
Saturday 08:00 - 23:45
Sunday 08:00 - 23:45

Telephone

+9647706670007

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when SNN posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to SNN:

Share

SNN

Welcome to Slemani News Network Our mission is to inform, educate and entertain. We work to deliver fact-based true news in Iraq and Kurdistan region, thriving to achieve excellence through our standards.

بەخێربێن بۆ تۆڕی هەواڵی سلێمانی ئەرکەکەمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.