08/10/2025
🟠ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی پەیەدە، بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) :
🔴حکومەتی راگوزەر خاوەن پلانی جیاوازە، لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەو هێزانەی هێناویانەتە سەر دەسەڵات لەسەر هەندێک پلانی جیاواز رێککەوتوون.
🔴ئامانجیان ئەوەیە ئێمە بەشداری حکومەتی کاتی بکەن، مەبەستیان بەهێزکردنی حکومەتی راگوزەرە،بە دڵنیاییەوە دەیانەوێت بە هەر شێوازێک بێت ئێمەش لەگەڵیان بین، دەڵێن دەستبەرداری چەکەکانتان بن، بچنە ناو سوپاوە، بچنە ناو دەوڵەتەوە، بەو شێوەیە فشار دەخەنە سەرمان.
🔴بە دڵنیاییەوە لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا ئامانجی خۆیان هەیە بۆیە لە گەڵیان هاوڕان، تورکیاش ئەمە وەک ئامرازێکی گوشار لە دژی ئێمە بەکاردەهێنێت.
⚫بەردەوام لە ڕێگەی تورکیاوە گوشار دەخەنە سەرمان، هەوڵدەدەن فریومان بدەن، بەڵام ئەمە روونادات چونکە ئێمە سیستەمێکمان هەیە.
🔴پرسی گاز و نەوتە، بەشێكی تری لە كێشەكان، لە دێرەزوریش کێڵگەی نەوتی هەیە، هەوڵدەدەن دەستی بەسەردا بگرن، دیسان لەوێیش گوشار دەخەنە سەرمان.
⚫بێگومان ئەمریکا و وڵاتانی دیکە ئەمە دەبینن و لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بێدەنگن، چونکە تورکیا بەشێکی گوشارەکانە.
🔴ئەمریکا و وڵاتانی دیکە بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان مامەڵە دەکەن و نایانەوێت تورکیا بڕەنجێنن، ئامانجیان ئەوەیە کە ئێمە پاشەکشە بکەین، بەڵام ئێمە روبەڕوی هەموو ئەم پلانانە دەبینەوە.
⚫لە پاریس رێککەوتن دەکرا لە ژێر چاودێری هێزە جیهانیەکان، ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بەشدار دەبوون، بەڵام ئەمەیان قبوڵ نەکرد.
🔴لێرەش فشاری تورکیا لە ئارادا بوو، چونکە کێشەکە دەبووە کێشەیەکی جیهانی، بۆیە ئەوان قبوڵیان نەکرد، کێشەیان دروستکرد.
⚫کەسانێک هەن لە توركیا دەیانەوێت پرۆسەی چارەسەری پەکبخەن و ئەمەش لە رێگای ئەنجامدانی ئاژاوەگێڕی لە رۆژئاوا.
🟠ئەگەر ئاشتی بکرێت، دەبێت لە هەموو شوێنێک بکرێت، رێبەر ئاپۆش وتی: رۆژئاوا بۆ ئێمە هێڵی سوورە، بۆیە هەندێک دەیانەوێت پرۆسەکە لە باکور تێکبدەن.
🔴ئەگەر پرسی عەلەوی، درووزی، ئێزدی، سریانی، پرسی ئایین و نەتەوەکان، لەبەر چاو نەگیردرێت دەبێتە کارەسات بۆ سووریا، بۆیە دەبێت هەمووان بانگهێشت بکرێن، گفتوگۆیان لەگەڵدا بکرێت.
⚫ئەگەر بەڕاستی دەستوەردان و کاریگەری دەرەکی نەبێت، دەتوانرێت بگەنە خاڵێکی هاوبەش.
🔴بۆ ئێمە نا ناوەندی سیستەمێکی گونجاوە و هاوکات سودی بۆ هەموو سوریا دەبێت.