YARAN

YARAN www.yarantv.com
یاران بۆ مەعنەویەت و عیرفان

06/03/2026

سەرەوەی مەجلیس ، لای عاریفان کونجی ماڵەوەیەو لای عاشقانیش تەنیشتی یار .. !!

بزانە چی ڕوویدا کاتێک مەولانا و شەمسی تەبرێزی بەشداری لە مەجلیسی سەرۆک وەزیران و دادوەری گشتی زانایان لەمەدرسەی قورئانی قۆنیەدا دەکەن ، وویستیان گاڵتە بەمەولانا بکەن ، کەپۆشاکی دەروێشی پۆشیوەو ناچێتە سەرەوەی مەجلیسەکە دابنیشێ ، بەڵکو لەتەنیشت ئازیزەکەی کەشەمسی تەبرێزی یە دادەنیشێت ..!

👈 بۆ بینینی فیلمەکە بەزمانی شیرینی کوردی لە نیوفلێکس سەر ڤیدیۆکە ناوی یۆب سایتەکەم بۆ نوسیون و لەکۆمێنتیش لینک دائەنێم .🙏

05/03/2026

💐 پێغەمبەرمان ﷺ دەفەرموێت :

🌾 باوەڕداری ڕاستەقینە ئەوە تەنانەت لەگەڵ کەسانێک کەدادپەروەرنین ، دادپەروەرانە رەفتار بکات.

زنجیرەی بازاڕی خۆشەویستی - بەشی یەکەم

04/03/2026

دیمەنێک لە گفتووگۆی نێوان شەمسی تەبرێزی و مەولانا ، لەسەر زانستی حاڵ و زانستی قال ، بزانە چی ڕوویدا ؟

👈 بۆبینینی فیلمەکە بەدۆبلاژی کوردی سەردانی نیوفلێکس بکەن ، لەکۆمێنت لینکەکەم بۆ داناون لەسەر ڤیدیۆکەش نوسراوە..!!

03/03/2026

کیمیا خاتوون بەمەولانا ئەڵێت : بەئەندازەی هاتنی ڕۆژەکانی شەمسی تەبرێزی بۆ قۆنیە ، ژمارەی کتێبەکانی کتێبخانەکەشت کەمی کردووە ؟

مەولانا لەوەڵامدا ئەڵێت : شەمس ڕاستی ئەکرد ، من کتێبەکانم لەمرۆڤەکان خۆشتر ئەویست ، کتێبەکان زیندانی کتێبخانەکە بوون و منیش زیندانی کتێبەکان ..!!

👈 بۆبینینی فیلمەکە بەدۆبلاژی کوردی سەردانی نیوفلێکس بکەن ، لەکۆمێنت لینکەکەم بۆ داناون لەسەر ڤیدیۆکەش نوسراوە..!!

02/03/2026

هەرکەسێک خۆی بناسێ خواش ئەناسێ ؟

شەمس سەرەتای خەڵەوەتەکە لە مەولانا ئەپرسێ تۆ کێی ؟
مەولانا خۆی ئەناسێنێ ، بەڵام شەمس ئەڵێ من ئەو پرسیارەم نەکرد ، تا ئەو وەڵامە ببیستم ، ووتم تۆ کێی ی ؟

هەر بەڕاست لەخۆمان پرسی وە ، من کێم ؟

لینکی فیلمەکەشم لەکۆمێنت بۆ داناون بە دۆبلاژی کوردی

01/03/2026

دیداری مێژوویی شەمسی تەبرێزی و مەولانا جلال الدین
ئەو دیدارەی کە بوو بەدەرگای گۆڕینی هزری مەولانا لە ووتاربێژ و زانایەکی بەناوبانگی سەردەمی خۆیەوە بۆ عاریفێکی عاشق.

👈لینکی فیلمەکەتان لەکۆمێنت بۆ دائەنێم 😍

غەریبەیەک لەشاردا ،(شەمس و مەولانا) و شەهابی حوسەینی ✍️نوسینی : هێمن عبدالقادر👈لینکی فیلمەکەم بەدۆبلاژی کوردی لە کۆمێنت ...
28/02/2026

غەریبەیەک لەشاردا ،
(شەمس و مەولانا) و شەهابی حوسەینی

✍️نوسینی : هێمن عبدالقادر
👈لینکی فیلمەکەم بەدۆبلاژی کوردی لە کۆمێنت داناوە

(عیشق دەرمانی هەموو دەردەکانە، بەڵام خۆی دەردێکە کە هیچ دەرمانێکی نییە)

فیلمی (مەستی عیشق) تازەترین فیلمی دەرهێنەری بەناوبانگ (حەسەن فتوحی)ە ، دەرهێنەری درامای (شەهرزاد) ، باس لە چیرۆکی بەیەک گەیشتنی (شەمسی تەبرێزی) و (مەولانا) دەکات ، فیلمەکە شاکارێکی گەورەی سینەماییە ، بە تایبەتی کە ئەکتەری گەوەرەی سینەما شەهابی حوسەینی ڕۆڵی شەمسی تەبرێزی دەگێڕێت، بەڵام چ ڕۆڵ گێڕانێک، لە ڕاستیدا ئەوەی خوێندنەوەیەکی کەمی لەسەر چەمک و مانا و کەسایەتیە عیرفانیەکان نەبێت ، کەمتر جێژ لەفیلمەکە دەبینێت....................
مرۆڤ وەک غەریبەیەک لە شاردا دەردەکەوێت ، کاتێک بەزمان و ڕەفتاری ڕاهاتووی خەڵکەکە بیرناکاتەوە، پەیوەندی نێوان مەولانا و شەمس تەنها چیرۆکێکی مێژوویی نییە، بەڵکو لە عیرفاندا بە (مجمع البحرین) بەیەکگەیشتنی دوو دەریا ناو دەبرێت. ئەو دەریایەی کە شەمس مەولانای لە (زانا)وە گۆڕی بۆ (عاشق)

پێش دیداری شەمس و مەولانا ، مەولانا خاوەنی گەورەترین کتێبخانە و کۆڕی دەرس بوو. گێڕانەوەیەکی بەناوبانگ هەیە دەڵێت شەمس کاتێک گەیشتە لای مەولانا، دەستی بۆ کتێبەکان برد و وتی: "ئەمانە چین؟" مەولانا وتی: "ئەمانە زانستێکن کە تۆ لێیان تێ ناگەیت."
شەمس کتێبەکانی خستە ناو ئاوەوە. کاتێک مەولانا بە خەمێکی زۆرەوە سەیری کردن، شەمس کتێبەکانی لە ئاوەکە دەرهێناوە بەبێ ئەوەی تەڕ بووبێتن! وتی: "ئەمەش عیشقێکە کە تۆ لێی تێ ناگەیت."

شەمس ویستی بە مەولانا بڵێت کە زانیاریی سەر کاغەز حیجابە (بەربەستە) لە نێوان مرۆڤ و خودا. عیرفانی ڕاستەقینە لە سووتانی دڵدایە نەک لە ڕیزکردنی وشەکان..................
( سەماعی سازی عیشق و ڕێگە بۆ پاڕانەوەت مەحوی
لە بەر قاپی تەڵەب بێ، گوێ دەبێ کەڕ بێ، زوبانت لاڵ)

ئەمە ڕێک ئەو تاقیکردنەوەیە بوو کە شەمس بۆ مەولانای دانا. مەولانا پێشتر "زمان" بوو، هەموو ڕۆژێک قسەی دەکرد و خەڵک گوێیان لێ دەگرت. شەمس پێی وت: "ئەگەر دەتەوێت گوێت لە دەنگی خودا بێت، دەبێت گوێت لە ئاست تانەی خەڵک کەڕ بکەیت و زمانیشت لاڵ بکەیت و بێدەنگ بیت.

شەمس بە مەولانای دەگوت: (تۆ پڕیت لە زانیاری، شوێنت بۆ عیشق نییە) بۆیە چل شەو چونە خەڵوەتەوە ، تا مەولانا فێری عیشق و بێدەنگی و بینینی خودا لە کۆڵانە هەژارەکاندا بکات............
لینکی فیلمەکە لە یەکەم کۆمێنت دادەنێم و ڕەخنەی سینەمایی و ئەکادیمی بۆ ڕەخنەگران جێدەهێڵین ، بەڵام فیلمێکە شایەنی بینینە ، بەتایبەتی شەهاب ڕۆحی کردووە بە بەر ڕۆڵەکەیدا ، شەهاب لە فیلمدا وەک نانە چەورەکەی ژێر کەباب وایە حەزەکەی نانەکە بە نانێکی ترەوە بخۆیت😜

ئامۆژگارییەک بۆ خۆم و بۆ هەمووان ئامانج ژاژڵەییبرایان ، خوشکان ، هەمووئەوانەی ئەم وشانەم ئەبینن و ئەیبیستن مرۆڤ لەسەر هە...
11/01/2026

ئامۆژگارییەک بۆ خۆم و بۆ هەمووان

ئامانج ژاژڵەیی

برایان ، خوشکان ،
هەمووئەوانەی ئەم وشانەم ئەبینن و ئەیبیستن

مرۆڤ لەسەر هەر هەڵوێستێک ، هەر وشەیەک ، لەبارەی خۆی مناڵەکانی ئازیزانی تا ئاژەڵێک، کە دەریدەبڕێ و دەینوێنێ لە ڕۆژی حسابدا لێی دەپرسرێتەوەو موحاسەبەی لەسەر دەکرێ .

هەرگیز بۆ هیچ شت و کەس و مەسەلەیەک حەق پێشێل مەکەن ، وریا بن کەڵکەڵەی نەفس و خزمایەتی و عەشیرەتگەریی و نەتەوەیی واتان لێنەکات، حەق وەلانێن
مناڵەکەتان لە شەڕی گەڕەکدا خەتایەکی کرد جەرگ واتان لێنەکات مناڵی خەڵک تاوانبار بکەن ، بۆ باوکو دایک و شارو نەتەوەو نیشتمانیشتان هەروا

جنێودان و هێرشکردنە سەر نەتەوەو کەلتوورو زمان و خاکی خەڵک تاوانە ، دەمپیسی و کوفرو بێئەدەبی و ناشوکوری ، نیشتمانپەروەری نییەو هیچ بۆ میللەتەکەتان و دۆزەکەی ناکات جگە لە نەهامەتی
بەرگریردن و بەرەنگاری میللی و نیشتمانپەروەری بە دینداری و ڕاستگۆیی
و دەمپاکی و دەسپاکی و خزمەتی بە کردار دووپاتبکەنەوە نەک دەمارگیری و خۆ شێتکردن و جنێوو کوفر و بێدینی ،

کوردایەتی ئەوەیە پەڕۆیەکی پیس ، شووشەیەکی بەکارهاتوو ، فڕێنەدەیتە سەر شەقامی شاری وڵاتەکەت ، نیشتمانەکەت بە دزی و گەندەڵی ناشیرین نەکەیت ، جنێوو قسەی زبر بە مرۆڤی کورد نەدەیت و دڵیان ناڕەحەت نەکەیت ،

ڕێز لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەت بگریت و هاونیشتمانیانت بە بوختان و سووکایەتی نەتۆرێنی لە کاتێکدا لە مەسەلەیەکدا ڕای لەگەڵ تۆدانەبوو ، گریمان بەهەڵەدا چووە ، ئایا هەڵەکردن بە جنێوو سوکایەتی و شکاندن و بێڕێزی وەڵام ئەدرێتەوە ؟؟

مرۆڤایەتی بازنەی سەرەکی هەموانەو تاوانی کەسێک لایەنێک واتان لێنەکات کۆی خەڵکێک یان پانتاییەکی فراوانی مرۆڤایەتی سەرزەنشت بکەن

خودا هەموو لایەکمان بە ڕێگە ڕاستەکەی خۆیدا ڕێنموویی بفەرموێ ، انە سمیع مجیب .

11/01/2026

بژی کوردستان ، بژی ڕۆژئاوا

بەخوا کوردم بەعەشقەوەبەخوا کوردم بمکوژن سـەد جاری تربـێ کوردستان نـامەوێ من چاری تربەشیری گۆش و بەڕۆح خۆشمدەوێبەدڵــــی ...
09/01/2026

بەخوا کوردم بەعەشقەوە

بەخوا کوردم بمکوژن سـەد جاری تر
بـێ کوردستان نـامەوێ من چاری تر

بەشیری گۆش و بەڕۆح خۆشمدەوێ
بەدڵــــی مــــن ئـــۆقــرە نادا یاری تر

نـــاوی پــیــرۆزی گـــەواهـی قورئانە
بــە بــەهەشتی من ناگا هیچ واری تر

گەردێکی بــە گــەردوونێ ناگۆڕمەوە
زێڕو زیوو گەوهەر بێ چەند باری تر

نەفرەت لـە هەرچی ناحەز و دوژمنە
ناترسم قەت لــەهەرچی بـەدکاری تر

داربـەڕووم و ڕیشەم وا بـە شاخەوە
کەی بەهێزە ڕەگی وەک مـن داری تر

ڕێنووسی کوردی هەنگوین، هەوێنی بوون
کوا شیرین وەک ئەم زمان و زاری تر

خۆشمدەوێی لەدڵمای ئـەی نیشتمان
وەک بـێـکـەسی تـۆ نـیـیـە ئازاری تر

لای(تاوگۆزی)کوردبوون عەشقەو شانازی
کورد نـانـەوێ ، دوژمنی : هەزاری تر.

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ عبدالرحمن تاوگۆزی
بەرهەمی ئەمشەو، وەک هەمیشە بە عەشقی
( کوردبوون )ەوە. ٩ لەسەر ١٠ ی / ١ / ٢٠٢٦

09/01/2026

هەموو کوردێکی مسوڵمان پێویستە بزانێت ..!

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647501429898

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when YARAN posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to YARAN:

Share

Category